هێدەر نائورت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا ئەبو مەهدی موهەندیس لە بەرپرسانی پلەبەرزی هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراقی بە تیرۆریست ناوبرد.
هێدەر نائورت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا ئەبو مەهدی موهەندیس لە بەرپرسانی پلەبەرزی هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراقی بە تیرۆریست ناوبرد.
هەواڵنێران رۆژی پێنج شەممە 4ی خەزەڵوەری 96 لە بارەی بەشداری ئەبو مەهدی موهەندیس لە رووداوەکانی کەرکوک پرسیاریان لە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا کرد کە لە وەلامدا وتی: ناوبراو تیرۆریستە. هیوادارین هەوڵەکانی ناوبراو بۆ کۆکردنەوەی هێز شکست بێنێ.
هەروەها رۆژی هەینی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا لە وتووێژ لەگەڵ تەلەفزیۆنی حورەی ئامریکا لەبارەی پشتیوانی لە پێشمەرگە وتی: ئەگەر پێشمەرگە و هێزە کوردیەکان نەبوونایە ئێمە و گەلی عێراقیش وەک ئێستا نەدەژیاین. بۆیە بەردەوام دەبین لە پشتیوانی پێشمەرگە و هێزە کوردیەکان.
ناوبراو هەروەها لەبارەی رۆڵی رژیمی ئێران لە ناوچەکە وتی: هاوپەیمانان و هاوبەشە عەرەبیەکان هاوڕان لەگەڵ ئامریکا لەسەر ئەو پرسە. نامانەوێ ئێرانێکی دیکە لە وەلاتێکی دیکەدا ببینین. دەمانەوێت رێگری لەو هەژموونەی بگرین کە سەقامگیری لە ناوچەکە تێکدەدات.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا پێداگری لەسەر ئەوە کردەوە کە بەرەورووی ئەو قەڵەمرەوییەی رژیمی ئێران دەبنەوە بۆ رێگەگرتن لە پردی وشکانی لە نێوان تاران و بەیرووت کە پێی دەڵێن "هیلالی شیعی" و گوتی وەزارەتی بەرگری ئامریکا مامەڵەی لەگەڵدا دەکات و لە نزیکەوە چاودێری دەکات.