لە پاڵاوگەیەکی تاران ئاگرکەوتەوە و 6 کرێکاری کورد سوتان
بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە پاڵاوگەی نەوتی تاران 6 کرێکاری کوردی خەڵکی ئیلام گیانیان دا.
بەشی جیاکردنەوەی پاڵاوگەی نەوت مەوادی سووتەمەنی دەدا و تووشی رووداوی ئاگرکەوتنەوە بوو.
لەو رووداوەدا شەش کەس لە کرێکارەکانی پەیمانکاری ئورهال گیانیان داو چەند کەسی دیکە بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانە کران.
بەرپرسی بەشی ئاگرکوژێنەوەی شارەداری باقر شار لەو بارەوە وتی: نزیک بە سەعات 4ی دوانیوەرۆ لە یەکێک لە بەشەکانی پاڵاوگەی نەوتی تاران ئاگرکەوتەوە و بە بنکەی ئاگرکوژێنەوەی باقر شار راگەیەندرا. لەو رووداوەدا 10 کەس کوژراو و بریندار بوون.