نیکی هێلی سەفیری ئامریکا لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە دانیشتنێکدا لە دامەزراوەی هریتیج وتی: دۆناڵد ترامپ هێزی خۆی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئەتۆمی کورەی باک
نیکی هێلی سەفیری ئامریکا لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە دانیشتنێکدا لە دامەزراوەی هریتیج وتی: دۆناڵد ترامپ هێزی خۆی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئەتۆمی کورەی باکور بەهێز کردووە بۆ بەرەورووبوونەوە لەگەڵ رژیمی ئێران. ئاسۆشێتد پرێس رۆژی 25ی رەزبەری 96، دەڵێت کە نیکی هێڵی پشتیوانی خۆی بۆ بریارەکەی دۆناڵد ترامپ دەربریوە کە وتویەتی رژیمی ئێران پابەندی رێکەوتننامەی ئەتۆمی نەبووە. ناوبراو هەروەها وتی ئەگەر ئامریکا لە چاکردنەوەی رێکەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015 لەگەڵ رژیمی ئێران شکست بێنێ، ئەو پەیامە دەگەیەنێ کە دەتوانین ئەو بە رێکەوتنێکی خراپ بکردرێ. بەم پێیە بەشێوەیەکی جددی هەرەشەی ئەتۆمی لەبەین ناچێ.