هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم لە شاری پاوە دوو برا بانگهێشت و دەستبە سەر دەکەن.
هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم لە شاری پاوە دوو برا بانگهێشت و دەستبە سەر دەکەن.
بەپێی هەواڵ، ئیدارەی بەدناوی ئیتلاعاتی رژیم لە شاری پاوە دوو برایی کوردی خەڵکی شاری پاوە بەناوەکانی فەرید و سۆران ئەحمەدی بانگهێشت و دەستبە سەر کردووەو بۆ گرتووخانەی شاری پاوەیان راگواستوون.
پێشتر و لە مانگی خاکەلێوەی رابردوودا و بەهۆی بەڕێوە بردنی ڕێوڕەسمی نەورۆزی جامانەکان، ئەو دوو برایە لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و دوای ٢٠ ڕۆژ بە بارمتەی ٢٠ ٠ ملوێن تمەن بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون.