دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا بەرنامەیەکی نوێی وەڵاتەکەی لەبارەی رژیمی ئێران لە پرێس کونفرانسێکدا راگەیاند کە دەقی قسەکانی بەو شێوەیە بوو
رۆژی هەینی 21ی رەزبەری 1396 دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا بەرنامەیەکی نوێی وەڵاتەکەی لەبارەی رژیمی ئێران لە پرێس کونفرانسێکدا راگەیاند کە دەقی قسەکانی بەو شێوەیە بوو:
زۆر سپاس،
خەڵکی ئەمریکا!
وەک سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەرزرتین بەرپرسایەتی من دڵنیاییە لەبارەی ئاسایشی خەڵکی ئەمریکا.
مێژوو نیشانی داوە کە هەر چەندە زیاتر هەرەشە لەبەرچاو ناگرین، ئەو هەرەشە مەترسیدارتر دەبێ. هەر بەو بۆنەوە لە دوای ئەوەی بوومە سەرۆک کۆمار فەرمانی پێداچوونەوەی سیاستمان لەبەرامبەر رژیمی پەستی ئێران دا. ئەو پێداچوونەوەیە ئێستا تەواو بووە و ئەمرۆ من بەرنامەی خۆمان لەگەڵ چەند هەنگاو کە بە کردەوەی دەکەین رادەکەیەنم هەتا لەبەرامبەر کردەوەی خراپکارانەی رژیمی ئێران بوەستینەوەو بۆ ئەوەی دڵنیا بینەوە کە رژیمی ئێران هێچکات، و مەبەستم هیچکاتە، دەستی بە بۆمبی ئەتۆمی ناکات.
سیاسەتی ئێمە لەسەر یەک لێکدانەوەی روون لەسەر دیکتاتۆری ئێران، پشتیوانی ی لە تیرۆریزم و بەردەوامی دەستدرێژیان لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و سەرانسەری جیهانە. ئێران لەژێر کونترۆڵی رژیمێکی دواکەوتووە کە لە ساڵی 1979 دەستیت بەسەر دەسەڵاتدا گرت و خەڵکە پرشانازیەکەی مەجبور بە خۆبەدەستەوەدان لە بەرامبەر حکومەتە دواکەوتووەکەی کرد. ئەو رژیمە دواکەوتووە سەروەتی یەکێک لە کۆنترین و درەوشاوەترین نەتەوەکاتی دزیوە. و مردن و لەناوچوون و ئاژاوەی لە سەرانسەری جیهان بڵاو کردوەتەوە.
لە دەستپێک، لە ساڵی 1979 دەست و پێوەندەکانی رژیمی ئێران بەشێوەی ناقانوونی سەفارەتی ئەمریکا لە تارانیان گرت و بۆ 444 رۆژ ئەو قەیرانە بەردەوام بوو و 60 ئەمریکایی بە بارمتە گرتبوو.
تاقمی تیرۆریستی حیزبوڵا کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێ دوو جار سەفارەتی ئێمە لە لوبنانی بۆمبرێژ کرد کە جارێکیان ساڵی 1983 و دووبارە لە سالی 1984 بوو. بۆمبرێژکردنێکی دیمە کە بە پشتیوانی ئێران کرا 249 ئەمریکایی کوشت. ئەوان ئەو سەربازانە بوون کە لە شوێنی حەسانەوەیاندا بوون لە ساڵی 1983.
لە ساڵی 1996، رژیم دەستی بە تەقاندنەوەی ماڵی سەربازەکانی ئەمریکا لە عەرەبستانی سعودی کرد و زۆر بێرەحمانە 19 ئەمریکایی کوشت. دەست و پێوەندەکانی ئێران بارهێنانیان بە کەسانێک کرد کە دوایی سەفارتخانەکانی ئەمریکا لە کینیا و تانزانیا لەلایەن ئەلقاعیدەوە تەقێندرایەوە دەستیان هەبوو و دوو ساڵ دوای ئەوە ئەوان 224 کەسیان کوشت و 4000ی دیکەیان بریندار کرد.
