وەزیری خەزێنەداری ئامریکا رایگەیاند کە خەریکی بەرنامەرێژین بۆ جێ بە جێ کردنی تەحریمە تازەکانی دژی سپای پاسداران. ئەستیون مەنوچین لە وتووێژێکی لەگەڵ ه
وەزیری خەزێنەداری ئامریکا رایگەیاند کە خەریکی بەرنامەرێژین بۆ جێ بە جێ کردنی تەحریمە تازەکانی دژی سپای پاسداران. ئەستیون مەنوچین لە وتووێژێکی لەگەڵ هەواڵدەری فاکس نیوز رۆژی یەکشەممە 23ی رەزبەر، لەگەڵ دەربڕینی پشتیوانی خۆی لە تەحریمە تازەکانی سەر سپای پاسداران لەلایەن سەرۆککۆمارەوە، ئاماژەی بەوە کرد کە خەریکی بەرنامەرێژین بۆ جێ بە جێ کردنی ئەو تەحریمە تازانە. هەروەها تەئکیدی کردەوە کە تەحریمی دابین کەرانی دارایی ترۆریزم بەشێکی گرنگی چالاکیەکانی وەزارەتی خەزێنەداری ئامریکایە. ناوبراو زیادی کرد کە: لەبارەی رژیمی ئێرانەوە ئەو دەرفەتەم هەبوو کە لە شۆرای ئەمنیەتی میللی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوە و بەرگری و بەرێوەبەری سازمانی راگەیاندنی ناوەندی گفتوگۆ بکەم. ئێمە گفتوگۆیەکی زۆرمان لەو بارەوە هەبوو بە تایبەت لەگەڵ سەرۆککۆمار لە دەفتەرەکەی خۆیدا، وە بە شێوەیەکی گشتی لە تەرحەکەی سەرۆککۆمار لەو بارەوە پشتیوانی دەکەم و هەروەها ئەوە زۆر گرنگە.