هاوکات لەگەڵ وتەکانی دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا و راگەیاندنی سیاسەتی نوێ لە بەرامبەر رژیمی ئێران و بەپێی فەرمانی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا کۆی پێکهاتەی
هاوکات لەگەڵ وتەکانی دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا و راگەیاندنی سیاسەتی نوێ لە بەرامبەر رژیمی ئێران و بەپێی فەرمانی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا کۆی پێکهاتەی سپای پاسداران خرایە لیستی تیرۆریستی و گەمارۆی خراپە سەر.
وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: خەزێنەداری بە پێی دەسەڵاتی خۆی، سپای پاسداران دەخاتە لیستی تیرۆر و سپای پاسداران و هاوکارەکانی دەکاتە ئامانج. ئەمرۆ دەفتەری کونترۆڵی داراییەکانی دەرەوەی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ناوی سپای پاسدارانی رژیمی ئێرانی بەپێی بریاری جێبەجێ کردنی تیرۆریزمی نێونەتەوەیی بە ژمارە 13224 جێگیر کرد. دەفتەری کونترۆڵی داراییە خارجیەکان ئەورۆ ناوی سپای پاسدارانی جێگیر کرد کە بە پێی فەرمانی جێبەجێ کردنی 13224 لە 25ی ئوکتۆبری 2007 بەهۆی پشتیوانی لە گروپە تیرۆریستیەکان جێگیر کرابوو.
هەر لەو بارەوە ئەستیون منوچین وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا گوتی سپای پاسداران دەوری سەرەکی دەبینێ لەوەی رژیمی ئێران وەک سەرەکیترین حکومەتی پشتیوانی تیرۆریزم لە جیهاندا دەور ببینێ. پاوانخوازی رژیمی ئێران بە نرخی نانەوەی بشێوی و ئاژاوە لە ناوچەکەدا بووە و خەزێنەداری بە کەڵک وەرگرتن لە دەسەڵاتەکانی بۆ رێگری کردن لە چالاکیە خراپەکانی سپا جیددیە. ئێمە لەبەر پشتیوانی لە سوپای قودس سپای پاسداران جێگیر دەکەین، سپای قودس ناوەندێکی سەرەکی رژیمی ئێرانە بۆ ئەوەی بەبێ راوەستان هەموو توانا هەلی بۆ توندوتیژی رژیمی ئەسەد دژ بە خەڵکی خۆی و هەروەها کردەوەی جینایەت خولقێنی گروپە تیرۆریستیەکان رەخساندووە. ئێمە داوا لە بەشی تایبەتی دەکەین کە هیژمونی سپای پاسداران لە زۆربەی بەشەکانی ئابووری ئێران بە رەسمی بناسێ و ئەو کەسانەی کە دەیانەوێ لەگەڵ شیرکەتەکانی ژێر دەسەڵاتی سپا سات و سەودا بکەن، ریسکێکی زۆر گەورە بە گیان دەکرن.