پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

رێکس تیلێرسۆن: پشتیوانی‌‌ هێزه‌ دێموکرات خوازه‌کان ده‌که‌ین که‌ ئامانجیان گۆڕینی‌ ڕژی

رێکس تیلێرسۆن: پشتیوانی‌‌ هێزه‌ دێموکرات خوازه‌کان ده‌که‌ین که‌ ئامانجیان گۆڕینی‌ ڕژی

ڕێکس تیلێرسۆن، وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئامریکا له‌ وتووێژێکی‌ تلویزیونیدا ڕایگه‌یاند، که‌ ستراتیژیی نوێی‌ دۆناڵد ترامپ پشتیوانیکردن له‌و هێزه‌ دێموکراتیخوازانه‌یه‌

ڕێکس تیلێرسۆن، وه‌‌‌زیری‌ ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی‌ ئامریکا له‌‌‌ وتووێژێکی‌ تلویزیونیدا ڕایگه‌‌‌یاند، که‌‌‌ ستراتیژیی نوێی‌ دۆناڵد ترامپ پشتیوانیکردن له‌‌‌و هێزه‌‌‌ دێموکراتیخوازانه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ خوازیاری‌ گۆڕینی‌ ڕژیمی‌ ئێرانن.

ناوبراو گوتی‌، نه‌‌‌ ته‌‌‌نیا به‌‌‌ره‌‌‌نگاریی به‌‌‌رنامه‌‌‌ی‌ ناوکەیی ئێران ده‌‌‌بێته‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ڵکوو دژی‌ هه‌‌‌ر چه‌‌‌شنه‌‌‌ هه‌‌‌ڕه‌‌‌شه‌‌‌یه‌‌‌کی‌ ئەو رژیمە له‌‌‌ ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی‌ سنووره‌‌‌کانی‌ خۆی ده‌‌‌وه‌‌‌ستێته‌‌‌وه‌‌‌ و به‌‌‌ڕه‌‌‌سمی‌ پشتیوانی‌ له‌‌‌ هێزه‌‌‌ نه‌‌‌یاره‌‌‌کانی‌ ئه‌‌‌و ڕێژیمه‌‌‌ ده‌‌‌کا که‌‌‌ له‌‌‌ هه‌‌‌وڵی‌ گۆڕینی‌ سیستمی‌ ئه‌‌‌و وڵاته‌‌‌ دان.

تیلێرسۆن له‌‌‌ درێژه‌‌‌دا گوتی‌، “هه‌‌‌وڵه‌‌‌کانی‌ ئێمه‌‌‌، پشتیوانیکردن له‌‌‌ ده‌‌‌نگی‌ خه‌‌‌ڵکی‌ ئێرانه‌‌‌ که‌‌‌ بۆ ئازادی‌ و دێموکراسی تێده‌‌‌کۆشن و هه‌‌‌روه‌‌‌ها هیوای‌ خواست ئه‌‌‌و خه‌‌‌ڵکه‌‌‌ کۆنتڕۆڵی‌ حکومەته‌‌‌که‌‌‌یان بگرنه‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌ست.

هه‌‌‌روه‌‌‌ها ناوبراو له‌‌‌ به‌‌‌شێکی‌ دیکه‌‌‌ی‌ قسه‌‌‌کانیدا ده‌‌‌ڵێ، سه‌‌‌رکۆماری‌ ئامریکا خوازیاری‌ ستراتیژێکی‌ هه‌‌‌مه‌‌‌لایه‌‌‌نه‌‌‌ بۆ به‌‌‌ره‌‌‌نگاربوونه‌‌‌وه‌‌‌ی‌ رژیمی ئێرانه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌وانه‌‌‌یه‌‌‌ بۆ گۆڕینی‌ ئه‌‌‌و رژیمه‌‌‌ کاتی‌ زیاتری پێویست بێ.

 

تێلێرسۆن ده‌‌‌ڵێ، ئێستا له‌‌‌ هه‌‌‌وڵی‌ به‌‌‌هێزکردنی‌ خاڵه‌‌‌ لاوازه‌‌‌کانی‌ ڕێکه‌‌‌وتنی‌ ئه‌‌‌تۆمیی ئێران و زلهێزه‌‌‌کان داین و هاوکات ده‌‌‌ستی‌ فراوانخوازییه‌‌‌کانی رژیمی ئێران له‌‌‌ ناوچه‌‌‌دا کورت ده‌‌‌که‌‌‌ینه‌‌‌وه‌‌‌.


7 ساڵ و 1 مانگ و 4 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 55 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

رێکس تیلێرسۆن: پشتیوانی‌‌ هێزه‌ دێموکرات خوازه‌کان ده‌که‌ین که‌ ئامانجیان گۆڕینی‌ ڕژی

رێکس تیلێرسۆن: پشتیوانی‌‌ هێزه‌ دێموکرات خوازه‌کان ده‌که‌ین که‌ ئامانجیان گۆڕینی‌ ڕژی

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران