لە سێ حەوتووی رابردوودا بەلانی کەمەوە 6 کەس لە کۆڵبەرانی کورد، بەهۆی دەستڕێژی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئێرانەوە بوونە قوربانی.
لە سێ حەوتووی رابردوودا بەلانی کەمەوە 6 کەس لە کۆڵبەرانی کورد، بەهۆی دەستڕێژی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئێرانەوە بوونە قوربانی.
بەپێی هەواڵ 21ی رەزبەری 1396 هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئێران لە شاری ماکۆ تەقەیان لە ماشینی کاسبکارێکی کورد بە ناوی ئەحمەدپوور کردووە و بە سەختی بریندار کراوە.
هەروەها هەواڵدەری هەنگاو راگەیاند لەسەرەتای وەرزی پاییزەوە لە شارەکانی سەردەشت، سەقز، پیرانشار، ماکۆ ، شنۆ و نەوسوود ٢ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی رژیمی ئێران کوژراون و ٤ کەسی دیکەش بریندار بوون .