لە کۆتایی مانگی رەزبەردا لە دوو کردەوەی جیا دوو ژن لە شاری سنە کە یەکیان دوکتور بووە خۆیان کوشتووە.
لە کۆتایی مانگی رەزبەردا لە دوو کردەوەی جیا دوو ژن لە شاری سنە کە یەکیان دوکتور بووە خۆیان کوشتووە.
بەپێی هەواڵ، ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی ڕەزبەری 1396، ژنێکی لاوی خەڵکی موژژ و دانیشتووی سنە بە ناوی ”سونیا عەتایی“ لە پارکی ئاویەری ئەو شارە خۆی هەڵواسییوەو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
وەک دەگوترێ سونیا عەتایی بە هۆی کێشەی دەروونییەوە خۆی کوشتووە.
لەلایەکی دیکەوەو رۆژێک دواتر یانی جوارشەممە ٢٦ی ڕەزبەر، ژنێکی تەمەن ٣٥ ساڵ بە ناوی (ئارەزوو قوبادی) بە خواردنی ١٥٠ حەب کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
ئەو ژنە دوکتۆر بووە و دوو جار ژیانی هاوبەشی پێک هێناوە و دایکی منداڵێکی تەمەن ٣ ساڵانیش بووە.
ئارەزوو قوبادی دوای گیان لە دەست دانی مێردی یەکەمی بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ تووشی کێشەی دەروونی بووە و هەر ئەمەش هۆکاری خۆکوژییەکەی ڕاگەیندراوە.