ژنڕاڵ مەک مێستڕ راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە میانەی وتارێکدا کە بەبۆنەی ساڵوەگەڕی تەقینەوەکەی بەیڕوت کە ۲٤۱ کوشتەی لێکەوتەوە وتی:
ئەم کۆکوژیە لە سەرداوای سپای پاسدارانی ئێران بەڕێوەچوو. سپای پاسداران، داعەش و ئەلقاعیدە هەموویان دژمنانی مرۆڤایەتی و تێکڕای وەڵاتانی ئاشتیخوازن.
ئەو ژنڕاڵە ئەمریکاییە لە درێژەی قسەکانی دا وتی کە، رژیمی ئێران هەروەک پیشەی هەمیشەیی خۆی لە چالاکی قێزەونی ترۆریستی بۆ پێشگرتن لە سوڵح و ئاشتی کەڵک وەردەگرێ. هەربویە پێویستە وەبیر بهێنینەوە کە ئەفسەری سپای پاسداران کە بەرپرس و بەڕێوەبەر و گەڵاڵە داڕێژەری تەقینەوەی ۲۳ی ئوکتوبر بوو، تا ئەو دواییانەش وەزیری بەرگری رژیمی ئێران بوو. ئەوکەسانەش کە هیرش و پەلامارە تروریستیەکەیان بەڕێوەبرد، رێبەرانی حیزباللە بوون.. هەمووی ئەم شتانە ئەوە دەردەخەن کە رووبەرووبوونەی رژیمی ئێران و حیزباللە شتێکی زەرووری و پێویستەو دەبێ بە هێند وەربگیردرێ