شەوی ٢٩ی رەزبەری 1396، هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئێران لە شاری سەردەشت دەسترێژیان لە ژمارەیەک کاسبکاری کردووە کە لە ئەنجامدا یەکێک لە کاسبکارەکان گیانی لە دە
شەوی ٢٩ی رەزبەری 1396، هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئێران لە شاری سەردەشت دەسترێژیان لە ژمارەیەک کاسبکاری کردووە کە لە ئەنجامدا یەکێک لە کاسبکارەکان گیانی لە دەست دا.
ناوی ئەو کاسبکارە بە "پشتیوان موعینی" تەمەن ٢٣ ساڵ کوڕی "ڕەحمانە سوور" خەڵکی دێهاتی "گەوڵان" لە ناوچەی بێتووش راگەیەندراوە .جێی باس کە دوای کوژرانی موعینی، خانەوادەی جەنازەکەیان بردۆتە بەردەم فەرمانداری ئەوشارەو داوای سزادانی تاوانباران و بکوژی کورەکەیان کردووە.
هەوالدەری کوردپا لەو بارەوە دەنووسێ هێزە نیزامییەکانی رژیمی ئێران جێگیر لە پاسگای بێتووش ژمارەیەک لە کاسبکارانیان داوەتە بەر دەستڕێژ و لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا ١٤ کۆڵبەری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئەم پاسگایە گیانیان لە دەست داوە.