هه‌ینی 

2 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

ســاڵی خــۆش لـــە بـــــەهــاریــیـەوە دیــــارە

ســاڵی خــۆش لـــە بـــــەهــاریــیـەوە دیــــارە
ئەمیر عەبدیان

پوڵە دەستەبەسەر داگیراوەکانی رژیمی ئێران چەندەیە؟ 29 یان 150 میلیارد دۆلار؟

121 میلیارد دۆلارەکەی تر بەرەو کوێ‌ چووە؟ 

هێشتا جەوهەری رێکەوتننامە ئەتۆمیەکەی نێوان وەلاتانی  1+5 لەگەڵ دیکتاتۆری ئاخوندی ووشک نەبۆتەوە، سەرۆکی بانکی  ناوەندی رژیم رایگەیاند، پوڵە دەستبەسەر کراوەکانی ئێران تەنیا 29 میلیارد دۆلارە!!. ئەوە لە کاتێکدایە کە بە پێی راپۆرتی سایتی حکوومەتی "ئەلیف" بە رێکەوتی 25ی پووشپەری 1394: ( لەماوەی ئەو 2 ساڵەی کە ووتووێژەکانی ئێران و وەڵاتانی 1+5 بەرێوە دەچوو، لە بەینی هەواڵەکاندا گوێی خەڵک بە بیستنی 100 یان 120 میلیارد دۆلار لە پووڵی بلۆکە کراو لە ساڵەکانی تەحریم و ئابلۆقەدا عادەتی کردبوو. ئێستا کە رێکەوتنەکە بەرێوە چووە بەرپرسان پەردە لە سەر ژمارەی نوێ هەڵدەدەنەوە کە لەچاو  سەرژمێری پێشوو زۆر بچووکتر و کەمترە. وەلیوڵلا سەیف لە پەراوێزی دانیشتنی شاندی دەوڵەت، وەکوو سەرەکیترین کارێکتەری بانکی ناوەندی ئێران رادەگەێنێ‌ کە پووڵە دەستبەسەر داگیراوەکان 29 میلیارد دۆلارە و لە وەڵاتانی ژاپۆن و کورەی باشوور و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بلۆک کراوە.) 

بەرپرسانی گەندەڵی رژیمی ئاخوندی ئێران بە راگەیاندنی سەرژمێری درۆ و فریوکاری لە پێوەند بە  پوڵە بلۆککراوەکانی ئێران دەیانهەوێ‌ بیرورای گشتی لەو 121 میلیارد دۆلارە کە ماوە بە لارێدا ببەن و بە ئامانجی کردەوەی ترۆریستی و پاڵپشتی لە ترۆریسمی نێودەوڵەتی و هەروەها پڕ کردنی گیرفانی خۆیان و بەکرێگیراوانیان کەڵکی لێوەرگرن. 

ئەو پووڵانەی کە قەرارە بە هەڵوەشاندنەوەی تەحریمەکان ئازاد بکرێن و دەتواندرێ‌ بگوازرێنەوە بۆ ئێران چەندەیە؟ ئەوە بابەتێکە کە لە رۆژانی رابردوو زۆر دەکەوێتە بەر گوێ‌ و بۆ زۆرێک بۆتە پرسیار. 

لە ئێوارەی رۆژی سێ شەممە 14/7/2015 و بە راگەیاندنی فەرمی کۆبەندی رێکەوتنی نێوان رژیمی جینایەتکاری ئاخوندی ئێران و گرووپی 1+5 لەسەر بەرنامەی ناوکەیی، دەربڕینی بیرورا و گومانەکان سەبارەت بە رێژەی دروستی داراییە بلۆککراوەکانی ئێران  لەناوخۆ و دەرەوە باسی لێوە دەکرێ‌. 

باراک ئۆباما سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە یەکەمین دژکردەوەکاندا سەبارەت بە کۆبەندی رێکەوتننامەی ناوکەیی لە ووتووێژ لەگەڵ رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز رایگەیاند: رژیمی ئێران لە رێگەی فرۆشی نەوت ئەو پووڵانە وەدەست دەخاتەوە کە بە ئیعتباری ئەمریکا رێگەی گەیشتنی گیرابوو یان بلۆک کرابوو. ناوبراو ژمارەی ئەو پولانەی بە 150 میلیارد دۆلار راگەیاند.  

بەڵام لە ئێران دژکردەوەکانی بەرپرسانی گەندەڵی رژیمی ئێران سەبارەت بە داراییە دەستبەسەر داگیراوەکان زۆر جیاواز بوو. یەکەمین بۆچوون لە لایەن سەرۆکی گشتی بانکی ناوەندی رژیم دەربڕدرا. وەلیوڵلا سەیف لە پەراوێزی دوایین کۆبوونەوەی شاندی دەوڵەت لە کۆی هەواڵنێران دا رێژەی داراییە بلۆککراوەکانی رژیمی ئێرانی بە 23 میلیارد دولار قەبڵاند و هەوەرها بە 6 میلیارد دۆلاری داهاتی فرۆشتنی نەوت لە هێندوستان ووتی رێژەی داراییە بلۆککراوەکان دەگاتە نزیک بە 29 میلیارد دۆلار.  چوارچێوەی بابەتەکە بە رێژەیێک جیددیە کە تەنانەت دەنگی باڵەکانی حکوومەتیش لەو پێوەندییەدا هاتۆتە دەر و بۆ نمونە هەواڵدەری حکوومەتی ئیلنا 25ی پووشپەر لەو بارەوە نووسی: بۆ وێنە فایناشینال تایمز لە راپۆرتێکدا نووسی: هەڵوەشاندنەوەی تەحریمەکان دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ریسکی سیاسی و گەیشتنی ئێران بە 100 تا 120 میلیارد دۆلار لە داراییە بلۆککراوەکانی. 

ئەوە لەکاتیکدایە کە بەرپرسانی رژیمی ئێران بە فریوکاری دەریانخستووە کە تەنانەت لە رێژەی داراییە دەستبەسەرداگیراوەکانیان لە دەرەوە ئاگادار نین و دیار نییە لەدوای رێکەوتنی ناوکەیی لە مانگەکانی داهاتوو چ رێژەیێک لەو داراییانە ئازاد دەکرێن. هەموو بەڵگەکان باس لەوە دەکەین کە ئاخوندە فریوکارەکان لەهەوڵ دان پوڵە ئازادکراوەکان لە داهاتوو دا بۆ کەمکردنەوەی ئازار و خەمەکانی کۆمەڵگا خەرج نەکەن و بەڵکو بە ئامانجی مەبەستە زێدەخوازیی و پێشەوەبردنی سیاسەتە شەرئەنگیزییەکانیان لە ئاستی ناوچەکە و جیهان بە کار بێنن و یان خود ئەوەی کە بیکەنە خەرجی خۆیان و ئاغازادە و دەست و پێوەندەکانیان. 

لە راستی دا ئەوە پەلەیێکی تر بە نێوچاوانی رژیمی ئاخوندییە و ئاوێکی پاکیش بەسەر دەستی ئەو کەسە خۆش باوەرانەیە کە بە هیوای کرانەوەی مەجالی هەناسەی ماڵی و دارایی لە کۆمەڵگا بە سەما و هەڵپەرکێ‌ رژانە سەر شەقامەکان و پێویستە پێیان بوترێ‌ کە ساڵی خۆش لەبەهارییەوە دیارە.  

 


9 ساڵ و 3 مانگ و 21 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 50 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ســاڵی خــۆش لـــە بـــــەهــاریــیـەوە دیــــارە

ســاڵی خــۆش لـــە بـــــەهــاریــیـەوە دیــــارە

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران