رۆژی پێنج شەممە ۲·ی رەزبەری ۹٦ مایک پەمپەئو سەرۆکی ڕێکخراوەی زانیاری ناوەندی ئامریکا لە وتارێکدا لە بنکەی پاراستنی دیموکراسی، رژیمی ئێرانی بە سەرچاوەی هەمو هەڕ
رۆژی پێنج شەممە ۲·ی رەزبەری ۹٦ مایک پەمپەئو سەرۆکی ڕێکخراوەی زانیاری ناوەندی ئامریکا لە وتارێکدا لە بنکەی پاراستنی دیموکراسی، رژیمی ئێرانی بە سەرچاوەی هەمو هەڕەشەکانی خۆرهەڵاتی ناوەراست ناوبرد و وتی واشنگتۆن بە فشار بۆ سەر سوپای پاسداران و هێزی قودس، دەیهەوێ بەربە هەنگاوی ئاژاوەگێڕانەی رژیمی ئێران بگرێت.
ناوبراو وتی: کردەوەی رژیمی ئێران پاش رێکەوتنی ناوکەیی باش نەبووە. سەرۆک کۆماری ئامریکا ئێستا دەزانێت رژیمی ئێران سەرچاوەی هەڕەشەکان و مەترسیەکان لە خۆرهەڵاتی ناوەراستە. هەروەها بوونی رژیمی ئێران لە عێراق و سوریە، بەشێک لەو ئاڵوزیانەی رژیم لەخۆرهەڵاتی ناوەراستە.
سەرۆکی ڕێکخراوی زانیاری ناوەندی ئامریکا ئاماژەی کرد: ژماری خراپکاری و ئاڵوزکاریەکانی رژیمی ئیران بەربڵاوە. ئامانجی ترامپ دژایەتی کردن لەگەڵ هەڕەشەکانی رژیمی ئێرانە.
مایک پەمپەئو تاکیدی کردەوە: هەوڵی ئێمە ئەوەیە کە کەڵک لە ڕێکەوتن وەربگرین کە چۆن فشار بخەینە سەر هێزی قودس. چۆن دەتوانین فشار لە سەر سوپا و هەروەها رژیمی ئێران دروست بکەین. چۆن دەتوانین بەم رێکەوتنە رێگری بکرێ لە ئاژاوەگێری ئێران لە خۆرهەڵاتی ناوەراست .
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد: ئەوەی سەرۆککۆمار لە ئێمەی دەوێ لەبارەی رێکەوتنی ناوکەیی ئەوەیە کە دڵنیا بین هیچ ریگایک بۆ رژیمی ئیران نەبێت کە دەستیان بە بەرهەم هێنانی چەکی ناوکەیی بگات و بە رەوشێک نەگا کە ئێستا ئێمە لەگەڵ کورەی باشور ربەرەورووین.