لە قوتابخانەیەکی کچانەی گەرەکی ئیسلام ئاوای شاری ورمێ سەرایەداری قوتابخانەکە دەستدرێژی سێکسی دەکاتە سەر یەکێک لە قوتابیەکان کە 12 ساڵیەتی.
لە قوتابخانەیەکی کچانەی گەرەکی ئیسلام ئاوای شاری ورمێ سەرایەداری قوتابخانەکە دەستدرێژی سێکسی دەکاتە سەر یەکێک لە قوتابیەکان کە 12 ساڵیەتی.
بەپێی هەواڵ سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممە 1ی خەزەڵوەری 1396 لە دوای دەستدرێژی بۆ سەر کچە قوتابیەکی 12 ساڵە لە قوتابخانەی "راە شهدا"ی شاری ورمێ، خانەوادە و کەس و کاری خوێندکارەکانی گەرەک بە نارەزایەتی لەو کردەوە قێزەونە دایان بە سەر قوتابخانەکە و ئاگریان لە کەل و پەلەکان بەردا.
لە دوای ئەو نارەزایەتیانەی خەڵکی ورمێ هێزە جینایەتکارەکانی رژیم لەو شوێنە جێگیر بوون و هێرشیان کردە سەر خەڵکی نارازی بۆ ئەوەی بڵاوەیان پێ بکەن.
بە پێی هەواڵەکان ئەو نارەزایەتیەی خەڵکی ورمێ هەتا کۆتاییەکانی رۆژی دوو شەممە بەردەو