یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 24ی سەرماوەزی 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 24ی سەرماوەزی 1394
سازمانی خەبات


مەترسی لە سێدارەدانی لاوێکی سنەیی بە تۆمەتی مۆحاربە

مەترسی لە سێدارەدانی لاوێکی کورد لە لایەن رژێمی ئاخوندییەوە لە ئارا دایە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، دیوانی باڵای حکوومەتی ئاخوندی حوکمی لە سێدارەدانی بەرزان نەسرۆڵازادەی پشتراست کردووەتەوە و دەوترێت پەروەندەکەی بۆ بەشی بەرێوەبردنی حوکمەکەی نێردراوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، بەرزان نەسرۆڵازادە لە رێکەوتی 8ی جۆزەردانی 1389 لە شاری سنە و لە کاتێکدا تەمەنی 17 ساڵان و خوێندکاری سێی دواناوەندی بوو دەستبەسەر کراو و لە لایەن دادگای رژێمی ئاخوندییەوە بە سەرۆکایەتی قازی مۆقەیسە بە تۆمەتی مۆحاربە سزای لە سێدارەدانی بۆ براوەتەوە. جێگەی باسە کە باوکی بەرزان رایگەیاندووە کە لە کاتێکدا کە تەنیا لاب تۆبێکیان لێ گرتووە حوکمی لە سێدارەدانیان بە تۆمەتی دژایەتی لەگەڵ خوا بۆ بریوەتەوە. و لە ئێستادا ماوەی 5 ساڵە لە زیندانی گەوهەردەشتی کەرەج راگیراوە.


دەستبەسەر کردنی لاوێکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

لاوێکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری ڕەبەتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، کۆتایی حەوتووی رابڕدوو لە ڕەبەت، هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٦ ساڵ بە ناوی مستەفا ڕەشیدی کوڕی قادر، لە لایەن مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە. ناوبراو بە تۆمەتی پێوەندی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی دژبەری رژێمی ئاخوندی ئێران گیراوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، لەماوەی چوار ڕۆژی پێشوودا بنەماڵەی ڕەشیدی سەبارەت بە چارەنووسی کوڕەکەیان سەردانی ناوەندە ئەمنی و قەزاییەکانی ئەو شارەیان کردووە  کە سەرەڕای بەدواداچوون و پەیجوور بوونی ئەو بنەماڵەیە لە ئیدارە حکوومییەکان، بەڵام هەواڵێک لە شوێنی ڕاگیران و دۆخی مستەفا لە بەردەستدا نییە. دەگوترێت کە ئەم لاوە کوردە پێنج‏شەممەی ڕابڕدوو، دوابەدوای هێرشی لیباس شەخسییەکان و هێزی ئینتیزامی، گیراوە و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار کراوە.

 
بارینی به‌‌‌فری قورس ڕێگای سه‌‌‌دان گوند له‌‌‌ پارێزگای کوردستانی داخست 

به‌‌‌هۆی بارینی به‌‌‌فری قورس ڕێگای زیاتر له‌‌‌ 300 گوندی ئه‌‌‌م پارێزگایه‌‌‌ داخراوه‌‌‌ و هاتووچۆی لۆری له‌‌‌ جاده‌‌‌کانی پارێزگای کوردستان قه‌‌‌ده‌‌‌غه‌‌‌ کراوه‌‌‌.بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، محه‌‌‌مه‌‌‌د ڕاشد موده‌‌‌ڕس گورجی بەرێوەبەری رێگاوبانی پارێزگای سنەڕایگه‌‌‌یاند: بارینی به‌‌‌فری قورس که‌‌‌ له‌‌‌ به‌‌‌ره‌‌‌به‌‌‌یانی ڕۆژی یه‌‌‌کشه‌‌‌ممه22ی سه‌‌‌رماوه‌‌‌ز له‌‌‌ پارێزگای کوردستان ده‌‌‌ستیپێکردووه‌‌‌ و ئا ئێستا به‌‌‌رده‌‌‌وامه‌‌‌ و هاتوچۆ له‌‌‌ جاده‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌کییه‌‌‌کانی پارێزگا ڕووبه‌‌‌ڕووی کێشه‌‌‌ کردووه‌‌‌ و ڕێگای پەیوه‌‌‌ندی سه‌‌‌دان گوندی ئه‌‌‌م پارێزگایه‌‌‌ی داخستووه‌‌‌. ناوبراو به‌‌‌ ئاماژه‌‌‌ به‌‌‌وه‌‌‌ی که‌‌‌ هێزه‌‌‌کانی ڕێگاوبان خه‌‌‌ریکی پاککردنه‌‌‌وه‌‌‌ی به‌‌‌فری جاده‌‌‌کان و خۆی‌ڕشتن بە ڕێگاکانن، زیادی کرد: هاتووچۆ له‌‌‌ زۆربه‌‌‌ی ڕێگاکانی پارێزگا ته‌‌‌نیا به‌‌‌ ز‌نجیری ئاسنینی تایه‌‌‌ی ئۆتۆمبێل ڕێپێدراوه‌‌‌ و به‌‌‌هۆی بارینی به‌‌‌فری قورس ڕێگای په‌‌‌یوه‌‌‌ندی زیاتر له‌‌‌ 300 گوندی پارێزگای کوردستان داخراوه‌‌‌. 

مامۆستاییه‌‌‌کی ڕه‌‌‌وانسه‌‌‌ری بوو به‌‌‌ توێژه‌‌‌ری یه‌‌‌که‌‌‌می ئێران 

عادڵ سلێمانی یه‌‌‌کێک له‌‌‌ مامۆستایانی قۆناغی دواناوه‌‌‌ندی شاری ڕه‌‌‌وانسه‌‌‌ر وه‌‌‌کوو یه‌‌‌که‌‌‌مین توێژه‌‌‌ری ئێران ناسێندرا. به‌‌‌پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، جێگری په‌‌‌روه‌‌‌رده‌‌‌ و داهێنانی به‌‌‌ڕێوه‌‌‌به‌‌‌رایه‌‌‌تی ئیداره‌‌‌ی په‌‌‌روه‌‌‌رده‌‌‌ی ڕه‌‌‌وانسه‌‌‌ر به‌‌‌ ڕاگه‌‌‌یاندنی ئه‌‌‌م هه‌‌‌واڵه‌‌‌ وتی: له‌‌‌ هەژده‌‌‌هه‌‌‌مین به‌‌‌رنامه‌‌‌ی مامۆستایانی توێژه‌‌‌ری ئێرانی، عادڵ سلێمانی توانی پله‌‌‌ی توێژه‌‌‌ری یه‌‌‌که‌‌‌می ئێران مسۆگەر بکات. سه‌‌‌یید که‌‌‌مانگه‌‌‌ر زیادی کرد: له‌‌‌ ڕێوڕه‌‌‌سمێکدا که‌‌‌ به‌‌‌ بۆنه‌‌‌ی ڕێزگرتن له‌‌‌ مامۆستایانی توێژه‌‌‌ری ئێرانی له‌‌‌ تاران به‌‌‌ڕێوه‌‌‌ده‌‌‌چێت، بڕیاره‌‌‌ ئه‌‌‌مڕۆ سێشه‌‌‌ممه‌‌‌/ 24ی سه‌‌‌رماوه‌‌‌ز به‌‌‌ به‌‌‌شداری به‌‌‌رپرسانی وه‌‌‌زاره‌‌‌تی په‌‌‌روه‌‌‌رده‌‌‌ ڕێز  له‌‌‌ عادڵ سلێمانی، توێژه‌‌‌ری خه‌‌‌ڵکی ڕه‌‌‌وانسه‌‌‌ر بگیردرێت.  به‌‌‌ له‌‌‌به‌‌‌رچاوگرتنی ئه‌‌‌وه‌‌‌ی که‌‌‌ له‌‌‌ ساڵانی ڕابردوو پارێزگای کرماشان له‌‌‌ مسۆگه‌‌‌رکردنی ئه‌‌‌م شانازییه‌‌‌ بێ به‌‌‌هره‌‌‌ بووه‌‌‌، وه‌‌‌ده‌‌‌ستهێنانی پله‌‌‌ی توێژه‌‌‌ری یه‌‌‌که‌‌‌می ئێران له‌‌‌ لایه‌‌‌ن مامۆستای ڕوانسه‌‌‌ری بووه‌‌‌ هۆی شانازیی مامۆستایانی پارێزگای کرماشان.


هەواڵدەری حکوومەتی ئێرنا داوای لێبوردن لە کورد دەکات

دوای ئەوەی لە راپۆرتێکدا هەواڵدەری حکوومەتی ئێرنا-ی رژێمی ئاخوندی ئێران گاڵتەی بە جلوبەرگی کوردی بارزانی کرد، ئەو ئاژانسە داوای لێبووردنی کرد. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، لە راپۆرتێکی ئێرنادا باس لە سەردانەکەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کراوە و بارزانی بە " پیاوە شەرواڵ لەبەرەکەی باکووری عێراق ناساندووە" ئەمەش خەڵکی هەر چوار پارچەی کوردستانی تووڕەکرد و کەمپینێکیان پێکهێنا بۆئەوەی هەواڵدەری ئێرنا داوای لێبوردن بکات، ئەوان هەزاران وێنەیان بە جلی کوردی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دژی رژێمی ئاخوندی ئێران بڵاوکردنەوە. کەمپینەکە ناوی " کەمپینی لێبوردنی بەڕێوەبەری ئێرنا" بوو و سەرپەرشتانی کەمپینەکە رایانگەیاندووە کە سووکایەتیکردن بە جلوبەرگی کوردی قبوڵ ناکەن. جگە لەمانەش لە باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستانیش ژمارەیەکی زۆر خەڵکی وێنەی خۆیان بە جلوبەرگی کوردییەوە خستە سەر پڕۆفایلەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا. بەرپرسی پەیامنێرانی ئێرنا لە پارێزگا کوردستانییەکان بەشێوەیەکی فەرمی داوای لێبوردنی لە هاونیشتمانیانی رۆژهەڵاتی کوردستان کردووە و، رایگەیاندووە " ئەو راپۆرتە لە بەغداوە نێردراوە و دوای ئەوەی کورد لەدژی بەدەنگهاتن، هەواڵەکە لادرا و بەشێوەیەکی دیکە داڕێژرایەوە".


کوژرانی 6 پاسداریتر رژێم لە شەرەکانی سووریە

لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو 6 پاسداریتری رژێمی ئاخوندی لە سووریەدا کوژراون. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو لە شەر و پێکدادانەکانی هێزە نەیارەکانی بەشارئەسەد لەگەڵ هێزەکانی ئەو رژێمە و بەکرێگیراوانی رژێمی ئاخوندی کە بۆ مانەوەی ئەسەد لە دەسەڵات رۆیشتوونەتە ئەو وڵاتەو خەڵکی بێ تاوانی سووریە دەکوژن، شەش پاسداریتری رژێم کوژراون. بە پێی ئەم راپۆرتە، لە نێو کوژراوانی رژێمی ئاخوندی نەک تەنیا پاسداران و هێزەکانی سەر بە سوپای تیرۆریستی قودس بوونیان هەیە بەڵکوو ئەندامی هێزی دەریایی رژێمی ئاخوندیش بوونیان هەیە.

 
پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەکی ئیسلامیی بە بێ رژێمی ئاخوندی

محەممەد بن سەلمان، جێنشینی پاشای عەرەبستان رایگەیاند، هاوپەیمانێتییەکی ئیسلامیی سەربازی بۆ دژایەتیکردنی تیرۆر بە سەرۆکایەتیی سعودیە پێکدێت. محەممەد بن سەلمان، کە وەزیری بەرگریی سعودیەشە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە ریاز راگەیێندراوێکی لەبارەی پێکهێنانی ئەو هاوپەیمانێتییە بڵاوکردەوە، بنکەی هاوپەیمانێتییەکە لە ریاز دەبێت. ناوبراوو وتی، هاوپەیمانێتییەکە هەموو ئەو دەوڵەتە ئیسلامییانە دەگرێتەوە کە جیهانی ئیسلامی پێکدەهێنن". ئەو راشیگەیاند "وەکو سووربوونێکمان لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر کە زیانێکی زۆری لە جیهانی ئیسلامی داوە، پێش ئەوەی زیان بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بگەیێنێت ئەم هاوپەیمانێتییە رادەگەیێنین".ئەو بەرپرسە باڵایەی سعودیە گوتیشی "ئێستا دەوڵەتانی ئیسلامی هەر یەکە و بەتەنیا شەڕی داعش دەکات، بۆیە گرنگە لە ژووری ئۆپەراسیۆنەکەدا هەماهەنگی هەبێت بۆ یەکخستنی توانای هەموو وڵاتان". 34 دەوڵەت لە هاوپەیمانێتییەکەدا بەشدارن.


8 ساڵ و 11 مانگ و 8 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 34 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 24ی سەرماوەزی 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 24ی سەرماوەزی 1394

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران