رێکس تیلرسۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا لە کونفرانسێکی چاپەمەندیدا هۆشداری ده‌داته تاقمە چەکدارەکانی سەربە رژیمی ئێران له عێراق و داواده‌کات له خاکی عێراق بچنه ده‌ره‌وه.
رێکس تیلرسۆن، دوای کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوتا سعوودیەکەی، عادل جوبێر، له باره‌ی دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نێکی تایبه‌ت به هاوئاهەنگی نێوان عەرەبستان و عێراق رایگه‌یاند، بۆ سه‌قامگیری ناوچه‌که په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و دوو وڵاته ده‌بێت به‌رده‌وام بێت.
روونیشی کرده‌وه، سه‌قامگیری ناوچه‌که سوودی بۆ ته‌واوی گه‌لانی ناوچه‌که، کورد و شیعه و سووننه ده‌بێت و ئه‌نجوومه‌نی هه‌ماهه‌نگی سعودیەو عێراق، کاریگه‌ری ئه‌رێنی هه‌یه.