شەوی رابردوو ۳ خەزەڵوەری ۹٦ئەنجومەنی نوێنەرانی ئامریکا ۳بڕیاڕنامەی جیایان دژ بە چالاکیەکانی حیزبوڵای لوبنان و بە مەبەستی وشک کردنی سەرچاوەی ئابوری چالاکیە تروریستیەکان ئەوانی پەسند کردوە.
بە پێی بڵاوکراوەی ماڵپەڕی نەشناڵی ئیماراتی یەکگرتووی عەربی دوای نزیک بە شەش مانگ باس و لێکدانەوە مەجلیسی نوێنەرانی ئامریکا ئەم بڕیارنامانەی پەسەند کرد.
زۆرینەی ئەندامانی دیموکڕات و کۆماریخوازی کونگرە بە شێوەی بیستن و بەشێوەی یەکدەست دەنگیان دا و ئەم بڕیارنامەیان پەسەند کرد.
۱-ئێچ ئاڕ۳٥۹کە داوا لە یەکیەتی ئوروپا دەکات حیزبوڵا بەگشتی بە رێکخراوێکی تروریستی بناسێنت.
۲-ئێچ ئاڕ۳۳٤۲یاسای ئەبلوقەی حیزبوڵا بە هۆی کەڵک وەرگرتنی نایاسایی لە خەڵکی سڤیل وەک سپەری مرۆیی.
۳ئێچ ئاڕ ۳۳۲۹یاسای چاکسازی ۲۰۱·بۆ پێشگرتنی نێونەتەوەیی لە هاوکاری دارایی بۆ حیزبوڵا (HIFPA)