پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی داوای ئازادکردنی بەپەلەی محەمەدی نەزەری دەکات

رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی داوای ئازادکردنی بەپەلەی محەمەدی نەزەری دەکات

رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی داوای ئازادکردنی بەپەلەی محەمەدی نەزەری دەکات

 ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە بەیاننامەیەکدا زیندانی کردنی محەمەدی نەزەری بە نادادپەروەرانە ناودەبات و داوا دەکات ئەو بەندکراوە سیاسیەی کورد بە پەلە و بێ مەرج ئازاد بکرێ.

ئەو رێکخراوە ڕایگەیاندوە کە: بەندکراوی سیاسی، محەممەد نەزەری کە زیاتر لە دوو دەیەیە لە زینداندایە، ڕاگیرانی لە بەندیخانە نادادپەروەرانەیە و بۆ چارەسەری پزیشکی پێویستی بە نەخۆشخانەیەک لە دەرەوەی گرتووخانە هەیە.

ئەو ڕێکخراوە لە بەشێکی دیکە لە بەیاننامەکەیدا باسی لەوە کردووە: “تەندروستیی محەممەد نەزەری، زیندانیی سیاسی تەمەن ٤٦ ساڵ کە نیوەی زیاتری تەمەنی خۆی لە زیندان تێپەڕ کردووە ، ئێستا بە هۆی مانگرتن لە خواردنی درێژ خایەن، کەوتووەتە مەترسیەوە. محەممەد نەزەری لە ٨ی گەڵاوێژ، بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لە هەمبەر زیندانی کردنی نادادپەروەرانەی و خۆپاراستنی بەرپرسانی قەزایی رژیم لە پێداچوونەوە بە حوکمەکەی دەستی دایە مانگرتن لە خواردن. 

 محەممەد نەزەری لە ماوەی مانگرتنەکەیدا ٢٥ کیلۆ لە کێشی دابەزیوەو هاوکات تا ئێستا چەند جار فشاری خوێنی دابەزیوەو لە باری جەستەییەوە زۆر لاواز و بێ هێز بووە، بە شێوەیەک کە ناتوانێ قسە بکا و به ڕێگادا بڕوات.

ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی پێداگری لەسەر ئەوە کردەووەتەوە کە محەممەد نەزەری بە هۆی چەندین نەخوشی دیکە وەک نەخۆشی دڵەوە ئازار دەکێشێ و پزیشکانی زیندان پێشتریش هۆشداریان داوە کە ناوبراو پێویستی بە پزیشکی پسپۆر لە دەرەوی زیندان هەیە و بەو حاڵەشەوە بەرپرسانی زیندان گوێ بە داواکاری ناوبراو نادەن. محەممەد نەزەری گوتوویەتی تا کاتی مردن ئەو مانگرتنە درێژە پێدەدەم، مەگەر ئەوەیکە بەرپرسان وڵامی داواکارییەکانی یەک لە دوای یەکی ناوبراو بۆ پێداچوونەوەی دادپەروەرانە بە دۆسیەکەی بدەنەوە.

 

محەممەد نەزەری ماوەی ٨٥ ڕۆژە مانی گرتووە.


7 ساڵ و 23 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 2 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی داوای ئازادکردنی بەپەلەی محەمەدی نەزەری دەکات

رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی داوای ئازادکردنی بەپەلەی محەمەدی نەزەری دەکات

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران