عاسیمە جەهانگیر راپۆرتدەری تایبەتی مافی مروڤی نەتەوەیەکگرتوەکان لە لەبارەی ئیران لە وتارێکدا لە ئەنجومەنی مافی مروڤ، بانگەوازێکی بۆ لێکۆڵینەوەی گشتی و سەربەخۆ لەبارەی کۆمەڵکوژی بەندکراوانی سیاسی لە سالی ٦· دا.
ناوبراو وتی :بۆ هەنگاونان بۆ پێشەوە پێم خۆشە پێشنیار ئەوە بکەم سەیری دواوە بکەین. لەم پێوەندەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە داواکاری و پێوەندی و بەڵگە لەسەر راپورتی جۆراوجۆری ئێعدامی بەرچاو لە هەزاران بەندکراوی سیاسی ،ژن و پیاو و تازە لاوەکان لە سالی ۱۹٨٨هەیە.
ئەم بابەتە باس لە دەردێکی قوڵ دەکا کە دەبێت بە گرینگیەوە بەدواداچوونی بۆ بکرێ، ئەم کوشتنانە لەلایەن ژمارەیەک لە بەرپرسانی پلەبەرزی رژیمی ئێرانەوە تەئید کراوەتەوە، من رۆژانە نامەگەلێکم پر لە هەست و سۆزم لە لایەن خانەوادەی ئەوانەی وا کوژراون پێ دەگات ئەوان خوازیاری وڵامن، بنەماڵەی ئەو قوربانیانە مافی قەرەبووکردنەوەی زانینی راستیەکان لەبارەی چارەنووسی کەس و کارەکانیان بەبێ هەوڵی تۆڵە کردنەوەیان هەیە.
بوێە من پێداگری لەسەر بانگەوازەکەی خۆم دەکەم بۆ دڵنیایی بدەین کە لێکۆڵینەوەیەکی بەربڵاو و سەربەخۆ لە بارەی ئەو رووداوانەوە بکرێ.