سەرلەبەیانی رۆژی سێ شەممە سەعات 8:00 هێزەکانی حەشدی شەعبی سەر بە هێزی تیرۆریستی قودسی رژیمی ئێران لە مەحمودیە هێرشی کردووەتە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە.
سەرلەبەیانی رۆژی سێ شەممە سەعات 8:00 هێزەکانی حەشدی شەعبی سەر بە هێزی تیرۆریستی قودسی رژیمی ئێران لە مەحمودیە هێرشی کردووەتە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە.
مەنسور بارزانی فەرماندەیەکی پێشمەرگە لەو بارەوە دەڵێ: هێزەکەی حشدی شەعبی لە رەبیعەوە بەرەو مەحمودیە دەهات. پێشمەرگە حەشدی ئاگادار کردەوە لە پێشرەوی کردن، بەڵام زیاتر هاتنە پێش و شەڕ رووی دا.
ناوبراو باس لە ئەنجامی شەرەکە دەکات و دەڵێ: لە شەرەکەدا دوو هامەر و باجەرێکی حەشدیان تێکشکاندوون و حەشدیش بە فەرمی داوای کردووە شەر بوەستێت. و پێمەرگەش هیچ زیانێکی نەبووە.
هەر ئەمرۆ لە مێحوەری مەخموری هێرشی پێشمەرگە پێکدادان لە نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی سەر بە رژیمی ئێران رووی دا. موقەدەم رووکن ئەدەهەم مزووری بەرپرسی فەوجی چوار لە لیوای 14ی پێشمەرگە رایگەیاندووە کە نیوەرۆی ئەمرۆ سێ شەممە 24ـ10ـ 2017 حەشدی شەعبی لە بەرزاییەکانی بازارگە لە نزیک بازگەی ئاسایش لە مێحوەری مەخمور هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە.
ئەو فەرماندەی پێشمەرگە دەڵێ: هەر زوو هێرشەکەی حەشد تێکشکێندراوە و دوو باجەر و شەش هامەریان کەوتنە دەست پێشمەرگە. بەپێی زانیاریەکانمان کوژراو و برینداریشیان هەیە بەڵام ژمارەکە روون نیە. پێشمەرگەیەکیش بریندار بووە.
لەپێوەند بە هێرشی هێزەکانی حەشدی شەعبی سەر بە سوپای تیرۆریستی رژیمی ئێران وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاو کردوەتەوە و دەڵێ: حەشدی شەعبی و هێزەکانی عێراق بە رێکەوتنەکان پابەند نابن و هەر پێشرەوی دەکەن.
وەزارەتی پێشمەرگە تەئکید لەوە دەکاتەوە کە ئەم رەفتارەی میلیشیاکانی حەشد و هێزەکانی عێراق بە هیچ شێوەیەک قابیلی قەبووڵ نیە و پێشمەرگە بە هەموو توانایەک بەرگری لە خاکی کوردستان و ژیان و کەرامەتی خەڵک دەکات.