جه‌نه‌راڵ پۆل ڤۆنک، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق، ته‌ئکیدی کردووه‌ته‌وه "پێویسته هێزه‌کانی ئه‌مریکا، پاش شکستهێنانی داعش له عێراق، بۆ ماوه‌یه‌کی دوور و درێژ بمێننه‌وه".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌کانی که‌ناڵی سکای نیوز عه‌ره‌بی، ئه‌و جه‌نه‌راڵه ئه‌مریکییه گوتوویه‌تی: "مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق و سووریا، بۆ رێگه‌گرتن له میلیشیاکان و راوه‌دوونانیان تا سنوورێک بۆئەوەی هه‌ژموونیان له ناوچه‌که دابرێنرێت پێویسته".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌سه‌ر زه‌وی ناوچه‌که بوونیان هه‌یه و مانه‌وه‌یان بۆ ماوه‌یه‌کی دوور و درێژ بۆ پێشکه‌شکردنی مه‌شق و راهێنان و هاوکاریکردنی هێزه ناوخۆییه‌کان پێویسته".
ئه‌و قسانه‌ی فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق له کاتێکدایه، که قه‌یس خزعه‌لی سه‌رکرده‌ی میلیشیای چه‌کداریی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق، بەشێکی زۆر لە بەرپرسانی حەشدی شەعبی لایەنگری رژیمی ئێران داوای دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکەن.