رێکس تێلرسۆن وەزیری دەرەوەی ئامریکا و عادڵ جوبەێر وەزیری دەرەوەی عەرەبستان لە کونفرانسێکی هاوبەشی چاپەمەنی لە ریاز لە سەر گرینگی دژایەتی دەستێوەردانی بەدفەرانەی رژیمی ئێران لە ناوچەکە تاکیدیان کردوە . عادڵ جوبێر وتی :لەم دیدارە هەمو بابەتە گرینگەکانی خورهەڵاتی ناوەراست بەتایبەت باردۆخی سوریە و یەمەن و مەترسی رژیمی ئێران لە ناوچەکە باس و وتووێژیان لەسەر کراوە.
لەم چاوپێکەوتنەدا بڕیار درا کە ئەنجومەنی هاوئاهەنگی نێوان عێراق و عەرەبستان پێک بێ و ئەمە هەنگاوێکی مێژوویی و گرینگ بوو. پەیوەندی نێوان ئەو دو وڵاتە لە ڕێگای دروست کردنی لیژنەی کاریەوە بەهێز دەکرێ .
رێکس تیلرسۆن لەو کونفرانسە چاپەمەنیەدا وتی: دەبێ سپاسی مەلیک سەلمان و ئەمیرموحەمەد بن سەلمان و عادڵ جوبێر بکەم کە کاتی تایبەتیان داناوە بو دیداری من، لەو دیدارانەی لە گەڵ پاشا و جێگیرەکەی بوومانە لە بارەی سیاسەتەکانی دۆناڵد ترامپ لە پەیوەند بە ئێران قسەمان کردوە. پاشا پشتیوانی گەورەی لە سیاسەتەکانی دۆناڵد ترامپ بۆ دژایەتی هەڵسوکەوتی تێکدەرانەی رژیمی ئێران لە ناوچەکە کرد.
هەروەها وتی: هەمو ئەو کەسانەی کە لەگەڵ سوپای پاسداران پێوەندی ئابوریان هەیە رووبەرووی مەترسی گەورە دەبنەوە.
هیوادارم کە وڵاتانی ئوروپایی بێنە ریزی ئامریکا تا لەبەرانبەر جموجولەکانی رژیمی ئێران و سوپای پاسداران لە ناوچەکە راوەستن .