مایک پێنس، جێگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا له پانێلێکی تایبه‌تدا لەبارەی ده‌ستێوه‌ردانی رژیمی ئێران له عێراق، رایگه‌یاند که ئێران سپۆنسه‌ری تیرۆره له سه‌رانسه‌ری
مایک پێنس، جێگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا له پانێلێکی تایبه‌تدا لەبارەی ده‌ستێوه‌ردانی رژیمی ئێران له عێراق، رایگه‌یاند که ئێران سپۆنسه‌ری تیرۆره له سه‌رانسه‌ری جیهان و بووه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئارامی و سه‌قامگیری و لێی بێده‌نگ نابین.
جێگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا راشیگه‌یاند که هه‌موو هه‌نگاوێکی سه‌ربازی له دژی رژیمی ئێران له ئارادایه و شه‌ڕه‌که‌ش به پێی مه‌رجه‌کانی خۆمان ده‌به‌ینه ناو خاکی تیرۆریستان و هه‌روا ته‌ماشاکه‌ر نابین.
مایک پێنس لە درێژەدا وتی: ئێران جۆره‌ها گروپی توندره‌وی چه‌کداریی له رۆژهه‌ڵاتانی ناوه‌راست دروستکردووه که ده‌ست له ماڵی هیچ نه‌ته‌وه و ئایینێک ناپارێزن و دۆنالد ترامپ سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکاش له‌به‌رامبه‌ر پلانه‌کانی ته‌ماشاکه‌ر نابێت.
هەروەها لیون پانێتا وه‌زیری دیفاعی پێشووی ئه‌مه‌ریکا و سه‌رۆکی پێشووی سی ئای ئه‌ی رایگه‌یاند که ڕەوتی شیعە بەتایبەتی لەسەردەمی مالیکیەوە هەوڵی دوورخستنەوەی سوننە و کوردیان داوە لە دەسەڵاتدا. باشترین سیاسەت و هەڵوێست ئەمەیە کە بەهێزەوە بگەڕێینەوە گۆڕەپانی ڕووداوەکانی عێراق و ئەگەر خۆمان لەوێ وەدەرنەخەینەوە رژیمی ئێران تەوای عیراق کۆنتڕۆڵ دەکات.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: "ئەگەر ڕەوشەکە هەر ئاوا جێبێڵین و لەدوورەوە تەنیا سەیرکەر بمێنین، کورد ئه‌گەر سوربێ لەسەر جیابوونەوە و عیراقیش زیاتر گوشاربکات دەبێ پێشبینی شەڕێکی ناوخۆ بکەین لەعێراقدا. بێگومان بەڵگەی بوونی قاسم سلێمانی و جموجۆڵە سەربازیەکانی هەمووی ئاشکران و ئەمه‌ریکا دەبێت هەڵوێستێکی بوێرانەی هەبێ".
وه‌زیری دیفاعی پێشووی ئه‌مه‌ریکا راشیگه‌یاند که دەبێ ئەمەریکا بەجیددی کار لەسەر پێشکەوتنی حوکمداری بکا لە عێراق بە زیادکردنی ڕۆڵی کورد و سوننە لە دەسەڵاتدا.