هەواڵدەری رۆیتەرز ئەمرۆ چوارشەممە 3ی خەزەڵوەری 1396رایگەیاند کە رەشنوسی بریارنامەیەکی سەنای ئامریکای دەست کەوتووە کە بۆ سەختتر کردنی رێکەوتنی ئەتۆمی لەگەل رژیم
هەواڵدەری رۆیتەرز ئەمرۆ چوارشەممە 3ی خەزەڵوەری 1396رایگەیاند کە رەشنوسی بریارنامەیەکی سەنای ئامریکای دەست کەوتووە کە بۆ سەختتر کردنی رێکەوتنی ئەتۆمی لەگەل رژیمی ئێران ئامادە کراوە.
بەپێی ئەو بەرنامەیە کە لەلایەن سیناتۆر باب کورەک و سیناتۆر تام کاتنەوە نوسراوە، ئەگەر رژیمی ئێران هەوڵی تاقیکردنەوەی موشەکی بالستیک بە توانایی کڵاوی ئەتۆمی بدات یان رێگری لە چاودێران بکات بۆ پێداچوونەوە بە بنکە سەربازیەکان ئەوکاتە ئابلۆقەکان دووبارە دەبنەوە. ئەم بەرنامەیە لە دوای راگەیاندنی ئستراتیژیەکەی دۆناڵد ترامپ کە لە رۆژی رۆژی 13ی ئۆکتۆبر دەری کرد، نوسراوە. جێی باسە کە رۆیتەرز ئاماژەی بەوە کردووە کە سیناتۆر باب کۆرەک لەگەڵ هاوکارە دیموکراتەکانی خۆی چاوپێکەوتنی هەبووە و وا پێدەچێ بەشێکیان پشتیوانی لەو بریارنامەیە بکەن. پێش بڵاو بونەوەی ئەم بریارنامەیە لەلایەن رۆیتەرزەوە، هەواڵدەری ئاسۆشەیتد پرێسیش رایگەیاندبوو کە رەشنووسی ئەو بریارنامەی لایە. لە راگەێندراوەکەی ئاسۆشەیتد دا کە 28ی رەزبەری 96 بڵاو کراوەتەوە، ئاماژە بە کۆمەڵێک بابەتی گرنگ کراوە وەک گەراندنەوەی ئابلۆقەکان بۆ سەر رژیمی ئێران، بەشێوەی تاقی کردنەوە، دروست کردن یان بەرهەمهێنانی موشەکی بالستیکی قارەپێو بە توانایی هەڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمی. هەروەها هەرجۆرە هەوڵدانێکی رژیمی ئێران بۆ گۆرینی کەرەستەکان یان هەڵدانی ماهوارە بە موشەکی بالستیکی قارەپێو، تەحریمەکان دەیگرێتەوە.