رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی، راپۆرتێکی له‌سه‌ر پێشێلکارییه‌کانی ئه‌مدواییه‌ی میلیشاکانی حه‌شدی شه‌عبی له که‌رکووک و خورماتو بڵاوده‌کاته‌وه.
رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی، راپۆرتێکی له‌سه‌ر پێشێلکارییه‌کانی ئه‌مدواییه‌ی میلیشاکانی حه‌شدی شه‌عبی له که‌رکووک و خورماتو بڵاوده‌کاته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و راپۆرته‌ی لێبوردنی نێونەتەوەیی، چه‌کدارانی میلیشای حه‌شدی له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا له‌و ناوچانه‌ی داگیریانکردووه, خه‌ڵکی مەدەنیان کوشتووه و به هه‌زاران که‌سیشیان ئاواره کردووه و به سه‌دان ماڵیشیان تاڵانکردووه و سووتاندووه.
ئه‌و رێکخراوه نێونەتەوەییە ئاشکراشی کردووه, دانیشتووانی قه‌زای خورماتوو قوربانی یه‌که‌می ئه‌و پێشێلکارییانه‌ی میلیشاکانی حه‌شدی شه‌عبی بوون.
له‌وباره‌یه‌وه لییان مه‌علوف، به‌رپرسی به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی رێکخراوه‌که، رایگه‌یاندووه له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا چه‌کدارانی حه‌شدی شه‌عبی, ژیانی هه‌زاران ئافره‌ت و منداڵی خورماتوویان کردووه‌ته دۆزه‌خ و ناوچه‌که‌شیان وێران کردووه.
به‌هۆی کاره ئاژاوهگێڕییهکانییانهوه به هه‌زاران که‌سیش ئاواره‌ی ناوچه ئارامه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی پێشمه‌رگه بوون.