ژەنەراڵ مەک مەستر راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی دۆناڵد ترامپ وتویەتی: دەرکردنی داعش لەناوچەکە بە مانای کۆتایی تروریزم نیە .ناوبراو لە وتووێژێکی دا لەگەڵ تلویزیۆنی
ژەنەراڵ مەک مەستر راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی دۆناڵد ترامپ وتویەتی: دەرکردنی داعش لەناوچەکە بە مانای کۆتایی تروریزم نیە .ناوبراو لە وتووێژێکی دا لەگەڵ تلویزیۆنی ئەلحوڕە، ٥ی خەزەلوەری ۹٦لە بارەی دەستێوەردانەکانی رژیمی ئیران لە خاوەرمیانە هۆشداری داوە، هەروەها وتوشیەتی کە گروپە چەکدارەکانی کە لە لایەن رژیمی ئیرانەوە پشتیوانیان لێ دەکرێ، توندو تیژی دەستەی لە ناوچە ناهێمنەکان،بە تایبەت ناوچە کوردنشینەکانی باکووری عیراق پەڕە پێ دەدات.
ناوبراو وتیشی : رژیمی ئیران دەورو نەخشی هەیە لە دروست کردنی درز و کەلێن لە هەرێمی کوردستانی عێراق و ئەمەش مایەی نیگەرانیە.
ژنڕاڵ مەک مەستر وتیشی رژیمی ئیران لە هەر شەرو پێکدادانێک کە روودەدا لە وڵاتاندا دەستی هەیە بە تایبەت لە عێراق، سوریا و یەمەن .
پێش ئەوەی کە تاران گروپە تروریستیەکانی وەک حیزبوڵڵای لوبنان پر چەک بکات، ،دەبێ رووبەروی دەورو نەخشی تێکدەرانەی ببینەوە.
ئەم قسانەی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی کوشکی سپی لە کاتێکدایە کە، رێکس تیلرسۆن وەزیری دەرەوەی ئامریکا لە سەفەرەکەی دا کە لەم حەوتوویەدا کردی بۆ عەرەبستانی سعودی و قەتەر، هانی وڵاتانی خەلیجی فارس و دراوسێکانی دا بۆ دروست کردنی پیوەندیەکی نزیکتر بۆ ئەوەی بتوانن پێکەوە لە بەرانبەر دەستێوەردانەکانی رژیمی ئیران تێبکۆشن.