رۆژی سێ شەممە 2ی خەزەڵوەری 1396، ئاخوند محەمەد محەمەدی گوڵپایەگانی سەرۆکی نووسینگەی خامنەیی وەلی فەقیهی رژیم لەبارەی رووداوەکانی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستانی عێ
رۆژی سێ شەممە 2ی خەزەڵوەری 1396، ئاخوند محەمەد محەمەدی گوڵپایەگانی سەرۆکی نووسینگەی خامنەیی وەلی فەقیهی رژیم لەبارەی رووداوەکانی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستانی عێراق وتی: ئەمریکا و ئیسراییل نەقشەیان کێشابوو کە لە هەرێمی کوردستانی عێراق ئیسراییلی دووهەم دروست بکەن ... بەڵام بە رێنوێنی رێبەر و فیداکاری سەردار سلێمانی نەقشەکانیان تێکدرا و بەبێ ئەوەی خوێن لە لووتی کەسێکەوە بێ کەرکوک ئازاد کرا.
ئەو وتانەی ئاخوند گوڵپایەگانی لە کاتێکدایە حکومەتی عێراق رەدی دەکاتەوە هێزەکانی رژیم لە پەلاماردانی هەرێمی کوردستان و ئەنجامدانی تاوان دژ بە خەڵکی سڤیلی ئەو ناوچە کوردستانیانە دەوریان هەبووبێ.
پێشتر هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان ئەوەیان راگەیاندبوو کە هێزی میلشیای حەشدی شەعبی کە دروست کراوی رژیمی ئێرانە بە پشتیوانی راستەوخۆی هێزی سوپای پاسدارانی رژیم و بە سەرپەرەستی پاسدار قاسم سلێمانی هێرشیان کردووەتە سەر هەرێمی کوردستان.
رۆژی دووشەممە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رێکس تیلرسۆن رایگەیاند کە دەبێ هێزەکانی سەر بە رژیمی ئاخوندی عێراق بەجێ بێڵن و ئەمریکا خوازیاری عێراقێکی بەهێزە کە دوور بێ لە رژیمی ئێران و مافەکانی کورد لەو وەڵاتە بەپێی دەستووری بنەرەتی دابین بکرێ.
دیندار زێباری رایگەیاند کە هێزەکانی حەشدی شەعبی لەو ناوچانەی داگیریان کردووە تاوانیان ئەنجام داوەو زیاتر لە 400 کەسی بێ تاوانیان کوشتووە.