رێکس تیلرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کاتی سەردانەکەی ئەم دواییەی بۆ عەرەبستان وتی سیاسەتی ترامپ کردنی پەل و پۆی رژیمی ئێرانە لە ناوچەکەدا.
رێکس تیلرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کاتی سەردانەکەی ئەم دواییەی بۆ عەرەبستان وتی سیاسەتی ترامپ کردنی پەل و پۆی رژیمی ئێرانە لە ناوچەکەدا.
رۆی 2ی خەزەڵوەری 96 رێکس تیلرسۆن تەئکیدی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەمریکا پێبەندی بریارنامەی دانیشتنی هاوبەشی ئەمریکا و عەرەبستان دەبێ. ناوبراو لە کونفرانسێکی هاوبەش لەگەڵ عادڵ جوبێر هاوتا سعودیەکەی گوتی واشنتۆن سیاسەتی سزادانی رژیمی ئێران درێژە دەدا و دەوری تێکدەرانەی ئەو رژیمە مەحکوم دەکات.
رێکس تیلرسۆن لە درێژەدا وتی: ئێمە لەگەڵ بەرپرسانی سعودیە لەبارەی سیاسەتی سەرۆککۆماری ئەمریکا دژ بە رژیمی ئێران وتووێژمان کرد. مەلەک سەلمان پشتیوانی لەو سیاسەتە کرد لەبەر ئەوەی ئەو سیاسەتە کاریگەری زۆری لەسەر بەروورووبوونەوەی رژیمی ئێران و سوپای پاسداران کە هەرەشەیەکی گەورەت لە سەر ئاسایشی ناوچەکە هەیە. ئێمە هیوادارین وەڵاتانی ئوروپاییش بە رەوتی ئەو سزایانەی سەپێندراوە پەیوەست بن. ئەو سیاسەتەی دۆناڵد ترامپ دوا کەوتووە کردنی پەل و پۆی رژیمی ئێران و سوپای پاسدارانە کە لە ناوچەکەدا کێشە دەنێنەوە.
ئەو رژیمە لە وەڵاتانی عەرەبی وەک یەمەن و سوریە بشێوەی ساز دەکات.