دوانیوەڕۆی رۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 20ی رەزبەری 1396 هەیئەتێکی کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ پێکهاتوو لە بەرێزان ساڵح شەریفی و سامان ریشە ساحێب، سەرد
دوانیوەڕۆی رۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 20ی رەزبەری 1396 هەیئەتێکی کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ پێکهاتوو لە بەرێزان ساڵح شەریفی و سامان ریشە ساحێب، سەردانی دەفتەری پێوەندییەکانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێرانیان کرد و لە لایەن بەڕێز شۆڕش حاجی بەرپرسی پەیوەندییەکانی هەولێری سازمانی خەبات پێشوازییان لێوە کرا.
لەم دانیشتنەدا کۆمەڵێک پرس وەک بارودۆخی سیاسی و ئابووری ئێران و کوردستان، بارودۆخی کوردستانی باشوور دوای رێفراندۆم و کێشە نێونەتەوەییەکانی رژیمی ئێران هاتە ئاراوە و باسی لێکرا.
هەردوولا لە کۆتایی دانیشتنەکەدا بە پێویستیان زانی کە هاوکاری و پەیوەندییەکانیان بەردەوام بێت.