مەسعوود کوردپوور لە زیندان ئازاد بوو
ڕۆژنامەوان و چالاکی مافی مرۆڤی بە پێشینەی کوردستان لە زیندان ئازاد کرا. بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی ڕابردوو، مەسعوود کوردپوور لەپاش تێپەڕینی نزیک بە ٣ ساڵ زیندان، لە زیندانی مەهاباد گەڕایەوە بۆ ماڵەوە.مەسعوود کوردپوور لە دادگای سەرەتاییدا بە تاوانی "کۆبوونەوە و هاودەستی کردن دژ بە نیزام" بە ٣ ساڵ زیندانی تەعزیری و لە پەیوەندی لەگەڵ "چالاکیی تەبلیغی"دا، ٦ مانگ زیندانی تەعزیری و سەرجەم بە ٣ ساڵ و نیو زیندانی تەعزیری حوکم درا، کە لە کۆتاییدا دادگای پێداچوونەوەی ئۆستانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا کۆی ماوەکەی بۆ ٣ ساڵ کەم کردەوە.برایانی کوردپوور (خۆسرۆ و مەسعوود) کە لە ئاژانسی هەواڵدەریی موکریاندا سەبارەت بە ڕەوشی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە کوردستاندا چالاکییان دەکرد، ڕێکەوتی ١٧ و ١٩ی مانگی ڕەشەمەی ٩١، لە لایەن ئیتلاعاتی شاری مەهابادەوە دەستەبسەر کران و بۆ ماوەی ٤ مانگ لە بەندیخانەی ئیتلاعاتی ورمێ دەستبەسەر کران. لە کاتی گیرانی برایانی کوردپوورەوە تاکوو ئێستا، بە دەیان چالاکی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوی ئێرانی و جیهانی داوای ئازاد کردنی ئەو دوو برایان کردووە.
دژ بە بێ رێزیکردنی ماڵپەری حکوومەتی ئیرنا کەمپینێک وەرێخرا
چالاکانی دنیای مەجازی لە کوردستان بە دروست کردنی کەمپێینێک داوایان لە بەرپرسانی ماڵپەڕی فەرمیی دەوڵەت کردووە کە بۆ بێ ڕێزییان بە جلوبەرگی کوردی داوای لێبووردن بکەن. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، دوابەدوای بڵاوبوونەوەی ڕاپۆڕتێکی هەواڵنێریی ئیرنا سەبارەت بە سەفەری سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ تورکیە، چالاکانی سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی وەک تلێگرام بە وەڕێخستنی کەمپێینێک، دژ بە ناوەرۆکی هەواڵەکە هەڵوێستیان گرت. هەواڵنێریی ئیرنا بە تەوسەوە باسی لە سەفەری مەسعوود بارزانی بۆ لای بەرپرسانی تورکیە کردبوو و لە دێڕێکدا بارزانی بە "پیاوی پانتۆڵ لەپێی باکووری عراق" ناساندبوو. هەروەها لە هەواڵەکەی ماڵپەڕی فەرمیی دەوڵەتی ئێران دا، باشووری کوردستانی وەک باکووری عێراق ناوهێنابوو.کەمپێینی "لێبووردنی بەڕێوەبەری ئیرنا" باسیان لەوە کردووە کە هەرچەند لەوانەیە ڕەخنەیان لە کاک مەسعوود بارزانی هەبێ، بەڵام ئەوە نابێتە هۆی ئەوەی کە چاوپۆشی لە هەموو بێ ڕێزییەک بە ناسنامەی کورد لەوانە زمان، جلوبەرگ و ... بکەن.لێبووردنی بە فەرمیی هەواڵنێریی ئیرنا لە نەتەوەی کورد بە تایبەتی کوردستانی ئێران، داواکاریی چالاکانی کوردستان لەو کەمپێینەدایە. نامەی ناڕەزایەتیی چالاکانی کوردستان، هاوکات بۆ حەسەن ڕووحانی، عەلی لاریجانی و عەلی یوونسی، ڕەحمان فەزڵی و تەواوی نوێنەرانی مەجلیسی ٧ پارێزگای کوردنشین نێردراوە.
کوشتنی هاوڵاتیێکی مەریوانی لە لایەن هێزەکانی رژێمەوە
کاسبکارێکی کورد بە هۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ر
ژێمی ئاخوندی ئێران، جیگیر لە سنووری مەریوان، گیانی لەدەست دا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، کاتژمێر 10ی شەوی هەینی 20ی سەرماوەزی 1394، تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی رژێم لە ئۆتۆمبیلی کاسبکارێکی کورد بە ناوی جەماڵ ڕاستخانە کوڕی حەسەن، بووە هۆی گیان لەدەست دانی. بە پێی ئەم راپۆرتە، چەکدارانی هێزی ئینتزامی بە گۆمانی باری قاچاخ ئۆتۆمبیلی ئەو هاووڵاتییە تەمەن ٣٣ ساڵەیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و دەستبەجێ گیان لەدەست دەدا. جێگەی باسە کە ئۆتۆمبیلی ئەو کاسبکارە هیچ شتێکی تێدا نەبووە و هێزەکان بە گۆترەیی تەقەیان کردووە. تەرمی ئەو هاووڵاتیەی خەڵکی گوندی "دووپلوورە"ی سەر بە مەریوان، لە پزیشکی یاسایی شاری سنە ڕاگیراوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.
45 هاووڵاتی کورد لە دەریای ئیجەدا خنکان
له کهنارهکانی یۆنان، 45 هاوڵاتی کوردی ئێزدی نقوم بوون. بەو پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، مهیسهر حاجی ساڵح، قایمقامی پێشووی شهنگال له لێدوانێکی رۆژنامهوانیدا رایگەیاند، بهلهمێک که 45 هاوڵاتی ئێزدی کۆچبهری دهگواستهوه، له دهریای ئیجه، لهنێوان تورکیا و یۆناندا نقوم بووه. روونیشیکردهوه، تهرمی 21 قوربانیی ئهو رووداوه دۆزراونهتهوه و 13 کهسی تریشیان رزگاریان بووه. 11کهی تریش، بێسهروشوێنن. ئاماژهی بهوهشدا که ئهوانهی رزگارکراون بۆ یۆنان گوازراونهتهوه و زۆربهی قوربانییهکان، خزمی یهکتر بوون و ههمووشیان خێزانهکانیان لهگهڵدا بووه.
عەرەبستان: رژێمی ئاخوندی پشتیوانی لە تیرۆر دەکات
وەزارەتی درەوەی عەرەبستان، رژێمی ئاخوندی ئێرانی بە پاڵپشتی تیرۆر لە ناوچەکەدا تۆمەتبار کرد و رایگەیاند" بەهۆی پشتیوانیکردنی تیرۆر، ئێران ناتوانێت ببێتە دراوسێیەکی باش بۆ وڵاتانی ناوچەکە". بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، عادل جوبەیر، وەزیری دەرەوەی سعودیە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ عەبدولـلەتیف ئەلزیانی، ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی هاوکاری کەنداو رایگەیاند" رژێمی ئاخوندی ئێران وڵاتێکی ئیسلامی دراوسێمانە و رێزی لێدەگرین، بەڵام دەستێوەردان لە کاروباری نێوخۆی وڵاتانی ناوچەکە و پشتگیری لە تیرۆر دەکات". جوبەیر وتیشی"بەهۆی پاڵپشتییەکانی بۆ تیرۆر، رژێمی ئاخوندی ناتوانێت پەیوەندییەکی ئەرێنی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە دروستبکات". وەزیری دەرەوەی ع8ەرەبستان هیوای خواست" لەپێناو بوونی پەیوەندییەکی باش لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی ناوچەکە، ئێران گۆڕانکاریی لە سیاسەتەکانیدا بکات".
نزیکەی 200 وڵاتی جیهان لەسەر گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا رێککەوتن
وڵاتانی جیهانی بەشداربووی کۆنفرانسی پاریس لەسەر خاڵەکانی کۆنفرانسەکە بۆ کەمکردنەوەی پلەکانی گەرما بۆ خوار 2 پلە رێککەوتن، ئەوەش دوای دوو هەفتە لە گفتوگۆکردن. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رێککەوتنەکە، کە ئامانجی کەمکردنەوەی پلەکانی گەرمای سەر زەوییە، جەختدەکاتەوە کە نابێت پلەی گەرمای گۆی زەوی بگاتە 2 پلە، ئامانجی سەرەکیش وەستاندنی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمایە لە 1.5 پلە. لۆران فابیۆس، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند، رێککەوتنەکە لەلایەن نزیکەی 200 وڵاتی جیهانەوە واژۆکراوە.ئەوەش لەکاتێکدایە لەدوایین رۆژی کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوا لە پاریس، سعودیە بە نوێنەرایەتی ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتانی عەرەبی رایگەیاند، کار بۆ کەمکردنەوەی پلەکانی گەرمای جیهان دەکەن بۆ کەمتر لە 2 پلە، بەو هۆیەوە کەوتە بەر رەخنەیەکی زۆر لەلایەن بەشدارانەوە.ئەوەش لەکاتێکدایە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندووە "ئەگەر پلەی گەرما تاوەکو دوو پلە بەرزببێتەوە، هێشتا ئاساییە".