رۆژی شەممە 21ی رەزبەری 1396، ئیستراتژی ئەمریکا لەبەرامبەر رژیمی ئێران کە لەلایەن بەرێز دوناڵد ترامپ سەرککۆماری ئەو وولاتهوه راگەیەندرا، سیاسەت و بەرنامەی دەست
رۆژی شەممە 21ی رەزبەری 1396، ئیستراتژی ئەمریکا لەبەرامبەر رژیمی ئێران کە لەلایەن بەرێز دوناڵد ترامپ سەرککۆماری ئەو وولاتهوه راگەیەندرا، سیاسەت و بەرنامەی دەستێوەردانی رژیمی ئێران لە جیهان و وەڵاتانی ناوچە و پەرەپێدانی تیرۆریزم و هاوکاری تاقمە تیرۆریستەکان و پێویستی بەرەورووبوونەوەی حکومەتی ئاخوندی لە ئێرانی بە یەکێک لە کارە سەرەکیەکانی حکومەتەکەی زانی و داوای لە وەڵاتانی دۆست و هاوپەیمانی ئەمریکا کرد لە رووبهرووبۆنەوەی دەسەڵاتدارانی ئێران هاوکار بن.
سهرۆکی ئهمریکا، سوپای پاسدارانی وەک یەکێک لە رێکخراوە تیرۆریستەکان ناوبرد و فەرمانی بە وەزرارەتی خەزێنەداری کرد کە ئەو ناوەندە سەرکوتگەرەو بەرپرسان و مۆرەکانی بخاتە ژێر گەمارۆی زیاتر، کە وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا هەر زوو گەمارۆی خستە سەر سوپای پاسداران و لە لیستی تیرۆریستی دا جێگیری کرد.
راگەیاندنی ستراتژی ئەمریکا دژ بە رژیمی ئاخوندی و جێگیرکردنی ناوی سپای پاسدارانی لە لیستی تیرۆریستی ترس و دڵەراوکێی بەرپرسانی رژیمی بەدوادا هات. ئاخوند حەسەنی رۆحانی لە دوای وتەکانی سەرۆککۆماری ئەمریکا هەرزوو ترسی خۆی له سیاسەتی نوێی ئەمریکادهرخست و لەگەڵ هێرشی توند بۆ سەر سەرۆک کۆماری ئەمریکا خۆی بە رێبواری خەتی خامنەیی زانی و کەوتە تاریف و پێداهەڵگوتن لە سوپای پاسداران، ئهو سپایهی کە هۆ و بەرپرسی کوشتاری خەڵکی بێ تاوانی ئێران، کوردستان، سوریە و عێراقه.
بۆ سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران جیگەی سەرسوورمان نیە کە ئاخوند رۆحانی بەناو ئیسلاحخواز تاریفی خامنەیی دیکتاتۆر و سوپای پاسدارانی بێزراو سەرکوتگەر و تیرۆریست دەکات. بەڵام ئەو کەسانەی دلخۆش بوون بە ئیسلاح و ریفۆرم لە دەسەڵاتی ئاخوندی ئیتر بیانوویەکیان نیە بۆ بەردەوام بوون لە رێکەوتن و سازان لەگەڵ ئەو رژیمە دژە مرۆ و دژمنی سەرەکی خەڵکی ئێران و کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان و بەتایبەت کوردستانی ئێران.
سازمانی خەبات وێرای پێشوازی لەو ستراتژیەی ئەمریکا دژ بە رژیمی ئاخوندی و سوپای پاسداران، بەو بۆنەوە پیرۆزبایی بە خەڵکی کورد و پێشمەرگە شۆرشگێڕهکان و مقاومەتی سەرانسەری لە ئێران دەڵێ. بێگومان ستراتژی نوێی ئەمریکا دژ بە حکومەتی ئێران دەتوانێ لەسەر خەباتی سیاسی لە ئێران و کوردستان و هەروەها لەسەر رەوتی هاوکاری نێوان هێزە سیاسیەکانی کوردستان کاریگەری هەبێ. ئێمە داوا لە هێزە سیاسیەکان دەکەین کە لە راستای رووخانی رژیمی ئێران و دابین کردنی ئازادی لە ئێران و وەدەست هێنانی مافی رەوای خەڵکی کوردستان رەوتی هاوکاری و هاوئاهەنگی پەرەپێ بدەن بۆ ئەوەی لەو هەل و گۆرانکاری و سیاسهتە نوێیانە کەڵکی پێویست وەرگرن.
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
چوارشەممە 15ی ئوکتۆبری 2017