ئەو رژیمە لە دوای هێرشەکانی 11ی سێپتامبر پەنای تیرۆریستە پلەبەرزەکانی وەک کورەکانی ئوسامە بن لادنی دا.
لە عێراق و ئەفغانستان ئەو تاقمانەی لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن سەدان کادری سەربازی ئەمریکایان کوشت.
دەستدرێژیەکانی دیکتاتۆری ئێران هەتا ئەمرۆیش بەردەوامە, ئەو رژیمە هەتا ئێستاش پشتیوانی تیرۆریزمە و بە ئەلقاعیدە، تاڵیبان، حیزبوڵا، حەماس و باقی تاقمە تیرۆریستەکان پشتیوانی دەگەیەنێ.
ئەو رژیمە بە هۆی ناراست ئەمریکاییەکان دەگرێ و دەست دەداتە هێرشی سایبری دژ بە ژێرخانی هەستیار، سیستەمی دارایی و سەربازی ئێمە.
هیچکات تەنیا ئامانجی دیکتاتۆری ئێران ئەمریکا نەبووە لەو جینایەت و خوێنرێژیە درێژ ماوەدا. ئەم رژیمە بەتوندی خەڵکی خۆی سەرکوت دەکات. ئەو رژیمە دەستڕێژ لە خوێندکارە بە چەکە نارازیەکان لە ماوەی راپەرینی ساڵی 88 لە شەقامەکان دەکات.
ئەو رژیمە توندوتیژی تاییفی لە پەرە پێداوە و بۆتە هۆی دروست بونی شەری ناوخۆیی بێرەحمانە لە یەمەن و سوریە. لە سوریە رژیمی ئێران پشتیوانی لە جینایەتەکانی رژیمی بەشار ئەسەد. و چاوپۆشی لە بەکارهێنانی چەکی شیمیایی لەلایەن ئەسەد دژ بە هاووڵاتیانی بێ پەنا دەکات کە ژمارەیەکی زۆری منداڵ لە خۆ دەگرێ.
بە سەرنجێک بۆ رابردوو و ئێستای جینایەتکاری رژیم، ئێمە نابێ روانگەی شەیاتانی ئەو بۆ داهاتوو لەبەرچاو نەگرین. دوو دروشمی پەسەند لای رژیم بریتین لە "مەرگ بۆ ئەمریکا" و "مەرگ بۆ ئیسراییل". بە سەرنجدان بەو بابەتە، ئەمریکا و ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان لەگەڵ بەشێکی بەربڵاو لە گەمارۆی قورسی ئابووری بۆ راگرتنی هەوڵەکانی ئێران بۆ وەدەست هێنانی چەکی ناوکەیی بوون. بەڵام دەوڵەتی پێشوو ئەو گەمارۆیانەی راست پێش ئەوەی دەیتوانی بێتە هۆی روخانی تەواوی رژیمی ئێران، لە رێگەی رێکەوتنێکی قسە هەڵگری ساڵی 2015 لەگەڵ ئێران، هەلگرت. ئەو رێکەوتنە بەناوی بەرنامەی گشتی هەنگاوە هاوبەشەکان یان بەرجام دەناسرێ.
هەروەک زۆرجار وتوومە، رێکەوتنی ناوکەیی ئێران یەکێک لە خراپترین و یەک لایەنەترین وتووێژێکە کە ئەمریکا تا ئێستا چووەتە ناوی.
هەر ئەو بیرکردنەوەی کە لە سەر رێکەوتنە دروست بووە، بەرپرسی رێکەوتنەکانی تەجاری سەیر لە ماوەی ساڵەها بووە، کە ملوێنان هەلی کاری لە وەڵاتی ئێمە بە قازانجی وەڵاتانی دیکە کردووەتە قوربانی. ئێمە پێویستمان بە دانوستانکار گەلێک هەیە کە بە بەهێزی نوێنەرایەتی قازانجەکانی ئەمریکا بکەن. رێکەوتنی ئەتۆمی پەتی نەجاتی سیاسی و ئابووری بۆ دیکتاتۆری ئێران بوو و پێویستی بەدەمەوەچوونی بەپەلە بۆ دەرچوون لە فشارە ناوخۆییەکان بوو کە بە هۆی گەمارۆکانەوە دروست ببوو. هەروەها ئەو رێکەوتنە بۆ رژیم کۆمەگی دارایی بەپەلەی زیاتر لە 100 هەزار ملیار دولاری پێشکەش کرد کە دەوڵەتەکەیان دەتوانێ بۆ دابین کردنی پێویستی دارایی تیرۆریزم بەکاری بێنێ. ئەو رژیمە هەروەها پووڵێکی ئامادەی زۆری نزیک بە 1.7 ملیار دولاری لە ئەمریکا ورگرت کە بەشێکی زۆری بەشێوەی نەقد لە فرۆکەیەکدا بۆ ئێران نێردرا. تەنیا بیهێننە پێش چاوی خۆتان ئەو بەستە پووڵە گەورانەی بە دەستی ئێرانیەکان گەیشت کە لە فرۆکەخانە چاوەڕێی پووڵ بوون. من نازانم ئەو هەموو پووڵە بۆ کوێ رۆیشت. خراپتر لە هەموو ئەوانە، ئەو رێکەوتنە رێگە بە ئێران دەدا کە بەردەوام بێ لە پەرەپێدانی چەند بەشێک لە بەرنامەی ناوکەیی و لەوانەش گرینگتر، تەنیا لە دوای تێپەرینی چەند ساڵ، کاتێکە کە سنووردارکردنەکان نامێنن، ئێران دەتوانیچ بە سورعەت بەرەو خاڵی بەدەست هێنانی چەکی ناوکەیی بروات. بە زمانێکی دیکە، ئێمە پشکنینی لاواز و کورتماوەو کاتیمان لەبەرامبەر رێگەی ئێران بۆ وەدەستهێنانی چەکی ناوکەیی بەدەست هێناوە.
ئامانج لە رێکەوتنێک کە لە باشترین حاڵدا دەبێتە هۆی وەدوا خستنی توانای ناوکەیی ئێران لە ماوەیەکی کەمدا چیە؟ ئەوە بۆ من وەک سەرۆک کۆماری ئەمریکا قەبووڵ نەکراوە. لە وەڵاتانی دیکە ئەو بە ماوەی یەک ساڵە و نە تەنیا چەند ساڵ بۆ هەر جارە بیر دەکەنەوە. ئەو بەشەی کە بۆ ئەمریکا جێی داخە ئەوەیە کە هەموو پووڵەکە پێش وەخت دراوە، کە کەسێک تا ئێستا نەی بیستووە، بە جێی ئەوەی لە کۆتایی رێکەوتنەکە کە کاتێ نیشانیان دا کە بە قانوونی یاریەکە پێبەند بوون بدرێ. بەڵام ئەوەی کراوە کراوە، وهەر بەو هۆیەوەیە کە ئێمە لەم خاڵەی ئێستاداین.
رژیمی ئێران بەشێوەی جۆراوجۆر رێکەوتنی پێشێل کردووە، بە نمونە لە دوو بابەتی جیادا ئەوان لە سنووری 130 تۆن ئاوی قورس تێپەرین. هەتا ئەم کۆتاییانە رژیمی ئێران لە جێبەجێ کردنی چاوەروانیەکانی ئێمە لە کارکردنی ئەو سانتریفوژە پێشکەوتووانە شکستی هێناوە. هەروەها رژیمی ئێران پشکێنەرانی هەراسان دەکرد کە هەتا دەسەڵاتەکانیان بۆ پشکنین کە لە رێکەوتنەکەدا داوای لێ کراوە بەکار نەهێنن. بەرپرسان و ریچبەرانی سەربازی ئێران بەردەوام دەیانگوت کە ئەوان رێگە بە پشکێنەران بۆ پشکنینی بنکە سەربازیەکان نادەن، حەتا کاتێک کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی گومانی لە هەندێ لە بنکانە بوو کە بەشێک لە بەرنامەی چەکی ناوکەیی نهێنی ئێرانن. خەڵکێکی زۆر بوونیان هەیە کە لەو بروایەدان کە ئێران خەریکی هاوکاری لەگەڵ کورەی باکوورە. من فەرمانێک بە ناوەندەکانی زانیاری خۆمان دەدەن کە لێکدانەوەیەکی گشتی پێشکەش بکەن و راپۆرتی تەواو بەپێی ئەوەی دەستیان کەوتووە.
بەپێی ناوەرۆکی ئەو رێکەوتنە بریار بوو کە لە ئاشتی و ئاسایشی ناوچەیی و جیهانی دا هاوکار بێ. بەڵام لە کاتێکدا ئەمریکا پێبەندی بەڵێنەکانی خۆی لە بەرجام بووە، رژیمی ئێران بەردەوامە لە زیاتر بوونی شەر و تیرۆر و بشێوی لە سەرانسەری رۆژهەڵاتی ناوەراست و زیاتر لەوەش. ئەوەی گرینگە ئەوەیە کە ئێران پێبەندی ناوەرۆکی بەرجام نیە. هەر بۆیە ئەورۆ بەو تێگەیشتنەی کە لە هەرەشەکانی ئێران هەمانە، و دوای ئەوەی راوێژی بەربڵاومان لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان کردووە، من بەرنامەیەکی نوێ بۆ وەڵامدانەوەی بەشێکی زۆر لە کردەوەی خراپکارانەی ئێران رادەگەیەنم.
بەکەم: ئێمە بە هاوکاری هاوپەیمانەکانمان لە بەرامبەر چالاکی تێکدەرانەی رژیم و پشتیوانی ئەو لە هێزە تیرۆریستیەکانی دەوەستینەوە.
دووهەم: ئێمە گەمارۆی زیاتر بەرسەر رژیمدا دەسەپێنین بۆ ئەوەی رێگەبگرین لە دابین کردنی دارایی تیرۆریزم لەلایەن ئەوەوە.
سێهەم: ئێمە لەگەڵ پەرەپێدانی مووشەک و باقی چەکو چۆڵێکی رژیم بەرنگار دەبینەوە کە هەرەشە لە جیرانەکان، تەجارەتی جیهانی و ئازادی گەشتیرانی دەکات.
و لە کۆتایی دا ئێمە هەموو رێگەکانی رژیم بۆ گەیشتن بە چەکی ناوکەیی دەگرین.
هەروەها ئەمرۆ من چەندین هەنگاوی بنەرەتی دەوڵەتی خۆم بۆ پێشخستنی ئەو بەرنامە رادەگەیەنم. جێبەجێ کردنی بەرنامەی ئێمە بە سەپاندنی ئابڵوقەی توند دژ بە سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ئێران کە جێبەجێ کردنیان دوا خراوە، دەست پێ دەکەین. سپای پاسداران هێزی تیرۆری فاسد و تایبەتی وەلی فەقیهە. سپا بەش گەلێکی گەورە لە ئابووری ئێرانی دزیوە و هاوکاری دارایی مەزهەبی زۆر بۆ دابین کردنی دارایی شەر و تیرۆر لە دەرەوەی وەڵاتی لە بەردەست دایە. کە هاوکاری و پرچەککردنی دیکتاتۆری سوریە. و پرچەک کدرنی شەریک و هێزەکانی سەربەخۆی بە موشەک و باقی چەکەکان بۆ هێرش بۆ سەر خەڵکی سڤیل لە ناوچەکە و بەرنامە دانان بۆ بۆمبدانان لە ریستۆرانێکی ناسراو لە واشنگتۆن لە خۆ دەگرێ. من وەزارەتی دارایی سەربەست دەکەم لەوەی کۆی پێکهاتەی سپای پاسداران بەهۆی پشتیوانی لە تیرۆریزم بخاتە ژێر گەمارۆی زیاتر و بەرپرسان و دەست و پێوەندەکانی ئابڵوقە بکات.
من داوا لە هاوپەیمانەکانمان دەکەم هەتا لە پێناو راگرتنی هەڵسوکەوتی مەترسیدار و تێکدەرانەی ئێران پەیوەست بن پێمانەوە، بەتایبەت لە رێگەی گەمارۆکانی دەرەوەی رێکەوتنی ناوکەیی، کە بەرنامەی موشەکی بالستیکی رژیم و بۆ پشتیوانی لە تیرۆریزم و تێکرای چالاکی بێ ئەژمار و تێکدەرانەی بکەنە ئامانج.
و لەمەر بابەتی گرینگی ناوکەیی ئێران: لە کاتی واژۆی رێکەوتنی ناوکەییەوە، دەستدرێژە مەترسیدارەکانی پەرەیان سەندووە. هاوکات لەگەڵ ئەوەی رژیم پەرە بە بەرنامەی موشەکی خۆی دەدا، رێژەیەکی بەرچاو لە گەمارۆکانی کەم کراوەتەوە. ئێران هەروا چووەتەە نێو رێکەوتنی تەجاری بەسوود لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی رێکەوتنەکە.
کاتێک کە رێکەوتننامەکە لە ساڵی 2015 کۆتایی دەهات، کۆنگرە گەڵاڵەیەکی بۆ لێکدانەوەی رێکەوتنی ناوکەیی ئێران پەسەند کرد بۆ ئەوەی دڵنیا بێ کە دەنگی کونگرە لە بارەی رێکەوتنەکە دەبیسترێ. لە نێو مەرجەکاندا، ئەو قانوونە سەرۆک کۆمار یان نوێنەرەکەی ئەرکدار دەکات کە تەئید ئەوە بکات کە هەڵگرتنی گەمارۆکان بە هۆی ئەو رێکەوتنە لەگەڵ هەنگاوەکان "گونجاوە"، و هەروەها باقی هەنگاوەکانی ئێران لەلایەن ئێرانەوە بۆ کۆتایی هێنان بە بەرنامەی ناوکەیی ناقانوونی ئەوەوە دەکرێ. بەپێی راپۆرتە دروستەکانی کە من خستمەروو، ئەورۆ رایدەگەیەنم کە وەها شتێک تەئید ناکەین و نایکەین.
ئێمە تا کۆتایی ئەم رێگەیە دەبرین کە لە ئەنجامی توندوتیژی زیاتر، تیرۆری زیاتر و هەرەشەی زۆر و لەبەردەرچوونی ناوکەیی ئێرانەوەیە. هەر بۆیە من فەرمان بە دەوڵەتەکەم دەدەم کە هاوڕێ لەگەڵ کۆنگرە و هاوپەیمانەکانمان کار بکەن هەتا لە کەم و کوری جیددی رێکەوتنەکە بکۆڵنەوە بۆ ئەوەی رژیمی ئێران هیچکات نەتوانێ بە چەک و چۆڵی ناوکەیی هەرەشە لە جیهان بکات. ئەوە رێکەوتی کۆتایی رێکەوتنەکە لە خۆ دەگرێ کە لە چەند ساڵدا سنووردارکردنی کلیلی لەسەر بەرنامەی ناوکەیی ئێران لا دەبات. هەروەها کەم و کوری رێکەتننامەکە بریتیە لە هەڵوێستی ناتەواو و نزیک لە بێ دەنگی لەبارەی بەرنامەی موشەکی ئێرانە. کۆبگرە کارەکەی دەست پێ کردووە کە لەو کێشانە بکۆڵێتەوە. رێبەرانی سەرەکی کۆنگرە و سەنا خەریکی نووسینی گەڵاڵەگەلێکن گەلاڵەی پێداچوونەوە بە رێکەوتننامەی ناوکەیی ئێران چارەسەر دەکات کە فشارەکان زیاتر بکات کە لەوە رێگری بکات کە ئەوە زۆر گرینگە، ئێران مووشەکی بالستیکی قارەپێو دروست بکات و هەموو سنووردارکردنەکان لەسەر چالاکی ناوکەیی ئێران بەپێی قانوونەکانی ئەمریکا هەمیشەیی بکات. ئەوە زۆر گرینگە. من پشتیوانی لەو دەستپێشخەریە دەکەم.
بەڵام ئەگەر ئێمە نەتوانین لە کار لەگەڵ کونگرە و هاوپەیمانەکانمان بە رێگە چارەیەک بگەین، لە وەها کاتێکدا ئەو رێکەوتنە هەڵدەوەشێتەوە. ئەو رێکەوتنە لە ژێر پێداچوونەوەی ووردایە و بەشداری ئێمە دەتوانێ لەلایەن من وەک سەرۆک کۆمار هەر کاتێک بێ رەد بکرتێەوە.
هەروەک ئێمە لە کورەی باکوور بینیمان، هەر چەند ئێمە زیاتر چاو لە هەرەشەکان بپۆشین، ئەو هەرەشانە خراپتر دەبن. لەبەر ئەوەیە کە ئێمە پێداگری لەسەر ئەوە دەکەین پشتیوانی سەرەکی تیرۆریزم هیچکات نابێ دەستی بە چەکی ناوکەیی بگات.
لەو هەوڵەدا ئێمە لە پاڵ قوربانیانی رژیمی ئێران کە بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ رەنجیان بینیوە یانی خەڵکی ئێران، دەوەستین. خەڵکی ئێران نرخێکی گەورەیان بە هۆی توندوتیژی و دواکەوتوویی رێبەرانیان داوە. خەڵکی ئێران بەراستی دەیانهەوێ کە مێژووی پر شانازی، فەرهەنگ، تەمەندوونی وەلاتەکەیان و هاوکاریان لەگەڵ دراوسێکانیان وەرگرنەوە.
ئێمە بەو هومێدەین کە ئەم رێوشوێنە نوێیانە کە رژیمی دیکتانۆری ئێران دەکاتە ئامانج حکومەت مەجبور بکات کە پێدچابوونەوە لە بەردەوام بوون لە پشتیوانی تیرۆریزم بە نرخێک کە خەڵکەکەی دەبێ بیدات، بکات. ئێمە ئومێدەوارین کە هەنگاوەکانی ئەمرۆمان داهاتوویەکی پر لە ئاشتی و پێشکەوتن لە رۆژهەڵاتی ناوەراست وەدیی بێنێ. داهاتوویەک کە تیایدا وەڵاتە سەربەخۆکان رێز لە یەکتر و خەڵکەکەیان بگرن.
ئێمە بۆ هاتنەدیی داهاتوویەک دۆعا دەکەین کە منداڵەکان، ئەمریکایی و ئێرانی، مەسیحی و جوو، بتوانن لە جیهانێکی بەریی لە توندوتیژی، رق و تیرۆریزم گەورە بن. و هەتا کاتێک ئەو رۆژە پیرۆزە دەگات ئێمە هەر کارێک کە پێویست بێ ئەنجامی دەدەین بۆ ئەوەی ئاسایشی ئەمریکا دابین بکەین.
سپاستان دەکەم، رەحمەتی خوداتان لێ بێ و رەحمەتی خودا لە ئەمریکا.