ماوه‌ی چه‌ند رۆژه هێزی پاسدارانی رژیمی ئیران و حشدی شه‌عبی به‌کریگیراوی ئەو رژێمە، هیرشێکی درندانه‌یان کردۆته سه‌ر شاری که‌رکوک و شاروناوچه‌کانی دیکه‌ی هه‌رێ
هاونیشتمانیانی تیکۆشه‌ر!
ناوه‌ندە جیهانیه‌کانی پارێزه‌ری مافی مرۆڤ!
ماوه‌ی چه‌ند رۆژه هێزی پاسدارانی رژیمی ئیران و حشدی شه‌عبی به‌کریگیراوی ئەو رژێمە، هیرشێکی درندانه‌یان کردۆته سه‌ر شاری که‌رکوک و شاروناوچه‌کانی دیکه‌ی هه‌رێمی کوردستان و تا ئێستا ده‌یان که‌س له دانیشتوانی کوردستانیان شه‌هیدو بریندار کردوه‌و زیانی زۆریان به ماڵ وشوێنی ژیانی خه‌ڵک گه‌یاندوه‌و هه‌ر به‌و بۆنه‌وه ده‌یان هه‌زار که‌س له دانیشتوانى کوردستان ئاواره بوون.
ئه‌و جینایه‌ت و هێرشه درندانه‌یه‌ی پاسداره‌کان بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان و سه‌رکوتی بێ به‌زییانه‌ی خه‌ڵک کرده‌وه‌یه‌کی دژی ئینسانی و پێچه‌وانه‌ی هه‌موو بنه‌ما ئینسانیه‌کان و له چوارچێوه‌ی پیلانی رژێمی ئێراندایه بۆ ده‌ست راگه‌یشتن به وولاتانی ناوچه‌که‌و ئاوه‌ڵه‌بوونی رێگه‌ی زه‌مینی بۆ پێوه‌ندی به هێز و ده‌سته‌و تاقمه‌کانی له لوبنان و سوریه‌و هه‌روه‌ها زه‌ربه‌تدان له ئیراده‌ی گه‌لی کورد له هه‌رێمی کوردستانی عێراق.
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران زۆر به توندی هێرشی هێزه‌کانی عێراق و پاسداره‌کان و حشدی شه‌عبی بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان مه‌حکوم ده‌کات وئاماده‌یه بۆ دیفاع له خه‌لکی کوردستان و روبه‌روبونه‌وه‌ی هێزه‌کانی رژێمی ئێران و له مه‌یدانی به‌رگری له دژمندایه.
هه‌ر به‌و بۆنه‌وه سازمانی خه‌بات داوا له وولاتانی خاوه‌ن هێزو رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان و هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان له عێراق ده‌کات سنوورێک بۆ هێرشی ناره‌وای هێزه جینایه‌تکاره‌کانی رژیمی ئێران که خۆیان له چوارچێوه‌ی هێزی سه‌ربازی عیراقدا جیگیر کردوه دانین.
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئیران
21 ئوکتۆبرى 2017