هەڵواسینی وێنەی ئاخوند خامنەیی لە پارێزگای کەرکوک لەلایەن حەشدی شەعبیەوە
ماڵپەری روودار وێرای بڵاوکردنەوەی وێنە و فیلمی ناوشاری کەرکوک کە لەبارەی دزی و سوتاندنی ماڵ و مڵکی خەڵکی کورد، دانیشتوانی ئەو شارە لە ترسی هەڵسوکەوتی هێزە بەکرێگیراوەکانی حەشدی شەعبی هەڵاتوون. ژمارەیەکی کەمیش لە خەڵک بە ترسەوە لە شارەکەدا ژیاون و هەروا بۆ شارەکانی هەولێر و سلێمانی هەڵدێن.
رووداو لە زمانی دانیشتوویەکی کەرکووکەوە وتی: تاقمە چەکدارە شیعیەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵە کوردەکان و دەیان پشکنن و ژنانیان لە پیاوەکانیان جیا کردووەتەوە. ئەو کردەوانە بووە هۆی پێدا هەڵپرژان.
هەروەها تەلەفزیۆنی رووداو گرتەیەکی ویدیویی بڵاوکردەوە کە مۆرەیەکی حەشدی شەعبی، لە پشتەسەریەوە وێنەی خامنەیی لە پشتەسەریەوە داناوە لە پارێزگای کەرکوک.