نیکی هێلی نوێنەری ئامریکا لە ڕێکخراوە یەکگرتوەکان ڕۆژی چوارشەممە ۲٦ڕەزبەر لە کوبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش، ڕژیمی ئێرانی بە پێشێلکەری مافی مرۆڤ ناساند و لە ئەنجوم
نیکی هێلی نوێنەری ئامریکا لە ڕێکخراوە یەکگرتوەکان ڕۆژی چوارشەممە ۲٦ڕەزبەر لە کوبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش، ڕژیمی ئێرانی بە پێشێلکەری مافی مرۆڤ ناساند و لە ئەنجومەنی ئاسایش داوای کرد کە سیاسەتی خۆیان بەرانبەر بەم ڕژیمە بگۆڕن.
ناوبراو وتی: ڕژیمی ئێران هەروەها لەگەل ئەنجومەن ئاسایش یاری دەکات و بڕیار نامەکان پێشێل ئەکات و ئەم کارە دەبێ کۆتایی پێ بێت. ئەم ڕژیمە بڕیاڕ نامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش لە بارەی ناردنی چەک و چۆڵ بۆ چەکدارانی حوسی پێشێڵ ئەکات.
نیکی هێلی وتی: ڕژیمی ئێران دەبێت بە هۆی ئاژاوەگیریەکانیەوە لە ناوچەکە دا کەبە شێوەیەکی چڕ و پڕ دەیکا، لێکولێنەوەی لێ بکرێ.
ڕژیمی ئێران مافی خەڵکەکەی خوی پێشێل دەکات و دژ بە بڕیارنامەکانی نێونەتەوەیی هەروەها موشەکی بالستیک تاقی دەکاتەو.