شەوی هەینی 21ی رەزبەری 1396 دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پەیامێکدا لەبارەی بەرنامەی نوێی ئەمریکا لەبەرامبەر رژیمی ئێران رایگەیاند کە رژیمی ئێران حکومەتێکی بەدکاری ئایینیە. سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەروەها لەبەشێکی قسەکانی دا وتی: ئێران لە ژێردەسەڵاتی حکومەتێکی یاخی دایە کە نەتەوەیەکی پر شانازی خستوەتە بەندەوە.
ناوبراو لە پەیامەکەیدا وتی رژیمی ئێران بەردەوامی دەدا بە تیرۆریزم و شەر لە رۆژهەلاتی ناوەراست و بەرنامەیەکی نوێ بۆ بەرنگاربوونەوەی رادەگەیەنم.
لەپەیامەکەیدا سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ رێکەوتنی ناوکەیی وتی: رژیمی ئێران زۆر جار هەر ئەو رێکەوتنەی پێشێل کردووە و رێگە بە پشکێنەران نادا پشکنین بکەن.
ناوبراو وتی رژیمی ئێران پشتیوانی لە گروپە تیرۆریستیەکانی وەک ئەلقاعیدە و داعش دەکات.
دۆناڵد ترامپ لە بارەی سوپای پاسدارانی رژیمی ئێران وتی کە رێگە بە خەزێنەداری ئەمریکا دەدەم بۆ ئەوەی تێکڕای سوپای پاسداران ئابڵوقە بدات. و بەرنامەی نوێی ئەمریکا بە گەمارۆدانی قورس دژ بە سپای پاسداران دەست پێ دەکات.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی من پێبەندبوونی رژیمی ئێران بە رێکەوتنی ناوکەیی تەئید ناکەم.