یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هێزەکانی نزیک لە رژیمی ئێران، لە پیلاندان دژ بە هەرێمی کوردستانی عێراق

هێزەکانی نزیک لە رژیمی ئێران، لە پیلاندان دژ بە هەرێمی کوردستانی عێراق

لە دوای ریفراندۆمی باشووری کوردستان بۆ سەربەخۆیی لە 25ی سێپتامبری 2017، هەر زوو رژیمی ئێران کەوتە هەرەشەو گورەشە

لە دوای ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان  لە 25ی سێپتامبری 2017، هەر زوو رژیمی ئێران کەوتە هەرەشەو گورەشە  و پەلاماردانی سەرکردایەتی کورد لەو بەشەی کوردستان، وێرای وەڵاتی تورکیە کەوتنە پیلانگێڕان لە کورد و لەگەڵ حکومەتی عێراق بەرەیەکی نوێیان لە دژی هەرێمی کوردستان کردەوە.

 پشتیوانیەکانی رژیمی ئاخوندی بۆ حکومەتی عێراق کە وای کرد حکومەتی عێراق بە نەفەسێکی پاوانخوازانە هاتەپێش ژمارەیەک گەمارۆی بەسەر کوردا سەپاند و لە دوا هەنگاویدا لە دوای هەرەشەکانی حەیدەر عەبادی لە کورد لە 10ی ئۆکتۆبری 2017 هێزێکی زۆری حەشدی شەعبی کە راستەوخۆ لە سوپای قودسی رژیمی ئێران فەرمان وەردەگرن هێنرانە سنورەکان کوردستان و بوونە هەرەشە بۆ سەر کورد و پێکهاتەکانی دیکەی کوردستان. 

ئەم هەنگاوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی سەربە رژیم شەوی پێنج شەممە لەسەر هەینی زۆر بەهێزتر بوو و بەپێی ژمارەیەک لە راگەیەنەکان ئەو هێزانە سەعاتی سفریان بۆ هێرشکردنە سەر پێشمەرگە دیاری کرد بوو، بەڵام بە هۆی پشتیوانی خەڵکی شاری کەرکوک و شارەکانی دیکەی کوردستان و بەورەیی و خۆراگری پێشمەرگە، هێزەکانی رژیمی ئێران (حەشدی شەعبی) نەیانوێرا خۆ لەشەر بدەن و پاشەکشەیان کردووە.

لە دوای ئەوەی مەترسیەکان بۆ سەر کوردستان لە زیاد بووندایە و حکومەتی عێراق سیاسەتی خۆسەپاندن پەیرەودەکات، ئەورۆ نێچیروان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند کە داوا لە سیستانی مەرجەعی شیعە لە عێراق، هەموو لایەنە عێراقیەکان و رێکخراوە مەدەنی و ئاشتیخوازەکان، نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەمریکا، یەکیەتی ئوروپا، وەڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی دژی داعش، دەوڵەتەکانی ئەندام لە ئەنجومەنی ئاسایش و وەلاتانی جیران دەکات رێگە لە شەرێکی تازە لە ناوچەکە بگرن و داوا دەکان هێزە عێراقیەکان و هیچ هێزێکی دەرەکی هەوڵی دروست کردنی ئەو شەرە نەدەن. چونکە لێکەوتەی راستەوخۆی زۆر خراپی دەبێ لە سەر بارودۆخی ناوخۆی عێراق و هەموو ناوچەکە و زەمینەی بەهێزبوونەوەی داعش و رێکخراوە تیرۆریستیەکانی دیکە لە ناوچەکەدا خۆش دەکاتەوە.

بانگەوازی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەو شێوەیە:

دوای ئەوەی بەڕێز حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، رۆژی 10-10-2017 لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا هەڕەشەی دەستپێکردنی هێرشێکی سەربازیی سوپا و حەشدی شەعبی دژی پێشمەرگە و کوردستان راگەیاند، چەند رۆژێکە بە مەبەستی هێرشکردنە سەر هێزەکانی پێشمەرگە، بەردەوام هێزی زیاتری حەشدی شەعبی و سوپای عێراق لە دەوربەری شاری موسڵەوە تا دەوروبەری کەرکووک و خانەقین کۆدەکرێنەوه‌‌‌.

ئێمە وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان، داوا لە به‌‌‌ڕێز ئایەتوڵڵا سەید عەلی سیستانی، هەموو لایەنە عێراقییەکان و هەموو رێکخراوە مەدەنی و ئاشتیخوازەکان، نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەمه‌‌‌ریکا، یه‌‌‌کێتیى ئه‌‌‌وروپا، دەوڵەتانی ئەندام لە هاوپەیمانیەتیی دژی داعش، دەوڵەتانی ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و وڵاتانی دراوسێ دەکەین کە رۆڵی بەپەلەی خۆیان بگێڕن و تەدەخول بکەن بۆ دوورگرتنی ناوچەکە لە شەڕێکی تازە و داوا دەکەین هێزە عێراقییەکان و هیچ هێزێکی دەرەکی هەوڵی دروستکردنی ئەو شەڕە نەدەن، چونکە لێکەوتەی راستەوخۆی زۆر خراپی دەبێت بۆ سەر بارودۆخی ناوخۆی عێراق و هەموو ناوچەکە و زەمینەی بەهێزبوونەوەی داعش و رێکخراوە تیرۆریستییەکانی دیکە لە ناوچەکەدا خۆشدەکاتەوە.

ئێمە وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان لەپێناو چارەسەرکردنێکی راستەقینەی هەموو کێشەکان، ئامادەییی خۆمان بۆ گفتوگۆیه‌‌‌کى بنیاتنەرانە نیشان دەدەین و بەرپرسیارێتیی هەر شەڕێک و لێکەوتە خراپەکانیشی دەخەینە ئەستۆی لایەنی بەرامبەر و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بەڕێز حەیدەر عەبادی.

داوا لە هەموو پێکهاتەکانی گەلی کوردستان لە کورد، عەرەب، تورکمان و کریستیانەکان دەکەین بە ورەیەکی بەرزەوە ئامادە بن بۆ وەڵامدانەوەی هەر شەڕخوازییەک و بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لە پێشمەرگە بکەن بۆ پاراستنی هەموو شارەکانی کوردستان، بۆ ئەوەی شارەکانمان هاوشێوەی موسڵ و ئەنبار و شارەکانی دیکەی عێراق تووشی کۆمەڵکوژی و وێرانبوون نەبن، هەروەها داوا لە هەموو حیزب و لایەنەکانی کوردستان دەکەین یەکهەڵوێست بن بۆ پاراستنی ئاشتی و بەرگریکردن لە کوردستان.

شارەکانی هەرێمی کوردستان پەناگەیەک بوونە بۆ لەخۆگرتنی سەدان هەزار پەنابەر و ئاوارەی شەڕی داعش و شەڕی تایفی لە عێراقدا، زۆر سەیرە حکومەتی عێراق دەیەوێت بە هێرشی سەربازی، ئارامیی ئەو ناوچانەش تێکبدات.

ساڵی 2014، دوای ئەوەی سوپای عێراق لە کەرکووک و ناوچەکانی دەوروبەری رایکرد و چەکێکی زۆری بۆ داعش جێهێشت، هێزی پێشمەرگە فریای خەڵکی ئەو ناوچانە کەوت و ئه‌‌‌وانى لە دەست داعش پاراست، لەو کاتەوە ئەو ناوچانە لە دۆخێکی ئارامی ئەوتۆدا دەژین کە هیچ کاتێک سەقامگیرییەکی بەو شێوەیان بەخۆیانەوە نه‌‌‌بینیوه‌‌‌، ئه‌‌‌مه‌‌‌ش بەهۆی فیداکاریی پێشمەرگە و پۆلیس و دەزگا ئەمنییەکان و هاوکاریی خەڵک لەگەڵیان.

چەندین جاریش رامانگەیاندووە نابێ هیچ چارەسەرێک دوور لە ویستی دانیشتووان بەسەر ئەو ناوچانەدا بسەپێندرێت و دەبێ ئیدارەیەکی خاوەن تایبەتمەندی کە ویستی هەموو پێکهاتەکانی رەچاو بکات بۆ ئەو ناوچانە هەبێت، بۆ ئەو مەبەستەش حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەی هەموو هاوکاریکردنێکە.

ئێستاش دووبارەی دەکەینەوە کە ئێمە ئامادەین بۆ گفتوگۆ و دژی ئەوەین پەنا ببرێتە بەر چەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، دەبێ هەموو کێشەکان بە شێوەیەکی ئاشتیانە و بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێن، نه‌‌‌ک داواکاریى ئێمه‌‌‌ بۆ گفتوگۆ و لێکگه‌‌‌یشتن، به‌‌‌ هه‌‌‌ڕه‌‌‌شه‌‌‌ و کۆکردنه‌‌‌وه‌‌‌ى هێز و سوپا و هه‌‌‌نگاونانى عه‌‌‌مه‌‌‌لى بۆ شه‌‌‌ڕ، وه‌‌‌ڵام بدرێته‌‌‌وه‌‌‌.


7 ساڵ و 1 مانگ و 10 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 18 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هێزەکانی نزیک لە رژیمی ئێران، لە پیلاندان دژ بە هەرێمی کوردستانی عێراق

هێزەکانی نزیک لە رژیمی ئێران، لە پیلاندان دژ بە هەرێمی کوردستانی عێراق

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران