رۆژی شەممە 29ی رەزبەری 1396 لەسەر داوای سەرۆکی هەرێمی کوردستان و 14 هێز و لایەنی کوردستانی لە نۆروێژ بۆ گردبوونەوەی جەماوەری لە راستای پشتیوانی لە هەرێمی کورد
رۆژی شەممە 29ی رەزبەری 1396 لەسەر داوای سەرۆکی هەرێمی کوردستان و 14 هێز و لایەنی کوردستانی لە نۆروێژ بۆ گردبوونەوەی جەماوەری لە راستای پشتیوانی لە هەرێمی کوردستان و مەحکوم کردنی ئەو هێرشانەی لەلایەن هێزەکانی رژیمی ئێران و حەشدی شەعبی دەکرێتەسەر هەرێمی کوردستان و هێزەکانی پێشمەرگە، ئەندامانی کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات بەشداریان لە گردبوونەوەیەکی جەماوەری لەبەردەم سەفارەتی ئەمریکا لە ئۆسلۆ کرد.
لەو گردبوونەوەدا کە ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردانی نیشتەجێ لە وەڵاتی نۆروێژ بەشداریان تێدا کرد، پەیامێکی هاوبەش بە دوو زمانی کوردی و ئینگلیسی خوێندرایەوە داوا کرا ئەمریکا و نەتەوەیەکگرتووەکان لە حاست ئەو دەستدرێژیانەی هێزەکانی رژیمی ئێران و حەشدی شەعبی بۆ سەر هەرێمی کوردستان و پەلاماری خەڵکی سڤیلی شارەکانی کەرکوک و شوێ،ەکانی دیکە بێ دەنگ نەبن و پشتیوانی لە خواستەکانی کورد بکەن.
هەروەها لەو گردبوونەوەدا کوردان بە دروشمی جۆراوجۆر رق و بێزاری خۆیان لە کردەوەکانی هێزەکانی حەشدی شەعبی و هێزە تیرۆریستیەکانی رژیمی ئێران لە عێراق دەربڕی.