پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

شەپۆلی ئیعدامەکان و پێشێل کردنی مافی مرۆڤ لە ئیران مەحکوم کرا

شەپۆلی ئیعدامەکان و پێشێل کردنی مافی مرۆڤ لە ئیران مەحکوم کرا

لە دانیشتنی کومیتەی سێیەمی کۆری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دوای ئامادەکردنی راپۆرتی شەش مانگەی عاسمە جەهانگیری، نوێنەری ئامریکا لە قسەکانیدا خوازیاری بینینی ر

 لە دانیشتنی کومیتەی سێیەمی کۆری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دوای ئامادەکردنی راپۆرتی شەش مانگەی عاسمە جەهانگیری، نوێنەری ئامریکا لە قسەکانیدا خوازیاری بینینی راپۆرتدەری تایبەت لە ئێران  بوو  و ووتی ئێمە هەوڵەکانی رژیمی ئێران دژی ئەو کەسانەی کە لەگەڵ راپۆرتدەری تایبەت پەێوەندی دەگرن مەحکوم دەکەین. پۆرتدەری  تایبەت راپۆرتگەلێکی دیاری کراوی لە بارەی بەکارهێنانی ئەشکەنجەو تێکڕای سزادانەکانی دیکەی بێ بەزەییانە دژی مرۆڤایەتی و سوکایەتی پێکردنی زیندانیانی بەدەست هێناوە، بە تایبەت بڕینی بەشەکانی جەستە، سەنگسارو شەلاق لێدان بە ناوی ئەشکەنجە دانی فیزیکی و دەروونی بۆ ددان پێدانان بە زۆری.

نوێنەری ئامریکا لەو پێوەندەدا وتی: ئێمە لەگەڵ راپۆرتدەری تایبەتی هاو ڕاین سەبارەت بە هەڵسوکەوتی نا مرۆڤانە لەگەڵ زیندانیە مەزهەبیەکان،  بە تایبەت قەدەغە کردنی چاودێری پزیشکی کە ژمارەیەکی زۆریانی رووبەری مەرگ کردۆتەوە. ناوبراو لەگەڵ مەحکوم و شەرمەزار کردنی شەپۆلی ئیعدامەکان بە تایبەت ئیعدامی گەنجان لەلایەن رژیمی ئێرانەوە، ئاماژەی بەو پێشێلکاریانە کرد کە رژیمی ئێران لەگەڵ خاوەن دینە جیاوازەکانی دیکە دەیکەن. 

نوێنەری ئینگلستان: نوێنەری ئینگلستانیش لە قسەکانی دا ئاماژەی بەوە دا کە ئێمە بە تەواوی پشتیوانی لە بانگهێشتی کەمکردن و نەمانی سزای مردن لە ئێران،بە تایبەت هەڵوەشاندنەوەی خێرای سزای مردن بۆ مندالان پشتیوانی دەکەین.

نوێنەری ئیرلەند: دوا بە دوای ئەوە نوێنەری ئیرلەند نیگەرانی ولاتەکەی لە پێوەند بە شەپۆلی ئیعدامەکان لە ئێراندا دەربڕی، بە تایبەت ئیعدامی لاو و تازەلاوان، و وتی: ئیمە بانگهێشتی رژیمی ئێران دەکەین سزای مرگ هەڵوەشێنێتەوە، بۆ ئەوەی ئیعدامەکان هەڵپەسێرێت. هەروەها وتیشی ئێمە بە نیگەرانیەوە ئاگامان لە نالەباری دۆخی پارێزەرانی مافی مرۆڤ هەیە.

نوێنەری نۆروێژ: نوێنەری نۆروێژیش نیگەرانی وڵاتەکەی سەبارەت بە پێشێل کردنی مافی مرۆڤ لە لایەن رژیمی ئێران لە بوارە جیاوازەکانەوە دەربڕی بە تایبەت، بەردەوامی ئیعدامەکان، پێشێل کردنی مافی ئافرەتان، سانسور کردنی ئینتەرنیت و راگەیاندنەکان و دەستگیر کردنی پاریزەرانی مافی مرۆڤ.

نوێنەری ئاڵمان: نوێنەری ئاڵمان تەئکیدی کردەوە کە وەزعی مافی مرۆڤ لە ئێراندا بەبەردەوامی نالەبارە...ئاڵمان بە شێوەیەکی تایبەتی نیگەرانی ئیعدامەکانە کە  بە شێوەێکی راشکاوانە و بێ ئەژمار و رۆژانە بەردەوامە.

نوێنەری کانادا: نوێنەری کانادا لە قسەکانیدا لەسەر جۆراو جۆری پێشێل کردنی مافی مرۆڤ لە لایەن رژیمی ئێرانەوە ئیشارەی کردو بە تایبەتی لەم بارەوە تەئکیدی کرد: ئیعدامی گیراوانی نەوجەوان، زیندانی و دەستگیکردنی لە خۆڕا و بە بەڵگە ، نەبونی رەوتی شیاوی قەزای، جیاوازی دانان لەنیوان ئافرەتان، نەتەوەی و خاوەن باوەرانی جیاواز. هەروەها وتیشی ئێمە نیگەرانی ئەو راپۆرتانەین کە لە بارەی ئەو کەسانەی کە تیکۆشاون لە پێناو نە هێشتنی پێشێل کردنی مافی مرۆڤ و ریگریان لیکراوە. 

نوینەری وڵاتە یەکگرتووەکان: نوێنەری وڵاتە یەکگرتووەکانیش لە قسەکانی دا وتی ئێمەش بە هەمانشێوە نیگەرانی بارودۆخی مافی مرۆڤین لە ئێراندا و، ئیعدامی گیراوانی نەوجەوانان بە  بێ بوونی بەڵگە و پێشونە بەردەوامی هەیە. وتیشی ئێمە داوا لە رژیمی ئێران دەکەین کە بە زووی سزای مەرگ بە تایبەت مەرگی نەوجەوانان هەڵوەشێنێتەوە. هەروەها ناوبراو داوای کرد کە رژیمی ئێران پێویستە رێگە بە  نوێنەر و پەیامنێرانی تایبەت بدات بۆ چاوپێکەوتن.

نوێنەری کۆماری چیک: نوێنەری کۆماری چیکیش لە قسەکانیدا وتی ئێمە لەوەی کە بەریوە چونی سزای مەرگ، بە تایبەت ئیعدامی نەوجەوانان بەو شێوە بە بێ بەهادان بە بڕیاراتی نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤ  بەردەوامی هەیە شۆک بووین.

لە بەردەوامی کۆبونەوەکەدا عاسیمە جەهانگیر وەڵامی پرسیاری شاندەکەی دایەوە و وتی: من لە بارەی پێویستی سەردانی خۆم بۆ ئێران دڵنیای دەدەم، و وتی: من زانیاریەکانم لە ئێرانیەکان لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات بەدەست دێنم، بۆیە لە راگەیەنراوەکەمدا سپاسگوزاریان دەبم، چونکە لەو ریسکەی ئەوان دەیکەن ئاگادارم، من تا کاتێک کە ئەو زانیاریانە دەقیق نەکەمەوە، نایانخەمە نێو راپۆرتەکەم. 

 

دوابە دوای ئەوە نوێنەری فاشیستی مەزهەبی حاکم لە ئێران، لە پێوەند بە راپۆرتی راپۆرتنێری تایبەت و مەحکومکردنی نێونەتەوەی شەپۆلی ئیعدامەکان و جینایاتەکانی رژیمی ئاخوندی، بە پەرێشانی و سەرلێشیواویەوە دژ کردەوەی نیشان داو لە جوابی بانگهێشتە بەردەوامەکان بۆ سەردانی راپۆرتنێری تایبەت بۆ ئێران، بە بێ شەرمی وتی ئەگەر 192 راپۆرتنێری تایبەت بۆ هەموو وڵاتە ئەندامەکانی رێکخراوی نێونەتەوەی بوونی هەبێ، ئێمە پێشوازیمان لی دەکرد، ئێمە لەگەڵ پێراگەیشتنی دەورەیی جیهانی مافی مرۆڤ و مەئموریەتی راپۆتنێری تایبەت، بەم شێوەیە هەڵس و کەوت دەکەین.


7 ساڵ و 24 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 41 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

شەپۆلی ئیعدامەکان و پێشێل کردنی مافی مرۆڤ لە ئیران مەحکوم کرا

شەپۆلی ئیعدامەکان و پێشێل کردنی مافی مرۆڤ لە ئیران مەحکوم کرا

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران