پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان هەموو هێرشەکانی حەشدی شەعبی تێکشکاندووە

هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان هەموو هێرشەکانی حەشدی شەعبی تێکشکاندووە

ئەمڕۆ چەکدارانی حەشدی شەعبی بە پاڵپشتی هێزەکانی سوپای پاسدارانی رژیمی ئێران لە چەند میحوەرێک هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە، بەڵام هێزی پێشمەرگە لە هەمو

 ئەمڕۆ چەکدارانی حەشدی شەعبی بە پاڵپشتی هێزەکانی سوپای پاسدارانی رژیمی ئێران لە چەند میحوەرێک هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە، بەڵام هێزی پێشمەرگە لە هەموو میحوەرەکان هێرشی حەشدی شەعبی تێکشکاند و چەندین سەرکردەی حەشدی شەعبی لە نێو کوژراو و برینداران هەن.

بە گوێرەی زانیارییەکان، پێشمەرگە لە هەموو میحوەرەکان هێرشی حەشدی شەعبی تێکشکاندووە و زیانی گەورەی بە چەکدارانی میلیشیای حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران گەیاندووە و چەندین سەرکردەی حەشد لەنێو کوژراو و بریندارەکاندا هەن".

هەر بەپێی زانیارییەکان: "45 کوژراو و  75 برینداری حەشدی شەعبی لە نەخۆشخانەی زوممار گواستراونەتەوە مووسڵ، هەروەها پێشمەرگە 12 هەمەر و ئۆتۆمبێلی سەربای حەشدی شەعبی تێکشکاندووە".

لەلایەکی دیکەوە ئه‌‌‌نجوومه‌‌‌نی ئاسایشی هه‌‌‌رێمی کوردستان، له‌‌‌باره‌‌‌ی تێکشکانی هێرشی حه‌‌‌شدی شه‌‌‌عبی و هێزەکانی رژیمی ئیران و زیانه‌‌‌کانی ئه‌‌‌و هێزانه‌‌‌ راگه‌‌‌یێنراوێکی بڵاوکرده‌‌‌وه‌‌‌.

له‌‌‌ راگه‌‌‌یێنراوه‌‌‌که‌‌‌دا هاتووه‌‌‌: "کاتژمێر 12:00ـی نیوەرۆی ئەمرۆ هێزەکانی پێشمەرگە بە شێوەیەکی قارەمانانە بەرپەرچی هێرشەکانی سوپای عێراق و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بە پاڵپشتی سوپای پاسدارانی ئێران دایەوە و لە ئاکامدا ٣ تانک و ٥ هامڤی و ١ باجەری دوژمن تێکشکان".

له‌‌‌ راگه‌‌‌یێنراوه‌‌‌که‌‌‌ی ئه‌‌‌نجوومه‌‌‌نی ئاسایشی هه‌‌‌رێمی کوردستان دا ئاماژه‌‌‌ به‌‌‌وه‌‌‌کراوه‌‌‌ که‌‌‌ "هێزەکانی سوپای عیراق و حەشدی شەعبی ئێرانی بە چەکی ئەمریکی وەکو هامڤی و تانکی قورس و ئۆتۆمبیلی باجەری سەربازی بەردەوامن لە هێرش بۆ سەر سه‌‌‌نگه‌‌‌ره‌‌‌کانی پێشمەرگە و ئەمە پیشیلکردنی ئاشکرای دەستوری عیراقە کە بە بەکارهینانی هێز چارەسەری کێشە سیاسییەکان دەکات".

ئه‌‌‌نجوومه‌‌‌نی ئاسایشی هه‌‌‌رێمی کوردستان ده‌‌‌ڵێت: "ئێمە بە توندی ئیدانەی ئەو سنور بەزاندنە سەربازیانەی عیراق دەکەین. کۆمەڵگای نیودەوڵەتی دەبوایە دوو هەفتە لەمەوبەر هەڵسوکەوتە خراپەکانی عێراقی ئیدانە کردبا، که‌‌‌ هەندێک لە ناوچە ئارامەکانی وڵاتیشی تێکداوە و زیاتر لە ١٥٠ ,٠ ٠ ٠  کەس ئاوارە بوونە و مەترسی بۆ ئاسایش دروستکردووە".

 


7 ساڵ و 26 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 19 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان هەموو هێرشەکانی حەشدی شەعبی تێکشکاندووە

هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان هەموو هێرشەکانی حەشدی شەعبی تێکشکاندووە

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران