رۆژی پێنج شەممە 20ی رەزبەری 1396 مایک پەمپئو سەرۆک سازمانی زانیاری ناوەندی ئەمریکا کە لە زانکۆی تێگزاس قسەی دەکرد رژیمی ئێرانی بە حکومەتێکی پۆلیسی خراپکار و گەوترەترین دەوڵەتی پشتیوانی تیرۆریزم پێناسە کرد.
ناوبراو هەروەها وتی: لەم چەند ساڵەی دوایی دا سپای پاسداران سامی نەماوە و دەست بۆ هەر کارێک دەبات و هەوڵدەدا نفوزی خۆی لە رۆژهەلاتی ناوەراست پەرەپێبدات.
مایک پەمپئو رژیمی ئێرانی بە نمونەی خەلافەتێکی ئیسلامی لە کونترۆڵی یەک ئایەتوڵا و سوپای تایبەتی ناوبرد و گوتی: ئەگەر سەیرێکی کوشتار و وێرانیەکانی کە لە ئەنجامی کردەوەکانی رژیمی ئێران و هێزەکانی لە سوریە و یەمەن و عێراق بکەین، هەرەشەکانمان بۆ ئاشکراتر دەبێ.