محەممەد نەزەری، یەکێک لە دێرینەترین زیندانیانی سیاسیی ئێران و کوردستان بە هۆی نالەباری دۆخی جەستەیی دوای ٨٢ ڕۆژ مانگرتن بۆ نەخۆشخانه ڕاگوێزرا.
محەممەد نەزەری، یەکێک لە دێرینەترین زیندانیانی سیاسیی ئێران و کوردستان بە هۆی نالەباری دۆخی جەستەیی دوای ٨٢ ڕۆژ مانگرتن بۆ نەخۆشخانه ڕاگوێزرا.
بەپێی هەواڵ محەممەد نەزەری، یەکێک لە دێرینەترین زیندانیانی سیاسیی ئێران و کوردستان لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج بە هۆی نالەباری دۆخی جەستەیی دوای ٨٢ ڕۆژ مانگرتن بۆ نەخۆشخانه ڕاگوازرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەجەوە بە ماڵپەری کوردپای ڕاگەیاندووە، کە دۆخی جەستەیی محەممەد نەزەری نالەبارە و ژیانی لە مەترسی دایه.
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش کرد، کە محەممەد نەزەری ئێستا لە دۆخێکی نالەباری جەستەیی دایە، بە جۆرێک کە هێزی قسە کردن و ڕێگا ڕۆیشتنی نەماوە و زیاتر لە ٢٥ کیلۆ کێشی خۆی لە دەست داوە و زیندوو بوونی کەوتووەتە مەترسیەوە. تا ئێستا چەند جار سێرۆمیان لە ناوبراو داوە، بەڵام ناوبراو مانگرتنی خۆی نەشکاندووە.
ئەمرۆ هەینی ٨٢ ڕۆژ لە مانگرتنی محەممەد نەزەری تێپەڕ دەبێت.