گواستنەوەی زیندانیێکی کورد بۆ زیندانی ورمێ
قادر عه‌بدوڵڵازاده، خوێندکاری به‌ندکراوی خه‌ڵکی ورمێ، پاش دوو مانگ ده‌ستبه‌سه‌ر بوون له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیتلاعات بۆ گرتووخانه‌ی ورمێ ڕاگوێزراوه. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، قادر عه‌بدوڵڵازاده له نێوه‌ڕاستی مانگی ڕه‌زبه‌ردا، له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی رژێمی ئاخوندی ئێرانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش نزیک به ٥٠ ڕۆژ ده‌ستبه‌سه‌ربوون و لێکۆڵینه‌وه، بۆ گرتووخانه‌ی ورمێ ڕاگوێزراوه. بە پێی ئەم راپۆرتە، هه‌وڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی گشتی به دژی ته‌ناهی نه‌ته‌وه‌یی" ئه‌و تۆمه‌ته‌یه که له لایه‌ن لقی ٦ی لێپرسینه‌وه‌ی دادگای شۆڕشی ورمێ به‌سه‌ر قادر عه‌بدوڵڵازاده سه‌پێنراوه. قادر عه‌بدوڵڵازاده، خوێندکاری لقی شیمیی زانکۆی مه‌هاباد، له ئێستادا وێڕای ئه‌سڵی جیاکردنه‌وه‌ی تاوانه‌کان، له به‌ندی چواری گرتووخانه‌ی ورمێ، له‌گه‌ڵ تاوانباره غه‌یره سیاسییه‌کان ماوه‌ی حوکمه‌که‌ی به‌سه‌ر ده‌بات و چاوه‌ڕوانی دادگای دووهه‌می خۆی ده‌کات.
بنەماڵەی کوردێکی رۆژهەڵات لەو تورکیە دەستیان داوەتە مانگرتن
پەنابەرێکی سیاسیی خەڵکی ورمێ هاورێ لەگەڵ بنەماڵەکەی بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرانبەر بە دۆخی پەناخوازییان چەند رۆژێکە لە ئانکارا مانی بەکۆمەڵیان گرتووە. بە پێی هەواڵی کوردپا، پێنج کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی عەلی سەییدی، کوردی خۆرهەڵاتی کوردستان، بۆ ماوەی ٤ رۆژە لە بەردەم بینای نوێنەرایەتیی کۆمیساریای بەرزی پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستیان داوەتە مانگرتنی بەکۆمەڵ. ئەو پەنابەرە سیاسییە بۆ ٣ ساڵ دەبێ کە بە بنەماڵەوە لە هەرێمی کوردستان چووەتە وڵاتی تورکیە. بە وتەی عەلی سەییدی، سەرەڕای ئیعتراز و سکاڵا لە ئیداراتی دەوڵەتی تورکیە، تا ئێستا داواکاریی ناوبراو بێ وەڵام ماوەتەوە و ئەوە چەند رۆژێکە کۆمیساریای بەرزی پەنابەران لە ئانکارا هیچ کارێکیان بۆ نەکردووە.حکوومەتی تورکیە جۆزەردانی ئەمساڵ یاسایەکی دەر کرد کە تێیدا هاتووە پەناخوازان دەبێ لە رێکخراوی هاوپێوەندی لەگەڵ پەنابەران و کۆچبەران(SGDD) ناونووسی بکەن.سەبارەت بە دۆخی مانگرتنەکەیان، سەییدی رایگەیاند: "گوزەرانی ژیانی خۆم و بنەماڵەم کولەمەرگییە و سەرەڕای کرێ خانوو، بەرپرسانی ئەمنی تورکیە چەندین شاریان هەر لە وان، دنیزلی و ... پێم گۆڕیوە و منیش ئیتر توانای ماڵیم نەماوە. بە هەزاران پەناخواز لە تورکییە سەرەڕای ئەستاندنی پەنابەری لە نوێنەرایەتیی کۆمیساریای بەرزی پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە بەر زۆر هۆکاری ناڕوون پێش بە چوونیان بۆ وڵاتی سێهەم دەگیردرێت.
منداڵێکی پیرانشاری شانازیی جیهانی بۆ یاری تۆپی‌پێ مسۆگەر کرد
منداڵێکی کوردی یاریزانی تۆپی‌پێ به دره‌وشانه‌وه له کێبڕکێیه‌کانی تۆرنمێنتی که‌ن له وڵاتی ئا‌ڵمانیا بێجگه له به‌ده‌ستهێنانی نازناوی باشترین یاریزانی ئه‌م خوله‌ی کێبڕکێیه‌کان، توانی که‌وشی زێڕینی ئه‌و تۆرنمێنته وه‌ربگرێت.بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، "فه‌رهاد زاوه‌شی" منداڵی یاریزانی تۆپی‌پێی دانیشتووی شاری پیرانشار که له چوارچێوه‌ی یانه‌ی تۆپی‌پێی ئه‌کادیمیای کیا له وڵاتی ئێران له‌م کێبڕکێیانه‌دا که به میواندارێتی که‌ن له وڵاتی ئه‌ڵمانیا و به ئاماده‌بوونی یانه‌کانی ناوداری وڵاتانی جۆراوجۆری ئه‌ورووپی و ئاسیایی و له‌وان ئا‌ڵمانیا، نۆروێژ، به‌لژیک، ژاپۆن، ئێران و هتد بەڕێوەچوو، توانی له چه‌ندین یاریدا توانایی و به‌هره‌ی دره‌وشاوه‌ی خۆی نمایش بدات و وێڕای به‌ده‌ستهێنانی نازناوی باشترین یاریزانی ئه‌م خوله‌ی کێبڕکێیه‌کان، که‌وشی زێڕینی ئه‌و تۆرنمێنته‌ش مسۆگه‌ر بکات. ئه‌م منداڵه پیرانشارییه بێجگه له به‌شداری له کێبڕکێێه‌کانی تۆرنمێنتی که‌ن له وڵاتی ئه‌ڵمانیا به هاوڕێیه‌تی یانه‌ی تۆپێنی ئه‌کادیمیای کیا له کێبڕکێیه‌کانی نۆروێژ کاپی 2015 له وڵاتی نۆروێژیش ئاماده بوو که توانی به هاوڕێیه‌تی یاریزانه هاوده‌سته‌کانی خۆی پله‌ی دووهه‌می پاڵه‌وانییه‌تییه‌که به‌ده‌ست بێنێت.
پشتیوانی مامۆستایانی سنەیی و مەریوانی لە مامۆستای زیندانی
مامۆستایانی خوێندنگەکانی سنە و مەریوان نارەزایەتی خۆیان لەمەر زیندانیکردنی مەحموود بەهەشتی لەنگروودی مامۆستای زیندانیکراو دەربی. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رۆژی هەینی 20ی سەرماوەزی 1394، مامۆستایانی شارەکانی سنە و مەریوان پشتیوانی خۆیان لە مامۆستایانی زیندانی و نارەزایەتی خۆیان بە دەرکردنی حوکم بۆ مامۆستای زیندانی مەحموود بەهشتی لەنگروودی وتەبێژی کانوونی سنفی مامۆستایان دەربی. بە پێی ئەم راپۆرتە، مامۆستایانی نارازی وێڕای پاڵپشتی خۆیان بۆ ئەو مامۆستایە و هەموو مامۆستایانی زیندانی خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی حوکمەکەی بوون.
کوژرانی سەرکردەێکی سوپای قودس و 17 تیرۆریستیتر لە سووریە
سەرکردەێکی سوپای تیرۆریستی قودسی رژێمی ئاخوندی لەگەڵ 13 ئەندامیتری ئەو هێزانە لە سووریە کوژراون. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، راگەیاندنەکانی سەر بە رژێمی ئاخوندی رۆژی هەینی 20ی سەرماوەزی 1394، بڵاویان کردەوە کە، پاسدار حسین فەردایی سەرکردەی سوپای فاتمیون لە سووریەدا کوژراوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، هەواڵدەرییە حکوومەتییەکان هەروەها رایانگەیاندووە کە17پاسداریتر بە ناوەکانی، مەحەمەد تەوەکۆلی، مێهدی قازی خانی، یەحیا بەراتی، حسین داد ئەحمەدی، ئەزغەر چەرخەندی، ئێحسان فەتحی نژاد، مۆجتەبا ئەبۆلقاسمی، ئەحمەد قاسمی، مێهدی ئەخلاقی، رۆحۆڵا سەحرایی، عەبدۆلرەحیم فیرۆزئابادی، حسین داد ئەحمەدی، مۆرتەزا زار‌ع، بەرخوار و سەجاد مۆرادی، مۆحەرەم مۆراد خانی و مۆستەفا شێخ ئلئیسلامی لە سووریەدا کوژراون.
سعودیە: دوو بژاردە لەبەردەم ئەسەدە
وەزیری درەوەی سعودیە رایگەیاند، بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا دوو بژاردەی لەبەردەمە. یان لە رێگەی دانوستاندنەکانەوە واز لە دەسەڵات دەهێنێت، یان بەشەڕ، چونکە گەلی سووریا رەتیدەکەنەوە ئەسەد لە دەسەڵات بمێنێت. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، عادل جوبەیر، وەزیری درەوەی سعودیە، لە کۆنگرەیەکەی رۆژنامەوانیدا لە کۆتایی کۆنگرەی لوتکەی وڵاتانی عەرەبی لە ریاز رایگەیاند "کۆنگرەی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا لە ریاز بە ئامانجی یەکخستنی ریزەکانی لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکانی سووریایە، بۆ ئەوەی بیانوی هەموو لایەک ببڕدرێت بەوەی ئۆپۆسیۆنی سووریا یەک نییە". جوبەیر، ئاماژە بەوە دەدات "بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا، دوو بژاردەی لەبەردەمە، یان ئەوەتا لە رێگەی دانوستاندنەکانەوە واز لە دەسەڵات دەهێنێت، کە ئەم رێگەیە ئاسانتر و خێراتر و سەلامەتترە، یان ئەوەتا لە رێگەی شەڕەوە دەبێت واز لە دەسەڵات بهێنێت، چونکە گەلی سووریا بوونی ئەسەد لە دەسەڵات رەتدەکەنەوە". کۆنگرەی ریاز بۆ چارەسەری قەیرانی سووریا، رۆژی 9-12-2015 دەستی پێکردو ماوەی سێ رۆژ دەخایێنێت، تەنیا ئۆپۆزسیۆنی سیاسیی ئەو وڵاتە کۆناکاتەوە، بەڵکو گرووپە چەکدارەکانیش لە خۆدەگرێت.
بۆ یەکەم جار لە عەرەبستان ژنان رۆیشتنە سەر سندووقەکانی دەنگدان
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، پرۆسه‌ی ده‌نگدان له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کانی سعودیه ده‌ستیپێکرد، بۆیه‌که‌مجاریش ژنان له‌و وڵاته‌دا به‌شداریی له پرۆسه‌که‌دا ده‌که‌ن. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئه‌و هه‌نگاوه به رێخۆشکه‌ر داده‌نرێت تا کۆتوپێوه‌نده سه‌پێنراوه‌کان به‌سه‌ر ژناندا له سعودیه که‌مبکرێنه‌وه، له کاتژمێر هه‌شتی ئه‌م به‌یانییه‌شه‌وه، ده‌نگده‌ران چوونه نێو ناوه‌نده‌کانی ده‌نگدان، تا کاندیدی خۆیان بۆ شاره‌وانییه‌کان هه‌ڵببژێرن. له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا زیاتر له 900 کاندیدی ژن به‌شداریی ده‌که‌ن که له‌گه‌ڵ نزیکه‌ی شه‌ش هه‌زار پیاودا کێبڕکێ بۆ به‌ده‌ستهێنانی 284 کورسی شاره‌وانییه‌کان ده‌که‌ن له‌و وڵاته‌دا.