کچێکی مەریوانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
کچێکی مێرمنداڵی خەڵکی شاری مەریوان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی سەرماوەزی ١٣٩٤ی هەتاوی، کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ کە شوناسەکەی "پ.م" ڕاگەیەندراوە، ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو کچە دوای ئەوەیکە ئاگر لە جەستەی خۆی بەردەدات، بۆ نەخۆشخانەی "بووعەلی" ڕادەگوزارێت، بەڵام بە هۆی سەختی سووتانەکەی گیانی لەدەست دەدات. کۆمەڵناسان پێیان وایە کێشە خێزانییەکان لە کۆمەڵگای ئێران بە یەکەمین هۆکاری خۆکوژیی ژنان بە هەژمار دێن و کێشە ئابوورییەکانیش بە دووهەمین هۆکاری زۆر بوونی ئەم دیاردە دادەندرێن. گیرۆدە بوون بە مادە هۆشبەرەکان، هەژاری، جیابوونەوە، نابەرابەرییە کۆمەڵایەتییەکان و ...هتد، لە هۆکارەکانی دیکەی خۆکوژی بە هەژمار دێن.
ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان لاوێکی دایە بەر لێدان و کوتان
هێزە ئەمنیەتییەکانی رژێمی ئاخوندی ئێران، پاش دەستبەسەرکردنی لاوێکی بۆکانی، بۆ ماوەی چەند کاتژمێر ئازاری جەستەییان داوە و داویانەتە بەر لێدان و کوتان. بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، سێ کەس لە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان، لاوێکی تەمەن ٢٥ ساڵی خەڵکی ئەو شارەیان بەناوی شۆڕش خاکی کوڕی کەریم، بۆ ماوەی ٣ کاتژمێر دەستبەسەر کردووە. دەستبەسەر کردنی ئەو لاوە کە میکانیک بووە، سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی سەرماوەز ڕووی داوە و بەپێی ڕاپۆرتی نێردراو، بەشێوەیەکی هۆڤانە بێڕێزیی پێکراوە و وێڕای لێدان و کوتانی، سووکایەتییەکی زۆری پێ کراوە. کەسانی نزیک لە بنەماڵەی شۆڕش خاکی، ڕایانگەیاندووە کە دەستبەسەر کردن و لێپرسینەوە لە ناوبراو بە بێ هیچ هۆکار و بەڵگەیەک بووە و بنەماڵەی خاکی، سکاڵایەکیان دژ بە ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان لە دادگا تۆمار کردووە. سەرچاوەکانی هەواڵ ئەگەری ئەوە دەدەن کە ئەندامەتی یەکێک لە نزیکانی ئەو لاوە کوردە لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران، هۆکاری ئازار و ئەزیەتی ناوبراو بووبێت.
دۆزینه‌وه‌ی بۆمبێکی هۆشه‌یی 500 کیلۆیی له مه‌ریوان
به‌رپرسی ئیداره‌ی بێهزیستی مه‌ریوان وتی: بۆمبێکی هۆشه‌یی 500 کیلۆگرامی له یه‌کێک له گونده‌کانی ئه‌م شاره دۆزرایه‌وه. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، شێرکۆ به‌همه‌نی دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه وتی: دوو قوتابی له گوندی "نه‌ی" سه‌ر به شاری مه‌ریوان ئه‌م بۆمبه‌یان له نزیکی قوتابخانه‌که‌یاندا دۆزیوه‌ته‌وه. به‌همه‌نی زیادی کرد: حه‌وته‌ی ڕابردوو دوو قوتابی له نزیکی قوتابخانه‌که‌یاندا بۆمبێکی هۆشه‌یی 500 کیلۆییان دۆزیوه‌ته‌وه و دواتر به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌که‌یان له دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و بۆمبه ئاگادار کردۆته‌وه و دوای په‌یوه‌ندی گرتن بە گرووپی پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی مین، ئه‌و هێزانه ده‌ستبه‌جێ له شوێنه‌که‌دا ئاماده‌بوون. ناوبراو به ئاماژه به‌و بابه‌ته که ئه‌م بۆمبه به‌ڕای گرووپی پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی مین به‌رهه‌می وڵاتی "شیلی"یه، وتیشی: ئەو بۆمبە به‌جێماوەی سه‌رده‌می شه‌ڕی ئێران و عێراقه.
دەستبەسەر کردنی ١٢ مامۆستای سوننی مەزهەب لە بەلووچستان
لەسەرەتای ئەمساڵەوە، ١٢ مامۆستای ئایینی و خوێندکاری سوننی مەزهەب، لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کراون. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، لە ماوەی هەشت مانگدا، واتە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، ١٢ مامۆستا و خوێندکاری ئایینیی سوننی مەزهەب، لە بەلووچستان دەستبەسەر کراون. ئەو دەستبەسەرکراوانە لە چالاکانیی سوننی مەزهەبن و بەشێکیان لە کاتی دەستبەسەرکردنیانەوە هەتا ئێستا، هیچ پەیوەندییەکیان لەگەڵ بنەماڵەکانیان نەبووە، هەروەها هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتنیان لە بەردەستدا نیە. دەوترێ، ئیمکانی ئازاد کردنی دوو کەسیان بە ناوەکانی (مەولەوی عەبدولشکوور ناروئی و ئەحمەد ڕێگی )هەیە، بەلام هیچ لایەنێک ئەو هەواڵەی پشتڕاست نەکردوەتەوە.
لە سێدارەدانی پێنج زیندانی لە لایەن رژێمی ئاخوندییەوە
پێنج زیندانی لە زیندانی گەوهەردەشتی کەرەج، تەورێز و کرمان لە لایەن رژێمی ئاخوندی ئێرانەوە لە سێدارە دران. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، سەر لە بەیانی رۆژی چوارشەممە 25ی سەرماوەزی 1394، سێ زیندانی لە زیندانی گەوهەردەشتی کەرەج بە ناوەکانی، مێهدی سەلەحشوور، مەسعوود ئۆستاد کەریم و مۆرتزا گەنجینەیی لە سێدارە دران. بە پێی ئەم راپۆرتە، هەر لە رۆژی چوارشەممە، دوو زیندانیتر لە زیندانەکانی تەورێز و کرمان بە ناوەکانی شەمسەدین ئورج زادە و ئا ب لە سێدارە دران.
رووسیە هەرەشە لە تورکیە دەکات
ولادیمیر پۆتین، سه‌رۆکی روسیە رایگەیاند خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌یه‌کی جه‌نگی روسی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیاوه، کارێکی دوژمناکارانه بوو، هۆشداریش ده‌داته تورکیا له کاتی به‌زاندنی سنووه‌رکانی سوریا له‌لایه‌ن فڕۆکه‌کانی تورکیاوه. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، سه‌رۆکی روسیە، له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "دوای خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌یه‌کی روسی له‌لایه‌ن تورکیاوه، تورکیا په‌نای بردووه‌ته به‌ر هاوپه‌یمانی ناتۆ، ئه‌مه‌ش هاوپه‌یمانه‌کانی تورکیای خسته دۆخێکی شه‌رمه‌زارییه‌وه" . ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردووه، روسیا هێزه سه‌ربازییه‌کانی له سوریا زیادکردووه و سیستمی موشه‌کی جۆری "ئیس 400" و سیسته‌می "بۆک"ی له‌و وڵاته‌دا جێگیرکردووه. پوتین هۆشداری ده‌دات تورکیا له ئه‌گه‌ری به‌زاندنی سنووره‌کانی سوریا له‌لایه‌ن فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌وه. باسی له‌وه‌شکردووه، پێش خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆکه جه‌نگییه‌که‌ی روسیا له‌لایه‌ن تورکیاوه، ئێمه ئاماده‌بووین گفتوگۆ له سه‌ر چه‌ندین پرسی هه‌ستیار بکه‌ین له‌گه‌ڵ تورکیادا، به‌ڵام کاتێک له سه‌ر هاوکارییکردن رێککه‌وتن ده‌که‌ین، له پشته‌وه خه‌نجه‌رمان لێده‌درێت.