نیۆت گینگریچ سەرۆکی پێشوی جمهوریخوازەکان، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئامریکا لە یانەی نەتەوەیی چاپەمەنی لە کۆبونەوە لەگەڵ پۆلیک لە هەواڵنێران و نوسەر و شیکەرەوانی
نیۆت گینگریچ سەرۆکی پێشوی جمهوریخوازەکان، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئامریکا لە یانەی نەتەوەیی چاپەمەنی لە کۆبونەوە لەگەڵ پۆلیک لە هەواڵنێران و نوسەر و شیکەرەوانی ئامریکایی و نێودەوڵەتی لە واشنگتۆندا دەڵێت، هیواخوازم کە سەرۆککۆماری شۆرای میللی مقاومەتی ئێران بانگهێشتی ئامریکا بکرێت بە شێوەیەکی رەسمی بۆ ئەوەی سەرەرای چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرانی ئامریکا، هێزو توانای شۆرا بۆ تێکۆشان لە بەرانبەری دیکتاتۆری شیی بکاتەوە. هەروەها ناوبرا وتیشی کە گۆرینی رژیمی دیکتاتۆری ئێران لەدرێژ ماوەدا بە قازانجی ئامریکا تەواو دەبێت و بە قازانجی خەڵکی ئێرانیشە. ناوبراو پێی وایە کە سیاسەتی نوێی ترامپ لە بەرانبەر رژیمی ئێراندا نەخشە رێگایەکی گشتیە کە لەو چوارچێوەدا دەتوانرێت هەڵوەشاندنەوەی سپای پاسداران و بە تایبەت رژیمی دیکتاتۆری ئێرانی لێبکەوێتەوە، ئەمەش بە هەماهەنگی و هاوکاری کاریگەر لە نێوان ئامریکاو شۆرای میللی مقاومەتی ئێراندا دەچێتە چوارچێوەی عەمەلەوە. هەروەها وتیشی من باوەرم وایە کە شۆرای میللی موقاوەمەت خاوەنی هێزێکی گەورەیە و خانمی رەجەویش بە رێبەری ئەو شۆرایە لە ماوەی ساڵانێکی دوور و درێژ و سەخت، کارێکی سەرکەوتوانەی کردووە، هیواخوازم کە لە داهاتوویەکی زوودا بە رەسمی بانگهێشتی وڵاتە یەکگرتووەکان بکرێ تا بتوانێت لەگەل سەرانی ئامریکا لە واشینگتۆن چاوپێکەوتن بکات و سەرتاسەری ئامریکا بگەرێ. وتیشی من باوەرم وایە کە مریەم رەجەوی رەمزی شۆرشە لە بەرانبەر رژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی، بوونی ئەو لێرە نە تەنیا کاریگەری لەسەر تەواوی وڵات دەبێ، بەڵکو پەیامێکی گەورەیە بۆ ئوروپا کە نیشانی بدات سیاسەتی ئێمە لەو رێگەیەدا لە حاڵی پێشکەوتندایە.