پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

رژیمی ئێران و پرسی کورد لە هەرێمی کوردستان!

رژیمی ئێران و پرسی کورد لە هەرێمی کوردستان!

عەلی بەهرامی

          عەلی بەهرامی                                                                                                                                                                                                                                                          لە 25ی سێپتامبری 2017دا لە باشووری کوردستان گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی کوردستان لە عێراق بەرێوەچوو، هەر لە سەرەتای بریاردان بۆ بەرێوەبردنی پرۆسەی گشتپرسی رژێمی ئێران تەنگەتاو بوو و کەوتە دژایەتی ئەو بریارەو بە هەموو زمانێک دژ بە هەرێمی کوردستان و سەرکردایەتی کوردستان قسەی کرد، هاوکات لە رێگەی دەست و پێوەندەکانی لە ناوخۆی عێراقیش کەوتە خۆ بۆ ئەوەی کورد بەو بروایە بگەیەنێت کە لەو بریارەیان پاشگەز بنەوەو لە چوارچێوەی عێراقدا و لەگەڵ حکومەتی عەبادی ئاڵقەلە گوێی خۆیان بە حەلێک بگەن و ئەوندەش چوونەپێش کە ئەوان (رژیم) هەوڵی تەواو دەدەن کە حکومەتی عێراق مافەکانی کورد لە چوارچێوەی عێراقدا چارەسەر بکات! لەگەڵ ئەم هەوڵانەدا و لە نزیک بوونەوە لە رۆژی گشتپرسیەکە پاسدار قاسمی سلێمانی تیرۆریست، سەرکردەی سوپای تیرۆریستی قودسی رژیم چووە هەرێم و هەوڵی تەواوی دا کە سەرکردایەتی کورد بەو قەناعەتە بگەیەنێت کە گشتپرسی نەکەن، یان لانی کەم لە کەرکوک نەیکەن، ئەگەر لەوەشدا سەرکەوتوو نەبوو کەوتەخۆ بۆ ئەوەی گرێوگۆڵ لەبەردەم پرۆسەکەدا لە کەرکوک دروست بکات، بەڵام ئەمە بە هەوڵی سەرکردایەتی کوردستان بەتایبەت کاک کۆسرەت و مامۆستا سەلاحەدین بەهادین سەری نەگرت و بە عەمەلی داریان لە لوتی قاسمی سلێمانی و رژیمەکەی داو وەک بینیمان گشتپرسی لە کەرکوک بە بێ کێشە هاوکات لەگەڵ ناوچەکانی دیکەی باشووری کوردستان بە سەرکەوتوویی کرا.


هەر زوو خەڵکی شارەکانی کوردستانی ئێران دڵخۆشی خۆیان بەو سەرکەوتنەی کورد لە باشوور دەربری و پشتیوانیان لە باشووری کوردستان کرد و لەو هەنگاوەی خەڵکی رۆژهەڵات رژیم فشارێکی زۆری بۆهات و لەبەرامبەر حەماسی خەڵکدا بێ دەسەڵات کەوت، بەڵام دوا نەکەوت لە پیلانگێریەکانی لەبەرامبەر باشووری کوردستان، دەروازە سنووریەکانی خۆی داخست و هێزێکی زۆری هێنا سەر سنورەکان، بەوەشەوە نەوەستا لە رێگەی هەندێ ماڵپەر و پەیجەوە کەوتە ترساندنی خەڵکی باشوور بە بڵاوکردنەوەی هەواڵ و راپۆرتی ناراست بۆ ئەوەی خەڵکی باشوور بەرامبەر بە سەرکردایەتی کورد هانبدەن، هاوکات لە رێگەی حکومەتی عێراقەوە سزای بەسەر کوردستاندا سەپاند، ئەگەر چی ئەم سزایانە کاتین، بەڵام رژیم وەک ئاخرین کارتەکانی خۆی بۆ دژایەتی کردنی کوردستانی باشوور بەکاریاندێنێ‌. بەڵام وەک زۆرێک مەزەندەی هێرشی سەربازی جیرانەکان و بەتایبەت رژیمی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان دەکەن پێم وایە ئەمە هەنگاوێکی قورسە و لە ئێستادا بۆ رژیمی ئێران ناچێتەسەر بە چەند هۆ:


رژیمی ئێران ئەگەر چیی بوونی دەسەڵاتێکی کوردی ئەویش دیموکراتیک لە پەنا گوێی دا بە مەترسی بۆ سەر خۆی دەبینێ بەڵام بۆ خۆی لە قەیرانی ئەوندە گەورەدا دەست و پێ لێ دەدا کە توانای ئەوەی نابێ بەرەی شەرێکی وا بۆ خۆی بکاتەوە، چوونکە تێچووی ئەو شەرە هاوکات لەگەڵ تێچووی شەرەکانی لە سوریە و یەمەن و عێراق ئەوندەی بارگرانی بۆ دروست کردووە کە توانای شەرێکی دیکەی لە ئێستادا نەبێ.


هاوکات رژێمی ئێران بەهۆی بەرنامە ناوکەیی و مووشەکیەکانی و پرسی دەستێوەردان لە وەڵاتانی ناوچەکە و پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە ناوخۆی ئێران فشارێکی زۆری نێودەوڵەتی لەسەرە کە رێگەی پێنادا بە ئاشکرا خۆی لە قەرەی شەر دژ بە هەرێمی کوردستان بدات.


هەروەها لە ناوخۆدا رژیم نەیتوانیوە وەڵامدەرەوەی خواستی خەڵکی ئێران بێ و بێزاری و نارەزایەتی جەماوەری ئێران لە دەسەڵات هەر ئان لە تەقینەوەدایە و هەر جۆرە شەر و کێشەیەکی دیکە ئەم قەیرانانەی ناوخۆ گەورەتر دەکات بۆیە ئاسان نابێ لە ئێستادا رژیمی ئاخوندان بۆ لێدانی هەرێمی کوردستان توورەیی جەماوەر بتەقێننەوە. 


ئەوەی زۆر گرینگ و جێێ‌ بایەخە پێگەی سیاسی و ئابووری هەرێمی کوردستانە کە ناکرێ وەڵاتان لەبەر چاوی نەگرن و ئەوەی ئێستا دەبینرێ لە هەرێمی کوردستاندا وەڵاتان قازانج و بەرژەوەندیەکی زۆریان لە هەرێمی کوردستاندا هەیە و ناتوانن پشت لەو مەساڵحەی خۆیان بکەن و وازی لێبێنن بۆیە رازی نابن بە تێکچوونی بارودۆخی ئەو ناوچەیە.


لە لایەیەکی دیکە وەک دەزانین سەرەرای فشارە کاتیەکان لەسەر هەرێمی کوردستان، بەڵام باشوور هەتا ئێستاش بەشێکی گرینگ لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ دژایەتی تیرۆرە لە ناوچەکەداو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش رێگە نادەن کەس بە حکومەتی عێراقیشەوە پەلاماری ئەم هاوپەیمانە گرینگەیان بدەن.


 


ئەوەی ماوە رژیمی ئێران لە رێگەی حکومەتە فاشیلەکەی عەبادی لە عێراق پلاری خۆی دەهاوێ و ئەوەی بۆی بکرێ دەیکات، بەڵام ئەوانەش کاتین و حکومەتی عێراقیش ئەو هێزە نیە بتوانێ‌ بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ ئەو سزایانە بسەپێنێ و زۆر نابا خۆی دێتەپێش بۆ چارەسەری ئاشتیانەی پرسەکان لەگەڵ باشووری کوردستان بە سەربەخۆییشەوە.


7 ساڵ و 1 مانگ و 2 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 14 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

رژیمی ئێران و پرسی کورد لە هەرێمی کوردستان!

رژیمی ئێران و پرسی کورد لە هەرێمی کوردستان!

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران