یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 25ی سەرماوەزی 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 25ی سەرماوەزی 1394
سازمانی خەبات


لە کەنگاڤەر ٢ لاو کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

 بێکاری و بێدەرەتانی دارایی لە شارێکی ئۆستانی کرماشان بووە هۆکارێک بۆ خۆکوژیی دوو لاو. بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، دوو لاوی تەمەن کەمتر لە ٣٠  ساڵ بە هۆکاری بێکاری لە شاری کەنگاڤەر خۆیان کوشتووە.یەکێک لەو لاوانە بە ناوی هادی بەهرامی بە فیشەکی دەمانچە خۆی کوشتووە و ئەوی دیکەیشیان بە ناوی حەمید ئەحمەدی بە خواردنی لەڕادەبەدەری داروو ( اوردوز (overdoseکۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. دیاردەی خۆکوژی بە تایبەتی لاوەکان لەم ساڵدا بە شێوەی سەرسووڕهێنەر زیادی کردووە و هەموو حەوتوویەک هەواڵی خۆکوژی لەنێو خەڵکدا بڵاودەکرێتەوە. شاری کەنگاڤەر لە دووری ٩٠  کیلۆمیتری خۆرهەڵاتی کرماشان هەڵکەوتووە و ٨٤ هەزار کەسی تێدا دەژین. لەم شارەدا بە وتەی فەرمانداری کەنگاڤەرØ› بێکاری لە ڕێژەی ئۆستانی و سەراسەریش تێپەڕیوه‌‌‌ و بووەتە تەنگژەیەکی کۆمەڵایەتی. ئاماری ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانییهێما بۆ ئەوە دەکات کە لە نێوان ١٠ ٠  هەزار ژن و پیاوی ئێرانی، ٣ ژن و پیاوێک دەست بۆ خۆکوژی دەبەن. بە شێوەی نێوەنجی ڕۆژانە ١١ کەس لە ئێراندا بەهۆکاری خۆکوژی گیان لەدەست دەدەن.


کتێبی کوردی له سنه و ئیلام لە چاپ دران

کتێبی زوانی ئێمە کە کۆمەڵێ نامیلکەی بە زمانی کوردی لە خۆ گرتووە، لە تۆی ٢هەزار نوسخەدا، چاپ کرا. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، کتێبی زوانی ئێمە کە کۆمەڵێک نامیلکەی بە زمانی کوردی لەخۆ گرتووە له‌‌‌ کۆتایی دەیەی ٧٠ ی کۆچی بە هەوڵی "کامران ڕەحیمی" نووسەر، لێکۆڵەر و ڕۆژنامەنووسی ئیلامی نووسراوە، لە لایەن عەلی حەیات مامۆستای زانکۆی پارێزگاکانی ئیلام و کرماشان چاپ و بڵاو کرایەوە. کتێبی زوانی ئێمە باس لە ڕەوتی کامڵ‌بوون و گۆڕانی زمانی کوردی لقی باشوورەکەی دەکات. چەندین کەسایەتی ناسراوی ئەدەبی وەک محەممەدعەلی سوڵتانی، قوتبەدین سادقی، غوڵام‌حوسێن کەریمی دۆستان، ئەحمد قازی و چەندین کەسایەتیی ئەدەبی دیکە، پێشەکیان لەسەر ئەو کتێبە نووسیوە.هەروەها له‌‌‌ پێوه‌‌‌ندیی له‌‌‌گه‌‌‌ڵ چاپ و بڵاوبوونه‌‌‌وه‌‌‌ی کتێبی کوردی له‌‌‌ ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان، "ئیرەج عبادی" شاعیر، نووسەر، وەرگێڕ و ڕۆژنامەنووسی کورد دوو کتێبی چاپ و بڵاو کردەوە، کتێبی "ئەلف ـ تەنناز و بەتاڵ پا" کە کۆمەڵێک قسە و نوکتەی لە خۆ گرتووە و کتێبی "حەزی نەمامە سەوزەکانی مەدرەسە"ش بە دەستی ئەو کەسایەتییە ئەدەبییە چاپ کراوە.

مەترسیە شاراوەکانی خاکی سەردەشت 

کارناسان دەڵێن خاکی سەردەشت هێشتا گازی شیمیایی پێوەیە، بەڵام بەرپرسانی ڕێکخراوەی ژینگەپارێزی دەڵێن کە ئێمە ناتوانین راستەوخۆ هیچ کارێک بکەین و پێویستمان بە هاوکاری وەزارەتی بەرگری و هێزی چەکدارییە.بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، کارناسان دەڵێن خاکی سەردەشت هێشتا گازە شیمیاییەکانی تێدایە. ڕێکخراوەی ژینگەپارێزیش لە ساڵانی ٨٥ تا ٨٨ کۆمەڵێک توێژینەوەیان لەوبارە بووە، بەڵام چالاکییەکان دوای ئەوە وەستاوە. هاوکات کارناسانی بەرپرسی نووسینگەی ئاو و خاکی ڕێکخراوەی ژینگە لایان وایە "ئەم ڕێکخراوەیە ناتوانێت راستەوخۆ هیچ کارێک بکات و پێویستمان بە هاوکاریی وەزارەتی بەرگری و هێزی چەکدارییە". بەڕێوەبەری پێشووی نووسینگەی ئاو و خاکی ڕێکخراوەی ژینگە لەوبارەیە بە هەواڵنێری مێهری ڕاگەیاند: زۆر جێگای وڵات لە ساڵانی شەڕدا کراونەتە ئامانجی هێرشی کیمیایی. سەدام لە چەکی کیمیایی بەهرەی دەبرد و هەوڵی دەدا لەو چەکانە لە مادەگەلێک بەهرە ببات کە کاریگەرییەکی زۆرتریان هەیە و زیانێکی زۆرتر دەگەیێنن. مادەگەلێک کە لە هەر حاڵدا کیمیایی بوون و ئاسەواریان لە سەر سروشت درێژەخایەنە. کارناسی بەرپرسی نووسینگەی پیسبوون و ناپاکیی خاکی ڕێکخراوەی ژینگە دوای داکۆکی لەوەی کە "گازگەلی خەردەڵ و شیمیایی بە راستی زیاتر لە ١٠ ٠  ساڵ لە خاکدا دەمێننەوە"، وتی: ئێمە تا کاتی دەرچوونی تێکرایی هێزی سەربازی و پاکسازیی ناوچەکان ناتوانین، بۆ پاڵاوتنی خاکی ناپاکی ناوچە بەر شەڕکەوتووەکان هیچ هەوڵێک بدەین. لە لایەکی دیکەوە گازگەلی خەردەڵ و کیمیایی نزیک بە ١٠ ٠  ساڵ لە خاکدا دەمێننەوە، بەڵام ئەوە لە خاکە سەرەتاییەکانو تا قووڵایی ٣٠  سانتیمەتری یەکەمدا نییە و دەگەڕێتەوە بۆ پرسگەلی ژێئۆکیمیایی و زەویناسی. ڕێکخراوەی ژینگەپارێزی بە تەنیایی هیچی بۆ ناکرێت بەو شێوە پرسی ناپاکی شیمیایی خاکی سەردەشت لە ململانێی نێوان دامودەزگا بەرپرسەکاندا پشتگوێ خرا. بەوەشەوە هەناسەی سەردەشت هێشتاش بریندار و قوربانیی گازگەلی کیمیایی شەڕە. سەردەشت چاوەروانی دەستێکە بۆ کردنەوەی گرێی ئاڵۆزی برۆکراسیی لێکدانەوە و چارەسەریی خاکی ئەو ناوچەیە.

 
40 هەزار حاڵەتی سەرکوتی ژنان بە بیانوی بێ حیجابی

رژێمی ئاخوندی ئێران بە شانازییەوە باس لە 40 هەزار حاڵەتی پێشێلکاری و سەرکوتی ژنان لە ئێراندا دەکات بە بیانووی بێ حیجابیەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، پاسدار تەیموور حسینی سەرکردەی پۆلیسی هاتووچۆی تاران رایگەیاند کە، تەنیا لە ماوەی هەشت مانگی رابردوو زیاتر لە 40 هەزار حاڵەتی لێپێچینەوە بە بیانووی بێ حیجابی رووی داوە کە لێ پێچینەوەکان لە راگرتنی سەیارەی ژنان و ناردنیان بۆ ناوەندە قەزاییەکان بووە. بە پێی ئەم راپۆرتە، ئەم پاسدارەی رژێمی ئاخوندی بە بیانووی لێپێچینەوە لەگەڵ حاڵەتەکانی بێ حیجابی هەرەشەی لە ژنان کردووە.

هۆشداری ئەمریکا بە رژێمی ئاخوندی: ئەگەری گەمارۆی نوێ

جاش ئرنێست وتەبێژی کۆشکی سپیرۆژی سێشەممە 24ی سەرماوەزی 1394، رایگەیاند، لە ئەگەریت پێشێلکردنی بریارنامەکانی شۆرای ئەمنییەت لە لایەن رژێمی ئاخوندییەوە ئەگەری سەپاندنی گەمارۆی نوێ بەسەر ئەو رژێمەدا بوونی هەیە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رۆژی سێشەممە، تیمی کارناسانی نەتەوەیەکگرتووەکان تافیکردنەوەی مووشەکی بالستیکیان لە لایەن رژێمی ئاخوندییەوە بە پێشێلکردنی بریارنامەی 1929ی شۆرای ئەمنییەت ناو لێ برد. جێگەی باسە کە ئەم راپۆرتەی تیمی کارناسانی نەتەوەیەکگرتووەکان نێردراوە بۆ کمیتەی چاودێری گەمارۆکانی رژێمی ئاخوندی لە نەتەوەیەکگرتووەکان.


 ئەمریکا: داعش ئامێری چاپکردنی پاسپۆرتی سووریای لەژێر دەستدایە

بەرپرسانی ئەمریکا هۆشداری دەدەن سەبارەت بەوەی چەکدارانی داعش لە رێگەی پاسپۆرتی خۆیانەوە دزە بکەنە ناو ئەمریکا، چونکە ئەوان ئامێری چاپکردنی پاسپۆرتیان لەبەردەستدایە و خۆیان پاسپۆرتی سووری دروستدەکەن. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، لەراپۆرتێکی هەوڵگری 17 لاپەڕەییدا کە لەلایەن لێکۆڵەرانی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکاوە نووسراوە ئاماژە بەوەکراوە کە " داعش دەستی بەسەر بنکەی چاپکردنی پاسپۆرت و ئامێرەکانی دروستکرنی پاسپۆرتی دێرە زووردا گرتووە، کە چەندین پاسپۆرتی بەتاڵ و ئامێری پاسپۆرت پرێنتکردنی تێدابووە،هەروەها بنکەیەکی دیکەی چاپکردنی پاسپۆرت لە رەققە بووە کە ئێستا پایەتختی داعشە و لەژێر دەستی داعشدایە." لە راپۆرتەکەدا هاتووە " لە 17 مانگ لەمەوبەر و لەو کاتەی داعش کۆنترۆڵی دێرە زوور و رەققەی کردووە، ئەگەری هەیە هەر کەسێک لەو وڵاتەوە بە پاسپۆرتی سووری بێتە ئەمریکا هەروەها چۆن لە پاڵ هەندێک لە هێرشبەرەکانی فەرەنسا پاسسپۆرتی سووری دۆزرابووە، بۆیە بەرپرسانی باڵای ئەمریکا دەستیان کردووە بەکارکردن لەسەر جیاکردنەوەی ئەو پاسپۆرتانە لەیەکدی و ئێستا متمانەیان بە پاسۆپرتی سووری نەماوە.


رووسیە: دەبێت کورد بەشێک بێت لە گفتوگۆکانی سووریە

رووسیە رایدەگەیێنێت، پێویستە کورد بەشێک بێت لە گفتوگۆ نێودەوڵەتییەکانی چارەسەری قەیرانی سووریا. بەرپرسانی ئەمریکا و رووسیاش لێدوانی پێچەوانە لەبارەی نزیکبوونەوەیان لە چارەسەری قەیرانی سووریا دەدەن. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئێوارەی دوێنێ‌ سێشەممە24ی سەرماوەزی 1394، جان کێری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە مۆسکۆ و لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، هاوتا رووسیەکەی و ڤلادیمێر پوتین، سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە کۆبوویەوە. دوای کۆبوونەوەکان، ئەلێکسی مێشکۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، رووسیا پێیوایە پێویستە پێکهاتەی کوردی سووریا بەشداربن لە گفتوگۆکانی چارەسەری قەیرانی سووریا. جێگرەکەی سێرگی لاڤرۆڤ رایگەیاند "مۆسکۆ پشتگیری بەشداری کۆمەڵێک لایەنی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا دەکات، کە نوێنەرایەتی خەڵکی سووریا دەکەن، بەدڵنیاییەوە نابێت کوردەکان لەو پرۆسەیە دەربکرێن". لای خۆیەوە، جان کێری کۆبوونەوەکانی بە ئەرێنی ناوبرد و رایگەیاند، کۆبوونەوەکانی ئۆباما و پوتین لە نیویۆرک و پاریس وزەی زیاتری بە وەزیرانی دەرەوەی هەردوو وڵات بەخشیوە بۆ هەنگاونانی خێراتر بۆ چارەسەری قەیرانی سووریا و ئۆکراینا. 


8 ساڵ و 11 مانگ و 7 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 49 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 25ی سەرماوەزی 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 25ی سەرماوەزی 1394

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران