پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

خستنە نێو لیستی ترۆریستی سپای پاسداران و گۆڕینی هاوکێشەکان

خستنە نێو لیستی ترۆریستی سپای پاسداران و گۆڕینی هاوکێشەکان

شیلان محەمەدی

لەدوای هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئامریکا و هاتنە سەرکاری دۆناڵد ترامپ وەک سەرۆک کۆمار، سیاسەتی ئامریکا لە هەمبەر رژیمی ئێران تا رادەیەک جیاوازی و

 

 

شیلان محەمەدی

لەدوای هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئامریکا و هاتنە سەرکاری دۆناڵد ترامپ وەک سەرۆک کۆمار، سیاسەتی ئامریکا لە هەمبەر رژیمی ئێران تا رادەیەک جیاوازی و گۆرانکاری تێدا بینرا و ترامپ یەکەم وتاری بەشێوەیەکی  هەرەشە ئامێز و توند دژی رژیمی مەلاکان دەست پێکرد.       ترامپ لە هەوڵی گۆرینی سیاسەتی نەرم گیرانە و هەڵەی پێشوی ئامریکاو باراک ئۆباما دابوو لە پێوەند بە رژیمی ئێران و لە زۆرێک لە ووتارەکانی دا سیاسەتی ئۆبامای لەراست رژیمی ئێران دەدایە بەر تانە و گەورەترین دەسکەوتی دیپلۆماسی دەوڵە‌تی پێشووی کە دەرئەنجامەکەی رێکەوتنی ئەتۆمی و بەرجام بوو بە خەراپترین و زیانبارترین رێکەوتن و روداوی سیاسی لێکدایەوە.  

بەردەوام بوون لەسەر ئاژاوەگێریەکانی رژیمی ئێران و پشتیوانی و داڵدەدانی ترۆریسم لە رۆژهەڵاتی ناوین و بەردەوامی دان بە بەرنامە ئەتۆمیەکەی و  پەرەسەندنی مەترسیەکانی رژیمی ئێران، لە ئەنجامدا بریاری مێژوویی ترامپی لێکەوتەوەو لە فەرمانی ستراتژیی نوێی ئەمریکا فەرمانی پێداچوونەوە بە رێکەوتننامەی ناوکەیی دەرکرد و هەروەها سپای پاسدارانی رژیمی ئێرانی خستە ناو لیستی ترۆریستیەوە.

سپای پاسدارانی رژیمی ئێران، رێکخراوێکی سەربازی سەر بە رژیمی ئێرانەو  بە کۆڵەکەو باسکی بەهێزی رژیم هەژمار دەکرێت، ئەم رێکخراوە بە فەرمانی خومەینی لە رێکەوتی 2ی بانەمەڕی 1358 دامەزراوە، واتە لە دوای شۆڕشی ئێران بە تێپەربوونی چەند مانگ لە راپەرینی خەڵک، بۆ جێ بە جێ کردن و چەسپاندنی رژیمی ئاخوندەکان کەڵکی لێوەرگیرا. سپای پاسداران رۆژ لە دوای رۆژ پەرەی بە دەسەڵاتی خۆی دا و ئەمرۆکە تەنیا لە چوارچێوەی  رێکخراوێکی نیزامی پێناسە ناکرێ‌ و پەل و پۆی هاویشتووە بۆ سەرجەم جومگەکانی سیاسی و ئابووری و کلتووری و ...هتد. خستنە نێو لیستی ترۆری ئەم رێکخراوە تەنیا وەک زەربەیێک لە بەشی سەربازیی تەماشا ناکرێ‌، بەڵکو وەک کرانە ئامانجی بڕبڕەی شتی نیزام لێی دەرواندرێ‌ و بە حەقیقەت دەتوانێ‌ بەربەستی زۆر گەورە لەبەرانبەر سیاسەتەکانی رژیم لە ناوچەکە دروست بکات  و تا راددەیەک دەست تێوەردان و ئاژاوەگێری و پشتیوانی کردنەکانی لە ترۆریزمی نێودەوڵەتی سنوردار بکات.  

خالێکی تری جێگەی سەرەنج لەهەمبەر ئەو بریارە پێوەندیی ئەو گۆرانکارییە بە جوڵانەوەی رزگاریخوازانەی گەلی کورد لە کوردستانی ئێرانە. شایەنی باسە سپای پاسدارانی رژیم لە ماوەی چوار دەیە دەسەلاتی ئاخوندەکان ، دەستێکی باڵای هەبووە لە کوشتار و ماڵوێرانی خەڵکی کوردستان و بە هەزاران تێکۆشەری رێگای رزگاری بەدەستی ئەو سپا دژی گەلیە شەهید بوونە. لە دوای راپەرینی گەڵانی ئێران لە یەکەم دیاریی رژیم و سپا دا ، لە جەریانی فەرمانی خومەینی بۆ جیهاد لە دژی گەلی کورد و بزوتنەوەکەی جینایەتێکی سامناک لەسەردەستی ئەو هێزە خوێن رێژە تۆمار کرا. بریاری خستنە ناو لیستی ترۆری سپای پاسداران لە درێژ ماوەدا دەتوانێ‌ کاریگەریی بە لایەنی ئەرێنی لەسەر جوڵانەوەی رزگاریخوازانەی گەلەکەمان بێ و لە ئاستی دیپلۆماسی و سیاسەتی دەرەوە دەکرێ‌ کەڵک لەودەرفەتە بۆ ناساندنی جوڵانەوەی رزگاریخوازیی وەک قوربانی ترۆریسمی رژیم و سپای پاسداران کەڵکی لێوەربگیردرێ‌.

 

ستراتیژی نوێی ترامپ و بریاری خستنە نێو لیستی ترۆریستی رژیمی ئێران، خزمەتێکی زۆر گەورە بە پلەی یەکەم بە مرۆڤایەتی و دواتریش بە وڵاتان و سەرجەم چین و تویژەکان و بزوتنەوەکانی گەلان لە ئێران و کوردستان دەکات. بەو هیوایەی کە ئەم بریارە بە خێرایی بخرێتە بواری عەمەلەوە و پشتیوانیەکی نێو دەوڵەتی لێبکرێت .


7 ساڵ و 1 مانگ و 3 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 47 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

خستنە نێو لیستی ترۆریستی سپای پاسداران و گۆڕینی هاوکێشەکان

خستنە نێو لیستی ترۆریستی سپای پاسداران و گۆڕینی هاوکێشەکان

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران