پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

شەر دژی کورد له‌ هه‌رێمی کوردستان و دەوری رژیمی ئێران!

شەر دژی کورد له‌ هه‌رێمی کوردستان و دەوری رژیمی ئێران!
عەلی بارامی

هێزەکانی حشدی شه‌عبی بە پشتیوانی رژیمی ئێران و به‌ که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ که‌مته‌رخه‌می ئەمریکا و چەند وەلاتێکی زلهێزی جیهان هێرشیان کردە سەر کەرکوک و شاره‌کانی د

عەلی بارامی

رۆژی 16ی ئۆکتۆبری 2017 هێزەکانی حشدی شه‌‌‌عبی بە پشتیوانی رژیمی ئێران و به‌‌‌ که‌‌‌ڵک وه‌‌‌رگرتن له‌‌‌ که‌‌‌مته‌‌‌رخه‌‌‌می  ئەمریکا و چەند  وەلاتێکی زلهێزی جیهان هێرشیان کردە سەر کەرکوک و شاره‌‌‌کانی دیکه‌‌‌ی هه‌‌‌رێمی کوردستان و بە پێچەوانەی چاوەروانیەکان لە ماوەیەکی کەمدا رووبەرێکی بەرفراوان لە ناوچەکانی  کوردستانیان کونترۆڵ کرد و ئەو هێزانە وەها لە خۆبایی ببووین کە بەبێ گوێدانە رێکەوتنەکانی پێشتری حکومەتی هەرێم و ناوەند دەیان ویست بگەرێنەوە بۆ هێڵی 36 دەرەجە.

بەڵام خۆراگری هێزی پێشمەرگە لە پردێ و تۆمار کردنی داستانی گەورە و لە دوای ئەوەش تێکشکاندنی هێزەکانی حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران لە مەحمودیە، مەخمور و تلسقۆف و بەردەوامی ئەم شکانانە، ئەو هێزانەی تووشی شۆک و ترس و دڵەراوکێ کرد و ئەو هەیبەتەی بۆ پاسداران و حشدی شه‌‌‌عبی سازکرابوو تێکشکا.

لە دوای بەردەوامی فشارە نێو نەتەوەیی و ناوچەییەکان و بەردەوامی ئەگەری شەری گەورە دژ بە هەرێمی کوردستان و چاوپۆشی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی لە تاوانی هێزەکانی حەشدی شەعبی و رژیمی ئێران لەو ناوچانەی کەوتبوونە بەردەستیان، حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا کە هاوکات بوو لەگەڵ سەردانی حەیدەر عەبادی بۆ ئانکارا و تاران، چەند پێشنیارێکی خستە بەردەم حکومەتی عێراقی کە یەکێک لەو خاڵانە سڕ کردنی ئەنجامی ریفراندۆمەکەی 25ی 9 بوو.

ئەم هەنگاوەی حکومەتی هەرێم به خوێندنەوەی تەواو بۆ نێو ماڵی کورد و پیلانە ناوچەییەکان نراو لە ئەگەری پێداگری لەسەر هەڵوێستەکانی پێشوو، بێگوومان کورد زیانباری سەرەکی دەبوو وە ئەو دەستکەوتانەی ئێستاشی لە دەست دەدا، بەڵام بە راگەیاندنی سڕ کردنی ئەنجامی گشتپرسی هەر زوو کاریگەریەکانی دەرکەوت و پێشوازی گەورەی لێکرا بەجۆرێک گڕ و تینێکی دایەوە بە دیپلۆماسیەتی هەرێمی کوردستان و فشار خستنەسەر حکومەتی عێراق.

ئەوەی لێرەدا پێویستە پەنجەی بخرێتەسەر دەوری رژیمی دیکتاتۆر و پاوانخوازی ئێرانە لەو شەرانەدا، هەر وەک هەموو لایەک دەزانن رژیمی ئێران بوونی قەوارەک لە کوردستانی عێراق بە ناوی هەرێمی کوردستان کە خاوەنی پارڵەمان و حکومەت و هێزی سەربازی و ئەمنی تایبەت بە خۆیەتی، بە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی خۆی دەزانێ‌ و ساڵانێکە هەوڵدەدا بەشێوەی جیاجیا دژایەتی ئەو قەوارەیە بکات. ئەوەی روونە بەهۆی هەڵوێستی نەتەوەیی و هەنگاوەکانی بەرێز مەسعود بارزانی دژ بە تاکرەوییەکانی نووری مالکی کرێگرتەی رژیم لە عێراق و هەوڵەکانی بۆ رەخساندنی سەربەخۆیی سیاسی و ئابووری بۆ هەرێمی کوردستان، وای کرد رژیم بەرێز بارزانی بە مەترسیە سەرەکیەکە بزانێ‌ و هەوڵی زۆر بدا بۆ لێدانی پێگە و کەسایەتی ناوبراو. لە دوای ئەوەی سەرکردایەتی هەرێمی کوردستان و بەدیاری کراویش بەرێز مەسعود بارزانی پێداگریان لەسەر ئەنجامدانی گشتپرسی لە هەرێمی کوردستانی عێراق کردەوە و رۆژی گشتپرسیەکەیان دیاری کرد، هەر زوو رژیم کەوتە دژایەتی سەرکردەکانی کورد و ئەو هەوڵەی بە پیلانی ئیسراییل و ئەمریکا لەقەڵەم داو لە رێگەی ئورگان و مۆرەکانی و بەدیاری کراویش پاسداری تیرۆریست قاسمی سلێمانی کەوتە هەوڵی ئەوەی شکست بەو بەرنامەی کورد بێنێ بەڵام وەک بینیمان شکستیان هێنا، لەدوای ئەنجامدانی گشتپرسی و سەرکەوتنی ئەو پرۆسەیە، رژیم کەوتە موئامرە و پیلان گێڕی و لەگەڵ تورکیە و عێراق بەرنامەی لێدانی کوردیان دانا، ئەو پیلانەی رژیم دژ بە کوردستان و بەتایبەت بەرێز مەسعود بارزانی تاک رەهەند نەبوو، وێرای کەڵک وەرگرتن لە کێشە نێوخۆییەکانی هەرێم، بەشێوەی مەیدانی سەرکردەکانی سوپای تیرۆریستی قودسی سوپای پاسداران و بەدیاری کراوی پاسدار قاسمی سلێمانی سەرپەرشتی شەرەکانی دژ بە پێشمەرگەی کوردستان و بە عەرەب کردنەوەی ناوچە کوردستانیەکانی کەرکوک دەکرد. هاوکات لەگەڵ ئەمانە رژیم توانی لە دوای پاشەکشەی پێشمەرگە لە کەرکوک و لە دەستدانی ئەو ناوچانە بە کەڵک وەرگرتن لە راگەیاندن هەوڵی نائومێد کردنی خەڵک و بەتاوانبار کردنی سەرکردایەتی کورد دا و خەڵکی بەرەو ئەو ئاراستەیە دەبرد کە بەشداری لە گشتپرسی و ئەنجامدانی گشتپرسیەکە هەڵەی گەورە بووە و ئەوەش هۆی سەرەکی بوو کە هێزەکانی عێراق و حەشدی شەعبی هێرش بکەنە سەر کوردستان و خەڵک لۆمەی بەرێز مەسعود بارزانی بکەن. 

بۆ ئەوانەی هێرش دەکەن دەڵەننەجەبوو گشتپرسی برکرایەو قامکی لۆمە بۆ بەرێز مەسعود بارزانی رادەکێشن دەبێ بڵێم، حکومەتی عێراقی بەهۆی دنەدانی رژیمی ئێران و هاوکاری و پشتیوانی ئەو رژیمە پیلانی ئەوەی هەبوو پەلاماری کوردستان بدات و ئەوە لای هەمووان روون بوو، وە ئەوەش روونە کە بەرێز مەسعود بارزانی بەباشی خوێندنەوەی بۆ هەنگاوەکانی حکومەتی عێراقی و پیلانی ناوچەیی به‌‌‌تایبه‌‌‌ت رژیمی ئێران کردبوو و پێی وابوو بە ئەنجام دانی ریفراندۆم پرسی نەتەوەیی کورد دەکەوێتە ئەستۆی تاک بە تاکی کورد و بەو ریفراندۆمە و ئەنجامەکەی سەرکردایەتی کورد دەتوانێ‌ بۆ وەدەست هێنانی مافی زیاتر هێز و وزەی زیاتری هەبێ، لە راستیشدا وابوو، ئەوەی سەرکردایەتی کورد کردی ئەوندە گەورەو کاریگەر بوو کە رژیمەکانی ناوچەکە کەوتنە پیلان گێڕان،  هەر ئەو جموجوڵانەی لە دوای گشتپرسی کران نیشان لە گەورەیی هەنگاوەکانی کورد بوو وە ئەوەش لە کاریگەری و بە بڕشتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئه‌‌‌و به‌‌‌رپرس و خاوه‌‌‌ن بیروبۆچوونانه‌‌‌ی که‌‌‌ له‌‌‌ کوردستان دژی دست تێوه‌‌‌ردانه‌‌‌کانی رژیمی ئێران  بوون.

ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا بە کارێکی نالۆژیکی زیانبارم بینی ئەو هێرشە تەبلیغیە بەربڵاو بوو کە دەکرایە سەر ئەوانەی نەخشەی گشتپرسیان کێشاو سەریان خست بەتایبەت بەرێز مەسعود بارزانی، ئەوەش بۆ هەوڵێکی رژێمی ئێران دەگەرێتەوە کە لە 10 ساڵی رابردووەوە کاری لەسەر دەکات چوونکە پێی وایە بە لێدانی بارزانی و وەلانانی لە پۆستی سەرۆکی هەرێم پرسی کورد لە هه‌‌‌ریمی کوردستانی عێراق ئەو کاریگەریەی نابێ، ئێستاش  حکومەتی ئێران کار بۆ سنووردار کردنی دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان دەکات هاوکات هەوڵ دەدا رای گشتی هەرێمی کوردستان لە بەرێز مەسعود بارزانی تیژ کات و ئەو بەربەستەی چەند ساڵە رێگر بووە لە جێبەجێ کردنی سیاسەتەکانی رژیمی ئێران لە هەرێم و ناوچەکەو هه‌‌‌وله‌‌‌کانی بۆ ده‌‌‌ست راگه‌‌‌یشتنی سنووری زه‌‌‌مینی بۆ لوبنان و سوریه‌‌‌ لەم هەلەدا لە کۆڵ کاتەوە. بۆیە پێم وایە پێویستە لە ئێستادا بەپێچەوانەی ویستی رژیمی ئێران پشتیوانی لە بەرێز مەسعود بارزانی بکرێ و رێگە نەدرێ بەهۆی سیاسەتی ناوچەیی و بەتایبەت رژیمی ئێرانەوە زیانی لێ بکەوێ چوونکە بارزانی بەدەر لە پلەکەی، کەسایەتیەکی دیار و سەرکردەیەکی بە ئەزموونی کوردە و دەبێ رێگە نەدرێ بە دەستی خۆمان زیانی پێ بگەیەنن.

ئەم دۆخە بەری کورتە و ئومێد دەکرێ ئەو تەم و مژەی سازکراوە بە هەوڵ و خۆراگری خەڵکی هەرێمی کوردستان برەوێتەوەو ئاسۆیەکی باش و گەش چاوەڕێی خەڵک و ئەزمونی هەرێمی کوردستان بکات.

 


7 ساڵ و 25 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 56 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

شەر دژی کورد له‌ هه‌رێمی کوردستان و دەوری رژیمی ئێران!

شەر دژی کورد له‌ هه‌رێمی کوردستان و دەوری رژیمی ئێران!

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران