رۆژی 12/12/2015 کومیتەی سوئیسی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران لە سەردانێکی کاریی بۆ وەلاتی یۆنان چاوی بە بەرپرسانی کومیتەی یۆنانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەو وەلاتە کەوت. بەرێز کاک ئازادی حوسێن زادە بەرپرسی کومیتەی سوئیسی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران لەو سەردانە دا لە لایەن بەرێزان کاک رەوا محەممەد کەریم بەرپرسی کومیتەی یۆنانی YNK و هەروەها کاک جەماڵ بەرپرسی کەرتی 2 و کاک هێرش بە گەری پێشوازیی کرا.
لەودیدارە دۆستانیە دا وێرای ئەوەی کە ئاڵوگۆری بیرورا لەسەر زۆر بایەتی پێوەندیداری سیاسی و رۆژ کرا، لەسەر رەوشی ئاوارە و پەنابەرانی کورد قسە کرا. هەر لەو پێوەندییدا دوو لایەن لەسەر ئەوە هاورا بوون کە پێویستە هاوکارییەکان وەک حیزبە کوردییەکانی کوردستان زیاتر بکەن و هاوئاهەنگیەکانیان پەرە پێ بدەن.
لە کۆتایی ئەو دیدارە لەسەر پێوەندیی و دۆستایەتی لە مێژەینەی نێوان سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران و یەکێتی نیشتمانی کوردستان پێداگریی کرایەوە .